تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی لەبارەی دۆزی کۆبانییەوە بڵاوکردەوە

103
0
هاوبەشی :

تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی لەبارەی دۆزی کۆبانییەوە بڵاوکردەوە

دۆزی کۆبانی دۆزی گەلی کوردستانە

 

حکومەتی فاشیستی ئەکەپە و مەھەپە، سەرەڕای شکستەکانیان لە گۆڕەپانەکانی شەڕ لە چیاکانی کوردستان و دواجاریش لە ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ٣١ ی ئادار، وەک دوا پەلەقاژەیان لە رێگەی دادگاکانیانەوە تۆڵەی شکستەکانیان دەکەنەوە. شەڕی ئازادیی کۆبانی وەک خاڵی وەرچەرخانی شکستی پرۆژەکەی ئەروغان «داعش»بوو کە لەلایەن گەلی کورد و شەڕڤانانی ئازادییەوە شکستی پێھێنرا، ئەگەر ئەمڕۆ دادگای تورکیا سزای رێبەرانی کورد لە باکوری کوردستان لەسەر ئەو دۆسیەیە بدات و سزای دەیان ساڵ زیندانییان بەسەردا بسەپێنێت، ئەوە گومانی تیادا نییە ئەگەر دەسەڵاتیان ھەبێت و بتوانن ئەوا سزای گرانتر بەسەر ھەموو ئەوانەدا ئەدەن کە رۆڵیان ھەبووە، لە شەڕی ئازادیی کۆبانی و ھەموو ئەوانەی رۆژێک دژی تیرۆرستانی داعش شەڕیان کردووە.

دەبێت ھەر تاکێکی کوردی ئازاد و خاوەن ویژدان، راستیی ئەو دەوڵەتە دژ بەکوردە باش بناسێت، دەوڵەتی فاشستی تورکیا سەد ساڵە بەو شێوازە بەردەوامە و ھەرگیزیش ناتوانێت لەرێگەی ئەو سیاسەتەوە بەئامانج بگات. سزادانی سیاسەتمەدارانی وەک رێزدار “سەڵاحەدین دەمیرتاش، ئەحمەد تورک، فیگەن یوکسەکداخ” و چالاکوانانی سیاسیی و مەدەنیی بریاڕی بەردەوامیی دانە بە سیاسەتی شەڕ و نکوڵیی کردن لە بوون و ناسنامەی گەلی کورد، هەر بۆیە بەتوندیی بریاری ٨٤ مین دانیشتنی دادگای ئەنقەرە بۆ سەر سیاسەتمەداران و چالاکوانانی کورد، لە دۆزی کۆبانی دا ریسوا و شەرمەزار دەکەین.

لێرەوە پێویستە ھێزە نێودەوڵەتییەکانی دژ بە داعش، لە ئاستی جیھان و ناوچەکەدا خاوەن ھەڵوێستی یاسایی و ئەخلاقیی بن، لەبەرامبەر ئەو ئەو بریارە نادادپەروەرانەیەی دادگای سزای ئەنقەرە. داوا لە گەلەکەمان و پارێزەران و مافپەروەرانی کورد و ئازادییخوازان دەکەین، تێکۆشان لە دژی فاشیزم و سیاسەتی گۆشەگیریی و نکوڵیی کردن لە بوون و ناسنامەی کورددان فراوانتر و بەھێزتر بکەن.

سەرکەوتن بۆ ئیرادەی ئازادییخوازن و گەلی کوردستان

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان – دەستەی بەرێوەبەری

٢٠٢٤/٥/١٧

هاوبەشی :