پەکەکە بە زیندوویی هێشتنەوەی حەقی کارەرە

108
0
هاوبەشی :

 

جەمیل بایک بەهدینان ANF

پەکەکە، حەقی کارەرە و شەهیدبوونی حەقی کارەرە. لە بناغەی پەکەکەدا شەهیدبوونی گەورەی ئەم هاوڕێ مەزنە بوونی هەیە. حەقی کارەر لە رێگەی هەڵمەتی دامەزراندنی پارتەکەمان بە نەمری مایەوە. لەم رووەوە پەکەکە بە زیندوویی هێشتنەوەی حەقی کارەرە.

دوای تیرۆرکرانی هاوڕێ حەقی، لە بلۆکەکانی تورک-ئیشی ئەنقەرە هەوڵیاندا رێبەرایەتی تیرۆر بکەن. بەوەش بە روونی ئاشکرابوو کە قۆناغەکە بە چ شێوەیەک ئامادەکاری بۆ کراوە و دەوڵەت چ ئامانجێکی هەیە. رێبەر ئاپۆ لە قۆناغێکدا کە هەموو ئەمانە رویان دەدا، لەناو بەدواداچوونێکدابوو بۆ ئەوەی شەهیدبوونی حەقی کارەر چۆن بگۆڕێت بۆ هەڵمەتێک و پلانەکانی دوژنم بە چ شێوەیەک پوچەڵ بکاتەوە و گەیشتە ئەو ئەنجامە کە ئیتر ناکرێت لە ئەنقەرە بمێنێتەوە، بزوتنەوەکە لێرەوە بەڕێوەنابرێت. لەبەر ئەوەی ئاستی بزوتنەوەکە گەیشتبووە ئاستی “یان کۆتایی یان بەردەوامیدان”. لێرەدا وتەیەک بوترایە و هەڵوێستێک دەرببڕایە زۆر روون بوو. هەڵبەت دەبوایە بە دڵنیاییەوە بزوتنەوەکە درێژەی پێبدرایە. جگە لەوە، دەبوایە کە ئەوە پەرەی پێبدرایە و رێگەی خۆی درێژە پێبدایە. رێبەرایەتی ئەم بڕیارەی دا. لە سەر ئەو بنەمایە وەک پێویستی وەفا و دڵسۆزی بۆ هاوڕێ، گەل، وڵات، ئازادی، دیموکراسی و بەهاکانی ئازای، لە قۆناغی گروپی بیردۆزی چووە ناو قۆناغی بوون بە پارتی.

بزوتنەوەکە لەو سەردەمەدا قۆناغی گروپی ئایدۆلۆژیکی بە شێوەی سەرکەوتووانە بەکۆتا گەیاند و کەوتە ناو سەردەمی گردبوونەوەی سیاسی. شەهیدبوونی حەقی کارەر لەو سەردەمەیدا کە گروپی ئایدۆلۆژیک بەرەو جەماوەریبوون دەچوو پێکهات. دەرکەوت کە بزوتنەوە بە خێرایی بە جەماوەری دەبێت و بەپارتیبوون مسۆگەر دەبێت. لەبەر ئەوەی دەوڵەت ئەمەی بینی، بۆ ئەوەی بەر بەمە بگرێت حەقی کارەری تیرۆر کرد. ئەوەی دەبوایە لە بەرامبەر ئەوەدا بکرێت، هەم رەواندنەوەی ئەو مەترسیەیە و هەمیش گەورەترکردنی بزوتنەوەکەیە. بۆ ئەوەی دەبوایە بزوتنەوەکە ببوایە بە پارتی. بۆ ئەوەش پێویستبوو پرۆسەکە بە گوێرەی راستی شەهیدبوونی حەقی کارەر بەڕێوەبچووایە.

