لەسەر دۆزی کۆبانێ سەلاحەدین دەمیرتاش، فیگەن یوکسەکداغ و ئەحمەد تورک سزای ٢٨ ساڵ تا ١٠ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندرا.

94
0
هاوبەشی :

Screenshot

Screenshot

 

لەسەر دۆزی کۆبانێ سەلاحەدین دەمیرتاش، فیگەن یوکسەکداغ و ئەحمەد تورک سزای ٢٨ ساڵ تا ١٠ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی بانەمەڕ (١٦ی مەی) دادگای سزای قورسی ئەنکەرە لەبارەی دۆزی کۆبانێ بڕیاری دا. بەپێی بڕیارەکەی دادگا ئەحمەد تورک، بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە ڕێکخستن” سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا. هەروەها سەلاحەدین دەمیرتاش ٢٤ ساڵ و شەس مانگ و فیگەن یوکسەکداغیش ٢٣ ساڵ شەش مانگ زیندانیان بە سەردا سەپێندرا.

دۆزی کۆبانێ کە تێیدا، فیگەن یوکسەکداغ و سەڵاحەدین دەمیرتاش لە ناو ١٨ زیندانیی و لە کۆی ١٠٨ سیاسەتمەداری کورد، بە پاساوی هاندانی خۆپیشاندانەکان بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکانی گرووپە چەتەکانی داعش بۆ سەر کۆبانێ، لە ٦ تا ٨ـی ئۆکتۆبەری ٢٠١٤ دادگایی دەکرێن.

لەگەڵ ڕاگەیاندنی بڕیارەکەدا ئامادەبووانی ناو هۆڵی دادگا و پارێزەران دەستیان کرد بە لێدان لە مێزەکانی بەردەمیان و ناڕەزایەتییەکی گشتگیر لەناو دادگا بە وتنەوەی درووشم و چەپڵە لێدان دەستی پێ کرد لە ناڕەزایەتییەکاندا درووشمی “بژی بەرخۆدانی هەدەپە” وترایەوە، پارێزەران چوونە دەرەوە و بڕیارەکە بۆ هۆڵێکی چۆڵ خوێندرایەوە.

هاوبەشی :