هەپەگە: لە دژی تونێلەکانمان ١١ جار چەکی قەدەغکراوی کیمیاوی بەکار‌هێنراوە

86
0
هاوبەشی :

 

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دژی تونێلەکان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئێف ئێم لە هەرێمی ڕۆژئاوای زاپ ١١ جار چەکی کیمیاوی بەکارهێناوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا هێرشەکانی دەوڵەتی قڕکەری تورک بە چەکی کیمیاوی بەردەوامە، درۆنێکی بۆردوومانکەر بە چالاکی نیشانەشکێنی گەریلا تێکشکێنراوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە پەیوەست بە چالاکیەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک ئەم زانیارییانەی بڵاوکردەوە:

” لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛

١٥ی گوڵان کاتژمێر ٠١:٣٠٠ خولەک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم لە بەرامبەر داگیرکەران کە هەوڵیان دەدا تەقەمەنی قەدەغەکراو لە سەر تونێلەکانمان بەکاربهێنن، بە چەکی تاکە کەسی بەرپەرچییان درایەوە و ڕاوەستێنران.

١٥ی گوڵان کاتژمێر ١٢:١٦ دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم بە چالاکی نیشانە شکێنی گەریلا درۆنێکی بۆردوومانکەر تێکشکێنرا.

١٥ی گوڵان کاتژمێر ١٧:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران خرا.

هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛

لە ١٥ و ١٦ی گوڵان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپدا ١١ جار بە گازی ژەهراوی کیمیاوی هێرش لە دژی تونێلەکانمان ئەنجامدراوە.

١٥ی گوڵان کاتژمێر ١٧:٤٥ خولەک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی یەکجار بە چەکی قەدەغەکراو بۆردوومانکرا.

هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی قڕکەری تورک؛

١٥ی گوڵان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی دەرگەل لە هەرێمی مەتینا ٣ جار بە فرۆکە بۆردوومانکراوە.

لە ١٥ و ١٦ی گوڵان گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شێلازێ، قەسرۆک و گۆلکای هەرێمی مەتینا بە هەلیکۆپتەر بۆردوومانکران.”

هاوبەشی :