لەئەنجامی ئەو هێزرشە کۆلۆنیالیستیانەدا، ئاشکرا بوو کە ژیان لە کوردستان و بەڕێوەبردنی سیاسەت بە رێکخستنی پاراستنی رەوادا تێپەڕ دەبێت. خۆپاراستن تەنیا بە دامەزراندنی رێکخستنێکی پێشەنگ پەرەی پێدەدرا. لەبەر ئەوەش دەبوایە بزوتنەوەکە بەرەو دامەزراندنی پارتی بچوبایە، بگەیشتایە پێشەنگایەتی و بزوتنەوەیەک کە بگەیشتایە پێشەنگایەتی دەبوایە پاراستنی رەوایە رێکخستنکراو بهاتایە دی. دەزانرا کە بزوتنەوەکە بە بێ دامەزراندنی رێکخستنێکی پێشەنگ و پەرەدان بە بزوتنەوە ناتوانێت پاراستنی رەوای خۆی رێکبخات. ئاشکرابوو کە بزوتنەوە بە بێ رێکخستنکردنی خۆپاراستن ناتوانێت خۆی بپارێزێت و بەرەوپێشچوونی خۆی درێژە پێبدات. ئەوەی دەبوایە لێرەدا بکرایە، ئەوەبوو کە دەستبەجێ رێکخستنی پێشەنگ پێس بخرایە، بەم جۆرە بە گوێرەی سەرکەوتنی، رێکخستنی پاراستنی رەوا، دابمەزرایە.

رێبەر ئاپۆ بۆ ئەو مەبەستە چووە دیلۆک (گەڕەکی خۆشگوروی). لە پاییزی ساڵی ١٩٧٧دا لەو ماڵەی بەکرێمان گرتبوو لە گەڕەکی خۆشگۆرو بوو، دەستی بە نوسین بەرنامەی پارتەکە کرد. وتی لە دوای نوسینی ئەو بەرنامەیە دەبێت لە هەموو ناوچەکان بڵاوبکرێتەوە، لەلایەن کادرەکانەوە بخوێندرێتەوە و گفتوگۆی لەسەر بکرێت و دەبێت ئەو گفتوگۆیانە بە رێکوپێکی ئاراستە بکرێن و ئەنجامەکان کۆبکرێنەوە. رێبەر ئاپۆ بەم جۆرە وەڵامی شەهیدبوونی حەقی کارەری دایەوە. رێبەر ئاپۆ هەر لە یەکەم دەرکەوتنیدا وتی، ئەوان هەرگیز لە دژی هاوڕێیەتی ناوەستنەوە، خیانەت ناکەن و لەپێناو هاوڕێیەتیدا دەژین. ئەو کەسەی یەکەم جار هاوڕێیەتی لەگەڵ رێبەر ئاپۆدا کرد حەقی کارەر بوو. بە وتەی رێبەر ئاپۆ دوای گفتوگۆیەکی نیو کاتژمێری حەقی کارەر بڕیاریدا ببێتە هاوڕێی رێبەر ئاپۆ. دوای ئەو گفتوگۆیە تا ساتی شەهیدبوونی دڵسۆزانە هاوڕێیەتی رێبەر ئاپۆی کرد. لە دژوارترین رۆژەکاندا گەورەترین هاوکاری رێبەر ئاپۆ بوو. لە سەردەمێکدا کە کەس نەیدەوێرا خاوەنداری لە کوردستان بکات، رێبەر ئاپۆ بەتەنیا بوو، دەرفەت و توانا نەبوو، هیچ تروسکاییەک بۆ بەرەوپێشچوون نەبوو، بە دڵسۆزییەوە هاوڕێیەتی رێبەر ئاپۆی هەڵبژارد و بۆ ئەوەی ببێتە هاوڕێی راستەقینەی رێبەر ئاپۆ تا ئەو کاتەی شەهیدبوو، زەحمەتی کێشا. بە وتەی رێبەر ئاپۆ “رۆحی شاراوە بوو” ببووە چاو، گوێ، مێشک و دڵی ئەو ئەو. هەموو کات هاوڕێک بوو کە بە باشترین شێوە لە رێبەر ئاپۆ تێگەیشت و خاوەنداری لە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی کرد. بەهۆی ئەو تایبەتمەندیانەوە دوژمن بە پیلانگێڕییەک تیرۆری کرد. لەبەر خاوەنداری لە یادی هاوڕێ و هاوڕێیەکی بەوجۆرە پێویست بوو حەقی کارەر بە زیندوویی رابگیرێت. لەبەر ئەوەش رێبەر ئاپۆ بۆ ئەوەی حەقی کارەر بە نەمری بهێڵێتەوە، ئاستی بزوتنەوەکەی گەیاندە بەپارتیبوون و بزوتنەوەکە لە قۆناغی گروپی بیردۆزی بەرەو پارتیبوون برد و بەم جۆرە گەوترەترین وەڵامی واتاداری دایەوە.

