کاڵکان: لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان بەهاوبەشی تاوان ئەنجام دەدرێت

155
0
هاوبەشی :

 

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان هەڵسەنگاندنی بۆ پرسەکانی وەک ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، فێڵە یاساییەکانی رێکخراوە نێونەتەوەییەکان لە سەر ئیمراڵی، چالاکییەکان لە زیندانەکان و لە ناو کۆمەڵگا، شەهیدانی مانگی ئایار، هێرشە داگیرکەرییەکان، شەڕی گەریلاکانی ئازادی کوردستان، نەخشەڕێگەی کەژەکە و پاژک و چەند پرسێکی گەرمی دیکە کرد.

هەڵسەنگاندنەکانی دوران کاڵکان بەم جۆرەن:

بەر لە هەموو شتێک بە رێزەوە سڵاو لە بەرخودانی مێژوویی ئیمرالی و رێبەر ئاپۆ دەکەم. لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا لە دژی ئەشکەنجە، گۆشەگیری و سیستمی قڕکردنی ئیمراڵی چالاکییەکان بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بەردەوامن. چالاکی جەماوەری لە هەموو گۆڕەپانەکان لە ئارادان. هەنگاوێکی شایەنی هەڵسەنگاندن ئەوەیە کە نامەیەک لە سەر ئاستی دەرەوە بۆ وشیارکردنەوەی سی پی تی رەوانە کرا. ژمارەیەکی زۆر رۆشنبیر، چالاکوانی سەندیکایی، هونەرمەند و سیاسەتمەدار کۆبوونەوە. گرنگە، وشیارکردنەوەیەک بوو.

لە سیستمی گۆشەگیریدا هیچ گۆڕانکارییەک دروست نەبووە. لەم چوارچێوەدا هەندێک لێدوان دران. راپۆرتی سی پی تی لە هەندێک رووەوە دانپێدانان بوو. لە هەندێک لایەنیشەوە مایەی تێگەیشتن نەبوو. بە گوێرەی لێدوانەکان سی پی تی دەڵێت، ‘ئێمە ئۆرگان و دەزگایەکی جێبەجێکارین. واتە دەزگایەکی جێبەجێکردنی سەر بە ئەنجومەنی ئەوروپا، کە سەر بە وڵاتنە. ئێمە راپۆرتەکە دەدەینە ئەوان. ئەگەر ئەوان بیانەوێت، ئەوا ئاشکرا دەکرێت، نەیانەوێت ئاشکرا ناکرێت. ئەرک و هێزی ئەوەمان نییە کە راپۆرتەکە ئاشکرا بکەین’. لەو چوارچێوەدا دابەزی بۆ ئاستی رێکخراوێکی سەر بە حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە. تەنانەت ناتوانن راپۆرتێکیش ئاشکرا بکەن.

مرۆڤ ناوی بنێت ‘کۆمیتەی شاردنەوەی ئەشکەنجە’ زۆر گونجاترە

لە وەها دۆخێکدا ناسناوی کۆمیتەی رێگری لە ئەشکەنجەی لێنایاتەوە. کێ ئەشکەنجە دەکات؟ دەوڵەت دەیکات. بەهەرحاڵ بۆ ئەوە نییە کە ئەوانەی لەناو کۆمەڵگادا ئەشکەنجە ئەنجام دەدەن ئاشکرایان بکەن. هێز بە دەست دەوڵەتەوەیە. رێکخراوێک کە وەک فەرمانبەر لە بەردەستی حکومەت و ئەو دەوڵەتانەیە، ناتوانێت رێگری لە ئەشکەنجە بکات، تەنیا دەتوانێت بیشارێتەوە. هەربۆیە ناسناو و دەربرینی ‘کۆمیتەی شاردنەوەی ئەشکەنجە’ باشتر لێی دێتەوە. بەڵام ئێمە لە لێدوانی هەندێک یاساناس، بەتایبەتی لێدوان و راگەیەندراوی نوسینگەی یاسایی سەدە باشتر تێدەگەین. بەو جۆرە نییە. ئەوانیش دەڵێن ئەرک و بەرپرسیارێتی سی پی تی زۆر زیاترە. بەڵام کاتێک بابەتەکە دەبێتە ئیمراڵی، دەبێتە رێبەر ئاپۆ، دەبێتە کورد ئەوا بەکاری ناهێنن. بە گوێرەی حکومەت و دەسەڵات دەجوڵێنەوە. هەربۆیە بە ئاراستەی ئەشکەنجە دەجوڵێتەوە. بێگومان ئەوەش مایەی تێگەیشتنە. کاتێک مرۆڤ لەناوەکەی دەڕوانێت، لێدوانی پارێزەران و یاساناسان زیاتر لۆژیکین. لەبەر ئەوەی ئەرکی خۆی لە زۆر بابەتدا بەکارهێناوە. تەنیا ئەو کاتەی بابەتەکە دەبێتە ئیمراڵی، دەبێتە پرسی رێبەر ئاپۆ بەکاریناهێنن. وتنی ‘دەبوایە دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا جێبەجێی بکردایە، بەڵام ئەنجامی نەدا’. رەنگە راست بێت. لە بەر ئەوەی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بەر لە چەند ساڵ بۆ سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی رێبەر ئاپۆ بڕیاری دەرکرد، بەڵام بڕیارەکەی خۆی جێبەجێ نەکرد، بەدواداچوونی بۆ نەکرد. بووە ٢٥ ساڵ بەڵام هێشتا هیجی نەکردووە. ئەویش فەرمان وەردەگرێت. لە ژێر فەرمانی سیاسەتدایە. یاسایی نییە.

