سەرۆکی پێشووی فەرەنسا: کۆمەڵکوژیەکەی پاریس ئۆپراسیۆنی دەوڵەتی تورک بووە

98
0
هاوبەشی :

 

سەرۆککۆماری پێشووی فەرەنسا فرانسوا ئۆلاند سەبارەت بە تیرۆرکردنی سێ شۆڕشگێڕی کورد لە پاریس وتی، ‘ئۆپراسیۆنێک’ بە دەستوەردانی دەوڵەتی تورک بووە.

سەرۆککۆماری پێشووی فەرەنسا فرانسوا ئۆلاند ١٥ی ئایار لە هۆڵی زانکۆی بریتانی سود لە شاری لۆریێنت لەسەر بابەتی پاراستنی ئەوروپا قسەی بۆ نزیکەی ٣٠٠ خوێندکارکرد.

لە کۆنفڕانسەکەدا خوێندکارێکی کورد بە بیریهێنایەوە کە لە کانونی دووەمی ٢٠١٣دا سێ ژنی شۆرشگێری کورد تیرۆر کراون و لەبارەی دەستوەردانی دەوڵەتی تورکەوە پرسیاری کرد.

فرانسیس ئۆلاند رایگەیاند، کە دۆخەکە لە سەرووی دەستوەردانەوەیە و وتی، “ئەوە دۆخێکی زۆر جددیترە، لەبەر ئەوەی ئۆپراسیۆنێکی بەو جۆرە بوو کە ئێمە بە باشی نازانین کە لە چ ئاستێکی دەوڵەتی تورکدا بڕیاری لەسەردرابوو. بەڵام ئاشکرا و روونە ئەنجامدەرانی ئۆپراسیۆنەکە بۆ کوشتنی کوردێک لە فەرەنسا کە خاوەن کەسایەتیەکی زۆر بەهێز بوو، دەستوەردانیان کردبوو”.

ئۆلاند بەو دەربرینەی ئاماژەی بۆ یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە سەکینە جانسز کرد و وتی، “ئەوە بەراستی دەستوەردانی دەوڵەتێکی بیانی بوو کە ئەندامی ناتۆیە و کاندیدە بۆ ئەندامێتی لە یەکێتی ئەوروپا”.

لە ٩ی کانونی یەکەمی ٢٠١٣دا لە نوسینگەی زانیارییەکانی کوردستان یەک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە سەکینە جانسز (سارا)، نوێنەری کەنەکە لە پاریس فیدان دۆغان (رۆژبین) و ئەندامی بزوتنەوەی گەنجان لەیلا شایلەمەز (رۆناهی) تیرۆرکران.

هاوبەشی :