بەپارتیبوون وەڵامێک بوو بەرامبەر بە شەهیدبوونی حەقی کارەر

شەهیدبوون بەلای رێبەر ئاپۆوە پاڵنەری تێکۆشانە، پاڵنەری بەرفراوانکردنی تێکۆشانە، پاڵنەری بەرفراوانکردنی رێکخستنە. ئەوەش مایە و پاڵنەری هەرمانکردن و بەزیندوویی هێشتنەوەی شەهیدانە. مامەڵە و هەڵسوکەوتی رێبەرایەتی بەرامبەر بە شەهیدان بەردەوام بەو جۆرەیە. شەهید چۆن بە زیندوویی دەمێنێتەوە؟ چۆن نەمر دەبێت؟ یادی شەهید چۆن وێنا دەکرێت؟ هەڵبەت هەموو ئەمانە و هەر شەهیدێک، کاتێک رێکخستن و تێکۆشان بەرەوپێش ببرێت، دەبنە مایەی سەرکەوتن و سەردەکەوێت. بوون بە هاوڕێی شەهیدان بە واتای ئەوەیە کە بەها، تێکۆشان، رێکخستن و هێڵێک کە شهید لەپێناویدا شەهید بووە، شکست ناهێنێت. هەربۆیە پێویستە سەرکەوتنێک لە یادی هەر شەهیدێکدا جێگیر بێت. لەم واتایەدا لە مێژووی پێشکەوتنی پەکەکەدا شەهید بەردەوام شوێنێکی گرنگی هەیە و هەر شەهیدبوونێک بووەتە شەپۆلێکی قۆناغی نوێ و بووەتە پردێک. شەهیدبوونی حەقی کارەر بۆ ئەوەی بزوتنەوە لە قۆناغی گروپی بیردۆزی بگوازرێتەوە بۆ پارتی و بەتەواوکردنی پارتی دەبێتە ئاڵقەیەکی سەرەکی و پردێک.

لە بەرەوپێشچوونی بزوتنەوەکەدا ئەو شەهیدبوونە گەورەیەی کردە بناغەیەک و پارتیبوون هاتە ئاراوە. پەکەکە حەقی کارەرە و شەهیدبوونی حەقی کارەرە. شەهیدبوونی گەورەی ئەو هاوڕێ گەورەیە لە بناغەی پەکەکەدا هەیە. حەقی کارەر بە هەڵمەتی دامەزراندنی پارتی و پارتێک کە لە ئەنجامی ئەوەدا دامەزرا، بە نەمری مایەوە. لەم واتایەدا پەکەکە بەزیندوویی هێشتنەوەی حەقی کارەرە.

کاتێک رێبەر ئاپۆ هەنگاوی یەکەمینی لە دامەزراندنی بزوتنەوەدا هەڵدەگرت، هاوڕێیانی ئەو حەقی کارەر و کەمال پیربوون. ئەو دو هاوڕێیەش خەڵکی کوردستان نەبوون و کورد نەبوو. هەردووکیان خەڵکی تورکیا بوون. حەقی کارەر و کەمال پیر نمونەی هاوڕێیەتی، دڵسۆزی، دروستی و گیانبازییان وێنا کرد. لەو سەردەمەیدا کە کەس بوێری نەبوو، هاوڕێیەتی رێبەر ئاپۆیان کرد.

شۆڕشگێڕانی وڵاتانی دیکەش بەشدارییان لە تێکۆشاندا کردووە، بەڵام زۆرینەیان بە بە بەشداربوون لە تێکۆشانی هەنوکەیی، بەرەوپێشچوون و بەشدارییان لە دەرفەتە هەنووکەییەکاندا کردووە و لەو رێگەوە شۆڕشگێڕییان کردووە. حەقی کارەر و کەمال پیر لەو خاڵەدا جیاوازی خۆیان نیشاندا، نە رێکخستن، نە تێکۆشان و نە دەرفەت لە ئارادا نەبوون. تێکۆشان بەرەوپێش بچێت یان نەچێت، سەربکەوێت یان نا دیار نەبوو. لە وەها دۆخێکدا، لە دژوارترین هەلومەرجدا، لەگەڵ رێبەر ئاپۆ پێشەنگایەتی گەلی کوردستان و دۆزی ئازادییان کرد.