رۆڵی سی پی تی لەناو کاروبارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپادا چییە؟ ئەگەر سی پی تی بکەوتایە ناو هەوڵەوە ئایا دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا دەیتوانی بە شێوەی جیاواز مامەڵەی بکردایە؟ لەوێ بە گوێرەی یەک دەجوڵێنەوە. لە راستیدا ئەنجومەنی ئەوروپا، حکومەتی تورکیا، دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا، سی پی تی، واتە ناتۆ و دەوڵەتانی یەکێتی ئەوروپا، هەروەها نەتەوەیەکگرتووەکان، هەموو دەوڵەتەکان بە گوێرەی ئەوە دەجوڵێنەوە. رێکخراوە و دامەزراوە جیاکان لەگەڵ رێکخراوە پەیوەندیدارەکان هەموویان پێکەوە شتێکی هاوبەش بەڕێوەدەبەن. دەزگاکانی جێبەجێکاریان لەسەر بنەمای ئەو سزا دیسپلینە پووچەڵانە سیاسەت دیاری دەکەن. ئاستەنگیان دروست کرد کە رێبەر ئاپۆ لە ساڵی ٢٥ەمیندا سەرلەنوێ دادگایی نەکرێتەوە و ئازادی جەستەیی مسۆگەر نەبێت. رێگرییان کرد لە بریاری دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بۆ سەرلەنوێ دادگاییکردنەوە و بڕیارەکەیان پوچەڵکردەوە. لێرەدا هاوبەشی لە تاوان هەیە. روانینێکی هاوبەش هەیە. بەم جۆرە نەبوایە وەزارەتی دادی تەیب ئەردۆغان بەم جۆرە بێباکانە لێدوانی نەدەدا. بەو رادەیە سوکایەتی نەدەکرد، گاڵتەی نەدەکرد، هەڵوێستێکی بەم جۆرەی نیشان نەدەدا. وتەی ئەوەی لە ئیمراڵی گۆشەگیری بوونی نییە، هەموو شتێک بە باشی بەڕێوەدەچێت’ دەریدەخات کە پشتییان چەندە قایمە، دەزانێت کە کەس بەرامبەری ناوەستێتەوە. دەبێت بەم جۆرە هەڵبسەنگێندرێت.

نەک تەنها بۆ ئاسەنگکردنی چاوپێکەوتن، هەروەها بۆ ئاسەنگکردنی بڕیاری سەرلەنوێ دادگایکردنەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا ( DMME) ئەمە دەکەن