ئەو تایبەتمەندییە راستی و گەورەیی ئەو هەڤاڵانە نیشان دەدات. لە کەسایەتی ئەو دوو هەڤاڵەدا ئەوەی هاتووەتە ئاراوە تەنیا ئەوانە نییە. هاوڕێ حەقی کارەر و کەمال پیریش لە بەرزترین ئاستدا باسیان لە یەکێتی گەلی کورد و تورک لە سەر بنەمایەکی ئازاد، یەکسان و دیموکراستیک کرد. لەو رووەوە هەموو کات رێبەر ئاپۆ بەهایەکی زۆری بۆ هاوڕێیەتی حەقی کارەر و کەمال پیر داناوە. هاوڕێیاتی ئەوان هاوڕێیەتی ئەم بزوتنەوەیە؛ جەنگاوەری ئەوان بووە جەنگاوەی ئەم بزوتنەوەیە. پەکەکە؛ کاتێک هێڵ، جەنگاوەری، پێوان و تێگەیشتنی ژیانی خۆی بونیادنا، تایبەتمەندییەکانی ئەو دوو هەڤاڵەی بە بنەما گرت. لەو رووە هەم هەوڵدان و پراتیککردنی حەقی کارەر و کەمال پیر، هەمیش رەنجی رێبەر ئاپۆ لە دامەزراندن، پێسکەوتن و سەرکەوتنی پەکەکەدا زۆر گرنگە. ئەو هەوڵدان و پراتیکەی رێبەر ئاپۆ تەواو دەکات.

تێگەیشتن لە حەقی کارەر تێگەیشتنە لە رێبەر ئاپۆ و پەکەکە

رێبەر ئاپۆ بەردەوام خۆی بە قەرزارباری هاوڕێیانی دەزانی. زیاتر لە هەمووان خۆی بە قەرزارباری ئەو هەڤاڵانە دەزانی. ئەو خۆی بە قەرزاری گەلی تورک و لە کەسایەتی ئەوانیشدا خۆی بە قەرزارباری گەل دادەنا. هەموو کات هەوڵی دەدا ئەو قەرزە بگەڕێنێتەوە. ئەگەر پەکەکە و گەلی کورد دوژمنایەتی و بێڕێزیان بەرامبەر گەلانی تورکیا پێشنەخست، یەکێتیەک کە رێبەر ئاپۆ لەگەڵ حەقی کارەر و کەمال پیر پەرەیان پێدا لەوەدا رۆڵی گەورەی گێڕا. حەقی کارەر و کەمال پیر هاوڕێی رێبەر ئاپۆ بوون. لە بەرزترین ئاستدا پەرەیان نەو هاوڕێیەتیەدا.

دەبێت کەسایەتی هاورێ حەقی کارەر بە هەموو لایەنەکانیەوە درکی پێبکرێت. تێگەیشتن لە حەقی کارەر؛ تێگەیشتنە لە پەکەکە، رێبەر ئاپۆ و خودی کەسەکەیە. رێبەر ئاپۆ لە پێناسەکردنی پەکەکەدا کەسایەتی حەقی کارەر دەگێڕێتەوە. مەبەستی حەقی کارەر ئەو راستیەبوو، کاتێک دەیگوت “ئەو رۆحی شاراوەی منە”، “دڵی من، مێشکی من، دەست، شانی من، چاوی من، گوێی من بوو”. ئەوەش پێناسەی پەکەکە و جەنگاوەری پەکەکەیە. حەقی کارەر کەسایەتی پراتیک، زیندووی رێبەر ئاپۆیە. ئەوە کەسایەتی رێبەر ئاپۆیە کە حەقی کارەر پێکیهێنا. هۆشمەندی، شێواز، کولتور، ئەخلاق و پێودانگەکانی ئەوە. تێگەیشتنی ئەوە بۆ ژیان و تێکۆشان. لەو رووەوە ناسینی کەسایەتی حەقی کارەر بە واتای ناسینی رێبەر ئاپۆ و پەکەکەیە. ناسینی رێبەر ئاپۆ و پەکەکە ناسینی حەقی کارەرە.

حەقی کارەر بە واتای خاوەن ورە و بڕوابوونی گەورەیە. بە واتای قوربانیدانی گەورەیە. بە واتای دڵپاکی و ئازایەتیە. بە واتای دڵسۆزیییە بۆ رێبەرایەتی، هێڵ، هاوڕێیەتی، رێکخستن، گەل و بەهاکان لە هەموو هەلومەرجێکدا. کەسایەتی حەقی کارەر؛ هەستی گەورە دەگۆڕێت بۆ رامان، ئەو رامانە دەگۆڕێت بۆ هەست، هەست و رامان واتایەک پەیدا دەکەن و ئەوەش دەگۆڕێت بۆ رێکخستن و چالاکی.