لە کۆتایدا سزایی دیسپلینی پوچیان بۆ سێ مانگ ئاشکراکرد. پارێزەران وتییان، بۆ ئاستەنگردنی چاوپێکەوتن ئەمە دەکەن، دەبێت لە ڕوویەکەوە بۆ ئەوەبێت. بەڵام پێویستە بەتەواوی سەرنج بخەینە سەر شتێک. ئەو سەلماندنە تێرکەر نیە. نەک تەنها بۆ ئاساتەنگکردی چاوپێکەوتن، لە هەمان کاتدا بۆ ئاستەنگکردنی بڕیاری سەرلەنوێ دادگایکردنەکانی  DMMEیش ئەمە دەکەن. پێویستە یاساناسان ئەمە بزان؛ بۆ ئاستەنگکردنی مافی سەرلەنوێ دادگایکردن لە ساڵی ٢٥ی زیندانیکردن ئەمە دەکەن. سی پی تی،  DMME، ئەنجوومەنی ئەوروپا و دەزگاکانی دەوڵەتی تورک لە یەکتر گردبوونەوە، لەسەر ئەوە بنەمانەی کە ئەمە چۆن بەتاڵبکەنەوە، بۆ دەرچەیەکی هاوبەش گەڕان و دایانهێنا: سزای دیسپلین. تورکیا ئەمە دەکات و دەیدات بەوان؛ دەڵێت دەزگاکانی یاساییمان پەیوەست بەو شتە خاوەنی بڕیارەکانی دادگان. وەک زیندانییەکی بێ دیسلپین پیشانی دەدەن و دەڵێن؛ سەرلەنوێ دادگایکردنەوە پێویست نیە. سەرلەنوێ دادگایکردنەوە هەندێکی بە گوێرەی هەڵوێستی کەسەکە لە زیندان هەڵدەسەنگێنرێت. بە نەرێنیترین شێوە پیشانی دەدەن. یاسای ئەوروپا یاسایەکی شکڵییە. مامەڵە لەگەڵ جەوهەری بابەتەکەدا ناکات، بە کراسێک دایدەپۆشن. بەم شێوەیە ئاستەنگ کردن ئەنجام دەدەن.

من شەش ساڵ لە زینداندا مامەوە. یاساناس نیم، بەڵام ئەو شەش ساڵە بە ئاگا بووین. لێکۆڵینەوەمان لە هەندێک سیستەمی سزای ئەوروپا کرد. لە ئەوروپا سزاسی هەمیشەیی بۆ ماوەی ١٥ ساڵە. سزای هەرە قورس ٢٥ ساڵە. دوای ئەو ٢٥ ساڵە بەدڵنیاییەوە پێویستە سەرلەنوێ دادگایبکرێتەوە. بەڵام ئیمراڵی لە یاسای ئەوروپا دەرپەڕێننراوە. یاسای دەوڵەتی تورکیا هەیە بەڵام سیستەمی ئیمراڵی سیستەمێکە لە لایەن ئەنجوومەنی ئەوروپا، لە لایەن سی پی تی یەوە ڕێکخراوە. ڕێبەر ئاپۆ وتی ‘ کاتێک هاتمە ئێرە، سی پی تیم لە پێش خۆم بینی’. بۆیە بە گوێرەی یاسایی ئەوروپا دەبوایە لە ٢٥ ساڵەی زیندانیکردن بە دڵنیاییەوە سەرلەنوێ دادگایکردنەوە ئەنجام درابا. بۆ ئاستەنگکردن ئەمە دەکەن و ئاستەنگیشیان کرد. پێویستە ئەمە ببینرێت.

ئاستەنگییان بۆ تێکۆشانی یاسایی ڕێبەر ئاپۆ کرد

بۆ دەوڵەتی تورک تەنها ئەوە بەس نەبوو بڵێت یاساکانی من ئەمە دەسەپێنێت. بە کراسێکی یاسایی لەم شێوە ئاستەنگییان کرد. ئەمەوێت بێمە سەر ئەمە. ڕێبەر ئاپۆ کاتێک بە بڕیاری خۆی لە ٢٥ی ئازاردا بە کورتی بە تەلەفوون قسەیکرد چی گووت؟ پارێزەرانم مەیەن. وتی، ئێوە هەموو لەم ڕەوشەدا تاوان دەکەن. ئێستا هەموومان تێیداین. ئێمە چی تاوانێکمان کرد؟ تاوانی ئەوەمان کرد کە لە ڕەوشەکە تێنەگەیشین. بۆچی کاتێک براکەی قسەیکرد وتی. ‘تۆ قسەدەکەی، بەڵام پارێزەران قسەناکەن’. چوونکە کاری بە پارێزەران هەبوو. چی بکردایە؟ ئەم دۆخەی بینی. فێڵ دەکرێت. لە بەرامبەر ئەم فێڵکردنە بۆ تێکۆشانی یاسایی بەڕێوەبەرێت، لە بەرامبەر پارێزەران بکەوتایەتە ناو هەوڵدانەوە. بەڵام بە ئاستەنگکردنی چاوپێکەوتنی پارێزەران، بە سزا پوچەکانی دیسپلین کراسێکی یاسایین بە بەردا کرد. بەم شێوەیە تێکۆشانی یاسایی ڕێبەر ئاپۆییان ئاستەنگکرد. پێویستە ئەمە ببینرێت.

بۆیە ئەوانەی ئەمەیان کرد، ئەوانەی کە ناتوانن بەرامبەر ئەم ئاستەنگییە بوەستنەوە، تاوانیان کرد. مادام تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆییان ئاستەنگکرد، ئەو کاتە دەبوایە تێکۆشانمان بکردایە. تێکۆشانەکانمان بۆ تێکدانی فێڵ و یارییەکان لە جێگەی پێویست نەبوو. یانی نەمان توانی لەو تاوانباکارییە ڕزگاربکەین. پێش هەموو شتێک پێویستە بەم شێوەیە هەڵیسەنگێنین. بە ڕایی من پێویستە بەم شێوەیە شتەکە ببینین. هەموومان لەناو ئەمەداین. چونکە لە کاتی خۆیدا نەمانبینی و کارێکمان بۆ تێکدانی ئەو فێل و یارییانە نەکرد. یان وەک پێویست نەمانکرد. ڕاستە تێکۆشان ئەنجامدرا، چالاکی کرا، بەڵام گەر سەرنج بدەین هەموو ئەمانە تێرکەر و وەک پێویست نەبوو. ئەو کاتە پێویستە ئەم ڕەوشە هەڵسەنگێنین، کەم و کوڕییەکانمان ببینین. لە چی شوێنێکدا پێناسەی تاوانی ڕێبەر ئاپۆین، پێویستە ئەمە بزانین. بۆ تێگەشتن لەم ڕەوشە و ڕزگاربوون لەم کەموکوڕییانە پێویستە بە ڕەخنەدانەوە نزیک ببینەوە.

دەیانەوێت بە فێڵ کردن ئێمە فێری ئەم دۆخە بکەن

بەڵێ ئێستا چالاکی دەکرێت، تێکۆشان بەردەوامە. لە هەموو مەیدانەکان سڵاو لە چالاکوانان دەکەین. لەدەرەوەی وڵات، لە چوار پارچەی کوردستان، گەل لەسەر پێیە، ژنان، دایکان لەسەر پێن. داواکاری بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو جیهاندا بەرز دەکرێتەو. هەمووی ئەمانە پێشکەوتنە. بەڵام ئاگاداربن ‌هێشتا بۆ تێکشکاندنی پیلانەکان بەس نین. فێڵ و حەیلە دەکەن. لە بەر چاوی گەلدا ساختەکاریان کرد. دواتر دەیانەوێت ئەم دۆخەمان فێر بکەن. با ئەمجارە بڵێین فێر نابین.

هەمیشە باسی بەرخۆدان لە زیندانەکاندا دەکرێت. زیندان بەرخۆدان دەکات، دەڵێن ئێمەش پشتگیریان دەکەین. ئێستا بەرخۆدانی زیندانەکان کەمێک لە هێڵی ڕاست نزیکتر بووەتەوە. چۆن نزیک بوەتەوە؟ وتیان، ئێمە فێری ئەوە نابین. ئێمە نابینە بەشێک لەم تاوانە. وتیان، ئەوەی ئەم دەوڵەتە لە ئێمەی دەوێت بەکاری ناهێنین. چونکە نادادپەروەری دەکرێت. ئەوان بە شێوازێکی تر لە ڕێبەر ئاپۆ نزیک دەبنەوە، ئەویش بە شێوازێکی تر لێیان نزیک دەبێتەوە. وتیان هەوڵ دەدەن ئێمە لە ڕێبەر ئاپۆ داببڕن. وتیان ئەگەر ئەمە بۆ ڕێبەر ئاپۆ نییە، چۆن بۆ ئێمە هەیە؟ ئێمەش بەشداری ڕێبەر ئاپۆ بووین. پاشان دەیانەوێت ئێمە بەلاڕێدا ببەن. ئەوان ناتوانن ئێمە ڕاکێشی ڕێگایەکی دیکە بکەن. ئێمە لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ دەڕۆین. وتیان، ئێمە هەموو پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دەوڵەت دەپچڕێنین. نازانم چەندە ڕاستە، چەندە ئاگاداری ئەمەن، بەڵام هێڵی نوێی چالاکییەکان نیشاندەری ئەمە دەبێت. ئەمە نزیکترە لە ڕاستییەوە. ڕێبەر ئاپۆ چی ئەڵێت؟ وتی، سەیری ئیمرالی بکەن لەسەر گەلی کورد ڕاستیەکان ببینن. سەیری ڕێبەر ئاپۆ بکەین. بێگومان هەر کەسێک بڵێ کوردێکی ئازادم دەبینێت کە ئازادی دەبێت چۆن بێت. هەڤاڵانی زیندان پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دەوڵەت پچڕاند. وتیان، ئێمە بە پێوەرەکانی ڕێبەرایەتیمان دەژین. هەموو ئەوانەی دەڵێن ئێمە پشتگیری لە زیندانەکان دەکەین با بەو شێوە نزیک ببنەوە. با هەمووان هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر بە دەوڵەت بەو شێوە نیشان بدەن.