حەقی کارەر کەسایەتی، هەست و رامانی گەورە، رێکخستن و چالاکییە. کەسایەتی حەقی کارەر ئەو کەسایەتیەیە کە هێزی فکر و پراتیک ئاوێتە دەکات و ئەندێشە و پراتیک پێکەوە جێبەجێ دەکات. ئەو کەسایەتیەیە کە نە رامان پێش پراتیک و نە پراتیک دەخاتە پێش رامان. کەسایەتی حەقی کارەر کەسایەتیەکە کە بەردەوام بە شوێن رێبەرایەتیدا هەنگاو دەنێت، هەموو کات ئەو بە بنەما دەگرێت و ئەوەندەی کە تێی دەگات راستەوخۆ جێبەجێی دەکات.

کەسایەتی حەقی کارەر؛ لەسەر بنەمای ڕێکخستن، ڕێکخستن بوون، تەدبیر و دیسیپلین دامەزراوە. شەڕێکە دژی بێ ڕێکخستنی و بێ دیسپلینی و کاری تاک ڕەوانە و بێ بەرپرسیاری. کەسایەتی حەقی کارەر واتە خوڵقکاری، ماندووبوون، دروستکردنی بەها و ژیان و بەفراوانکردنی ژیان و بەهاکان. واتە لەسەر ڕەنج و کاری هیچ کەسێک نەژیت. واتا ژیان وەک خوڵقاندنی ژیان و بەها دەبینێت و شەڕی بۆ دەکات. کەسایەتی حەقی کارەر بە واتای؛ ژیانێکی بێ ڕیایە. واتە دوورکەوتنەوە لە هەر جۆرە دەسەڵاتخوازی و لەوشێوە، خزمەتکردنی تەواوەتی هەڤاڵانی، بزووتنەوەکەی و گەلەکەی. بە شێوەیەکی سادە بژی. واتە وەک دەروێش، وەک پێغەمبەر، وەک فریشتەیەک بژیت. بەردەوام خۆت و دەوروبەرت پەروەردە بکەیت و لاوازی و کەموکوڕی هەڤاڵەکانت پر کردنەوە و هەمیشە خۆت ببیتە هێزی چارەسەری. قەد لەگەڵ لاوازی و دواکەوتوویی، هەڵە و خراپیدا نەژیت.

لە گەڵ حەقی کارەر کەس نەیدەتوانی بە هەڵە، نەرێنی و خراپەکاریدا بژیت. حەقی کارەر قەد ئەمەی قبوڵ نەدەکرد. بە دڵنیاییەوە یان لە خۆی دوور دەخستەوە وهێزی چارەسەری دەدۆزیەوە، یان لە دەوروبەری نەیدەهێشتەوە. هەر بۆیە حەقی کارەر خۆی باش پەروەردە کردبوو و بوو بە مامۆستا، ئەو کەسەی پەروەردەی دەکرد خۆی پەروەردەی لێ وەردەگرتەوە ئەو بەردەوام لە دووی ڕێگای سەرکەوتن بوو.

حەقی کارەر بە واتای ڕێکخستنی مەزنە، چالاکی کردنە، ڕێکخستن لە ڕێگەی چالاکییە و چالاکی لە ڕێگەی ڕێکخستنەوەیە. قەد ڕێگەی نەدەدا بێ ڕێکخراوی و بێ چالاکی و ڕووی تێبکا. واتە لەگەڵ هیچ کەموکوڕی و هەڵە و خراپەیەکدا نەدەژیا، سازشی نەدەکرد. واتە کاریگەریکردن وبەکارهێنان، بەهێزکردن و پێکەوە سەرکەوتن لەگەڵ ئەو کەسانەی کە پەیوەندی لە گەڵیان هەبوو، واتە پاراستنی هەڤاڵانەکانت و ڕێکخستنەکەت لەهەموو جۆرە هەڕەشەیەک، ئەگەر مەترسییەک هەبوو، سەرەتا ڕووبەڕووی ببیتەوە و ڕێگە نەدەی ڕێکخستنەکەت و هەڤاڵەکانی زیانیان پێبگات، واتا سەرەتا ڕووبەڕووی مەترسییەکان بیتەوە.