دەبێت ئێمە هەڵسەنگاندن بۆ چالاکییەکانی ئێستا بکەین. لە ڕاستیدا پێویستە کەموکوڕیەکانمان ببینین. دەبێت بە پێی ڕەوشەکە خۆمان ئامادە بکەین. پرۆسەکە جدییە. بەم شێوەیە پێویستە هەموو ساڵێک دۆخی ڕێبەرایەتی سەر لە نوێ دادگایی بکرێتەوە. بۆ ڕێگریکردن لەمەش بەردەوام سزای دیسپلین دەدەن، بەردەوام ئەم سزا بێ کەڵکانە دەدەن. ئەمەیان وەک هێڵێک بۆ خۆیان دیار کردووە و بەم شێوەیە بەردەوامن. ئەگەر ئەم دۆخە تێنەپەڕێنرێت، هەمووان فێری ئەم دۆخە دەبن و ئەم شێوەیە بەردەوام دەبێت. دەبێت پێش لەم کارە بگیردرێت. ئێمە لەم قۆناغەداین. نابێت بە دۆخی ئێستا ڕازی بین. پێویستە هەنگاوی کرداری بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەهێزتر بکەین و بە هەموو لایەکدا بڵاوی بکەینەوە. پێویستە چالاکییەکانمان بەهێزتر و فراوانتر بکەین. دەبێت قیامەت بەرپا بکەین، لە ئێستادا لە پرۆسەیەکی لەو شێوەیەداین. بە کار و چالاکی نەرم ناکرێت.

بۆیە ئێمە ئەم دۆخە بەم شێوەیە هەڵدەسەنگێنین. بەو شێوەیە ناڕواتە پێش. بەم جۆرە چالاکییانە ناتوانین ئەنجام بەدەست بهێنین، بۆیە دەبێت لەناو خۆماندا چارەسەرێک بدۆزینەوە. نابێ بڵێین فڵان کەس نایکات، بیلان کەس نایکات. دەبێت خۆمان دەست بەکار بین. دەبێت هێزی چالاکییەکانمان پەرە پێبدەین. پێویستە هەمووان بەمشێوە نزیک ببینەوە. پێویستە هەموومان هەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشەکە بکەین. بێگومان وەک گەل، بزووتنەوە، دۆست، پێویستە هەمووان ئەم دۆخە هەڵبسەنگێنین. هەندێک لێدوان لە دەرەوەی وڵاتەوە، لەلایەن پارێزەران، ئەکادیمییەکانەوە دەدرێن. دەڵێن تاوانە. باسی لەسەر ناکرێت. دەبێت هەموو شتێک لە دژی ئەمە بکرێت. لە ڕاستیدا پێویستە لە هەموو بوارێکەوە چالاکییەکان بەرز بکرێتەوە. پێویستە هەر کەسێک هەوڵی ئەوە بدات لە شوێنی خۆیدا هەموو شتێک بکات. پێویستە لە دۆخێکی ئاوادا بین. بەکورتی سەردەمی قسەکردن تەواو بووە، ئیتر شتێک نەماوە بۆ وتن. ئیتر کاتی چالاکییەکانە، دەبێت چالاکییەکان کاریگەر و ئەنجام گیر بن. داوا لە هەموو لایەک دەکەم بەم شێوەیە هەڵسەنگاندن بۆ ئەم دۆخە بکەن. ئێمە خۆمان هەڵسەنگاندنێکی لەو شێوە دەکەین. واتە هەوڵ دەدەین هەرچی پێویست بێت ئەنجامی بدەن.