حەقی کارەر بە واتای؛ بچووکترین تاکەکان، بەپێی بوون و خۆپەرستی نەژیت، واتە دژی ئەمانە تێکۆشان کردن. واتە ژیانێک کە بەتەواوی لەسەر ژیانی کۆمەڵایەتی، دیموکراتیک و ژیانی ئازاد دامەزرابێت.

حەقی کارەر، واتە تێکۆشان لەگەڵ زەحمەتیەکان و سەرکەوتن بەسەریاندا. واتە تەسلیم نەبوون لەبەرامبەر سەختیەکان و پێداگری لەسەر سەرکەوتن و بەدەستهێنانی سەرکەوتن. واتە قەد شتێکی ئاسان، راحەت و ئامادەت نەوێت، واتە نەفرەت لەو شتانە. واتە بە ڕەنج و ماندووبوون هەموو شتێک دروست بکەیت. واتە لە هیچەوە هەموو شتێک دروست بکەیت و بەرفراوانی بکەیت و شتە نوێیەکان پەرە پێبدەیت.

تێگەیشتنی حەقی کارەر لە پارتەکەی و ڕێکخستن، تێگەیشتنی ڕێبەر ئاپۆیە لە ڕێکخستن. ڕێکخستن قبوڵی کرد و داوای هەلی کاریان نەکرد. جگە لەمەش هیچی لە ڕێکخستن نەویست. واتە ئەوەی پێویستە بۆ ڕێکخستن، گەل. ئازادی و هەڤاڵانی، هەوڵی بۆ بدەن و بە دڵنیاییەوە دروستی بکەن. ژیانێک کە حەقی کارەر تێیدابوو، ژیانێکی ڕێکخستنی بوو. حەقی کارەر بە واتای؛ لە هەر شوێنێک بیت، هەست، بیرۆکە و ڕۆحی یەکێتی مەزن لەوێیە، لەسەر ئەم بنەمایە ڕێکخستن کردن، چالاکی و سەرکەتن دروست دبێت.

حەقی کارەر، لە هەموو هەلومەرجێکدا واتای دڵسۆزی بۆ ڕێبەر و حیزب و هەڤاڵانی، ئازادی و گەلەکەیە. واتە سازش نەکردن لە بەدەست هێنانی ئازادی. واتە هەموو شتێک بۆ ئازادی ببەخشی. بۆ ڕێبەرایەتی، بۆ حیزب، گەل و هەڤاڵانی بۆ بەهاکانی ڕێکخستن و گەل، لە کاتی پێویستدا هەر جۆرە فیداکارییەک بکەیت.

حەقی کارەر بەواتای ئەوەیە کە ئیتر بۆ خۆی نەژیت، بەسەر خۆیدا زاڵ بێت، لە خۆیدا کۆمەڵایەتیبوون بنیات بنێت، تەنها سەرەنجی لەسەر ئازادی بێت، هەموو ژیانی لەسەر ئازادی ڕێکبخات، ژیانی دیکەی جگە لەمەی قبووڵ نەبێت و پێداگری لەسەر سەرکەوتن بکات.

ئەوەی لە حەقی کارەردا دەبینرێت، جێبەجێکردنی ڕێکخستن، گەل، ئازادی و دیموکراسییە. بۆیە بوو بە هەڤاڵێک کە ڕۆڵێکی گرنگ و یەکلاکەرەوەی هەبوو لە خوڵقاندن، پێکهاتن و گەشەسەندنی بزووتنەوەکەیدا. بزووتنەوەکەمان زۆر شت قەرزاری حەقی کارەرە و بەردەوام هەوڵی دانەوەی ئەو قەرزە دەدات. هەر لەبەر ئەم هۆکارە هەڤاڵ حەقی کارەر؛ لە دڵی پەکەکە و شەڕڤانانی پەکەکە و گەلەکەماندا جێگەیەکی دیاری هەیە. تا پەکەکە لە ژیاندا مابێت، شەڕڤانانی پەکەکە و گەلی کوردستان لە ژیاندا مابن، هەڤاڵ حەقی کارەریش بەزیندوویی دەمێنێتەوە.

ئیتر حەقی کارەر کەوتووتە ناو دڵ و مێشکی گەلی کوردەوە. لە بچوکترین گرووپێکەوە تا سەرجەم شۆرشگێڕانی پەکەکە دا دەژیت. بۆیە حەقی کارەر لەناو پەکەکەدا نەمرە و هەتا ئەمڕۆش لە گەڵماندایە و لەگەڵ پەکەکە دەژیت.

تۆڵەی حەقی کارەر بە هێزەوە کرایەوە

ناسنامە وکەسایەتی تایبەتمەندیی پەکەکە، ناسنامە و کەسایەتی شۆڕشگێڕانی پەکەکەیە. ئەمە فۆرمێکی گەورەی تێگەیشتنە. واتە جەوهەر و یۆتۆپیاکانی مرۆڤایەتیە لە مێژوودا. بەم مانایە حەقی کارەر مەبەستی ژیانە بۆ مرۆڤایەتی، ژیانە لە جەوهەری مرۆڤایەتیدا، گەڕان و ئامانجە و ئامانج و خەونەکانە، هەوڵدانە بۆ بەدیهێنانی پێویستییەکان بەشێوەیەکی ئەخلاقی، بڕوا و فیداکاریی گەورە.

شەهیدبوونی حەقی کارەر خەسارێکی گەورەیە. ئەم خەسارە گەورەیە دەبوو پڕ بکرایەتەوە، واتا ئەم بۆشاییە پڕ بکرایەتەوە و لە بەرامبەر ئەو پیلانگێڕییەدا دەبوو تۆڵەیەکی گەورە لە دوژمن بکرایەوە. وەفاداری بۆ حەقی کارەر پێویستی بەم تۆلە کردنە بوو و بەم شێوەیە ڕوویدا. ئەو کەسانەی کە حەقی کارەریان تیرۆر کرد، شوێنپێیان کەوتن و تۆڵەیان لێ کرایەوە. لە ڕاستیدا تۆڵەی گەورە دامەزراندنی پەکەکە بوو بەم شێوەیە تۆڵەیەکی گەور کرایەوە. بەم وڵامدانەوە کە بۆ یادی حەقی کارەر درا، لەناو نەچوونی ئەم بزووتنەوەیە و گەل مسۆگەر کرا. بەم شێوەیە پیلانێکی گەورە لە مێژووی گەلی کوردستاندا پێچەوانە بووەو بۆ سەرکەوتنێکی گەورە و پێشهاتێکی مێژوویی گەورە سەریهەڵدا کە قەد دووبارە نابێتەوە. بەم شێوەیە شەهیدبوونی حەقی کارەر بووە هۆی نووسینەوەی مێژوویەکی گەورە و سەرهەڵدانێکی گەورە و خوڵقاندنی بەهاکان.

تۆڵەسەندنەوەی شەهیدبوونی حەقی کارەر بووە هۆی پێشهاتگەلێک کە دەتوانین گرنگی مێژووییەکەی بەرز بنرخێنین. چارەنووسی گەلی کورد گۆڕانی بەسەردا هات. گەلی کورد مێژووی ناسراوی شکستی سەرهەڵدانەکانی خۆی کۆتایی پێ هێنا. ڕێکخستن، ڕێبەرایەتی و تێکۆشان و سەرکەوتن کە مسۆگەر کرد. لەو ڕووەوە شەهید بوونی حەقی کارەر سەرەتای قۆناغێکی نوێ بوو لە مێژووی کوردستاندا. کاتێک مرۆڤ لەسەر یادەوەرییەکانیان بە وەفادارییەوە بمێنێتەوە، ناچارە کە شەهیدی وەها گەورە ئەنجامی گەورە بخوڵقێنن.

ڕێبەر ئاپۆ لە ناخەوە ئەم شەهیدە گەورەیەی ئەزموون کرد، لەسەر ئەم بنەمایە لە پێناو ئەم کەسایەتیە مەزنە تێکۆشانی کرد، بە دروستکردنی پەکەکە، گەلی کوردستانی بەرەو ڕێکخستنێکی گەورە، ڕێبەر و هێزێکی گەورەی چالاکی و هەمیشەیی برد.

لە کەسایەتی پەکەکەدا؛ شێوەی یەکگرتوویی هەست، فیکر، ڕۆح و شێوازدا دروست بووە. ئەمەش بەو مانایەیە کە کەسایەتی ڕاستەقینە نوێنەرایەتی خۆی لە کارەکتەرەکاندا دەدۆزێتەوە. هەڤاڵ حەقی کارەر یەکێک بوو لەو هەڤاڵانە دەگمەنانەی کە توانی لەو کەسایەتیە تێپەڕێت کە سیستەم دروستی کردبوو و توانی کەسایەتی و کۆمەڵگایەکی نوێ دروست بکات. بەم تایبەتمەندییە دروستەی حەقی کارەر؛ بەهاکانی دیموکراسی، ئازادی، یەکسانی و دادپەروەری هەموو مرۆڤایەتی و هەروەها بەهاکانی گەلی کوردی لەسەر بنەمای ئەو بەهایانە داناوە کە ڕێبەر ئاپۆ لە پەکەکەدا جێگیری کردووە و مانای پێبەخشیوە، ئەو بەهایانەی لە دڵ و مێشکی خۆید هەڵگرتووە. بەهۆی ئەوەی لەسەر بنەمای ئەم تایبەتمەندییە گەورانە، پەکەکە بە هێزەوە دامەزرا.

ئەگەر پەکەکە ئەوەندە گەورە بووە و نەدوڕاوە، ئەوا ڕێگەی لەناوبردنی کۆمەڵگای کوردستانی کۆتایی پێ هێنا و ئەمەش سەرهەڵدنی گەورە و پێشهاتی گەورەی لێکەوتووەتەوە، کەسایەتی حەقی کارەر هەوێنی ئەم پێشهاتانەیە. لەم ڕووەوە کەسایەتی حەقی کارەر ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە بەرەو پێشبردنی پەکەکە و ڕەگداکوتانی لە وڵات و گەشەکردن و ناساندنی کەسایەتی و شوناس. بنەمای هەموو ئەم پێشهاتانە لە تێکۆشان بیر و پراکتیکی حەقی کارەردایە.

حەقی کارەر باشترین شۆڕشگێڕی پێشەنگی ئەو سەردەمە بوو، یەکێکە لەو هەڤاڵانە بوو کە ڕۆڵی خۆی بە تەواوی جێبەجێ کرد. ئەگەر ئەمڕۆ گەیشتوینەتە ئەو ئاستە و خاوەن ئەم بەهایانەین، ڕەنجی هەڤاڵ حەقی کارەر دەبێ جەوهەری سەیر بکرێت. بۆیە پێویستە هەمیشە قەرزاری ئەم هەڤاڵەمانین و لە هەموو بارودۆخێکدا دەبێ هەوڵبدەین ئەم قەرزە بدەینەوە. هەم گەلی کورد و هەم گەلانی تریش دەبێت ئەم قەرزە بدەنەوە. بۆ ئەوەی ئامانجەکانی ڕێبەر ئاپۆ سەربکەوێت، پێویستە خاوەنداری لەم هەوڵە گەورەیەیان بکرێت.

ئەگەر لە پەکەکەدا نەتەوەپەرەستی و داخراوی گەشەی نەکردووە، بەپێچەوانە چەمکی ڕێز و دڵسۆزی، خزمەتکردنی گەل لە پەکەکەدا پەرەی سەندووە، ئەوە لەبەر ئەوەیە کە هەڤاڵان حەقی و کەمال هەنگاوی یەکەمیان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا هەڵگرت و تەنانەت تا کاتی شەهید بوون بەدڵسۆزی لە گەڵ ڕێبەرایەتی مانەوە. ئەگەر پەکەکە وا بە پاکی ماوەتەوە و لە دڵی گەلاندا جێگیر بووە، ئەگەر ئەمڕۆ لە لایەن زۆرێک لە شۆڕشگێڕ، گەل و هێزە تێکۆشەرەکانی دیموکراسی و ئازادییەوە نرخاندنی لەسەر دەکرێت و لە پەکەکەوە ئیلهامیان وەرگرتووە، ئەوە بە سایەی ڕاستی هەڤاڵایەتیی حەقی کارەر و کەماڵ پیرەوە گەشەی کردووە و بە پێکهێنانی پەکەکەوە پەیوەندی بە ڕێبەر ئاپۆوە هەیە. ئەگەر بەم شێوەیە لە هەڤاڵ حەقی کارەر تێبگەین و مەرجەکانی بە کردەوە بەڕێوە ببەین، نەک هەر بە دروستی لە حەقی کارەر تێدەگەین، بەڵکو بە دروستی لە پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ تێدەگەین و دەتوانین لەگەڵ ئەو ڕاستیاندا بژین.

هاوبەشی :