هەموو گەشەسەندنەکانی ناو پەکەکە لە سایەی تێکۆشانی شەهیدان هاتەدی

من سەرەتا ٤٧ەمین ساڵیادی شەهیدبوونی شۆڕشگێڕی گەورە حەقی قەرار و لە کەسایەتی ئەویشدا هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیمان بە رێز و پێزانینەوە بەبیر دەهێنمەوە. لە ٤٨ەمین ساڵەی شەهیداندا دوبارە بەڵێنی هێنانەدی ئامانج و بەزیندوویی راگرتنی یادی شەهیدان دوپاتدەکەمەوە. هەروەها لە ٥١ەمین ساڵیادی شەهیدبوونی یەک لە پێشەنگانی شۆڕشی تورکیا ئیبراهیم کایپاکایا و لە کەسایەتی ئەودا شەهیدانی شوڕشی تورکیا بەڕێز و پێزانینەوە بە بیر دەهێنمەوە.

ئیبراهیم کایپاکایا لە ١٨ی ئایاری ١٩٧٣ بە ئەشکەنجە کوژرا و شەهید کرا. هەروەها هاوڕێ حەقی قەرار لە ١٨ی ئایاری ١٩٧٧ لەلایەن هەمان هێزەوە بە ئەشکەنجە تیرۆرکرا و شەهیدبوو. ٤ ساڵ دواتر مانگی ئایار بۆ شۆڕشگێڕانی تورکیاش بووە مانگی شەهیدان.

لە ٦ی ئایاردا دەنیز، یوسف و حسێن لەسێدارەدران. لە ٩ی ئایاردا هاوڕێ ئولباش بایاراکدائۆغڵو شەهیدبوو. کۆتایی مانگی ئایاریش ساڵیادی شەهیدبوونی سینان جەمگیل و هەڤاڵانیەتی. شۆڕشگێڕانی عەرەبیش ١٦ی ئایاریان وەک رۆژی شەهیدان قەبوڵ کردووە. لە ١٦ی ئایاری ١٩١٦ رۆشنبیرانی عەرەب لەلایەن ئیتحاد و تەرەقییەوە تیرۆرکرابوون. من بە رێز و پێزانینەوە هەموو ئەو شەهیدانەی کە لە دژی داگیرکەری خۆڕاگرییان کردووە و شەهیدبوون بەبیر دەهێنمەوە. ئێمە لەو تێکۆشانەدا کە شۆڕشی کوردستان و تورکیامان پێکەوە بەرەوپێش بردووە یادی ئەو شەهیدانە بە زیندوویی رادەگرین و رێبازی ئەوان دەگیرنەبەر. هاوکات لەگەڵ تێکۆشانی دیموکراتیکانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لەسەر بنەمای هاوپەیمانی کورد و عەرەب پەرەمان پێداوە، یادی ئەو شەهیدانە بە زیندووی دەهێڵینەوە. وەک بزوتنەوەکەمان درێژە بەوەدەدەین.

بۆ ئەوەی کەسایەتی بزوتنەوەکەمان بناسرێت من ئەمانە دەڵێم. رێبەر ئاپۆ بەردەوام ئەوەی دەخستەڕوو کە ئەو لە ناو تێکۆشان لە دژی کودەتای ١٢ی ئاداری ١٩٧١دا دەرکەوتووە و پابەندی خاوەنداری لە یادی شەهدیان، رووی لە رێکخستن کردن و چالاکی شۆڕشگێڕی کردووە. واتە بۆ ئەوەی بە دروستی خاوەنداری لە یادی شەهیدان بکات دەستی بەم تێکۆشانە کردووە. بۆ خاوەنداری لە یادی دەنیزەکان، ئیبراهیمەکان و ماهیرەکان… دواتریش وتی کە پەکەکە ئامانجی بەڕێکخستنکردن و چالاککردنی یادی حەقی قەرارە. بە شێوەیەکی روون ئاشکرای کرد کە شەهیدان پەکەکەیین و لە شێوازی پەکەکەدا ژیاون. رێبەر ئاپۆ حەقی قەراری وەک رۆحی شاراوەی خۆی پێناسەکرد. پەکەکە چەند ساڵ دواتر ١٨ی ئایاری وەک رۆژی شەهیدانی کوردستان پێناسەکرد و رایگەیاند. بەراستیش کاتێک لە پەکەکە و تێکۆشانەکەی دەڕوانین دەبینین کە هەموو گەشەسەندنەکان لەسایەی تێکۆشانی شەهیدانەوە هاتوونەتەدی. پەیوەست بە خاوەنداری لە یادی شەهیدان پێکهات و بەرەوپێشچوو. تێکۆشانی حیلوان ئەو تێکۆشانەبوو کە بۆ یادی خەلیل چاڤگون پێشخرا. خەلیل چاڤگون لە چالاکی یادکردنەوەی ساڵایدی شەهیدبوونی حەقی قەراردا لەلایەن دوژمنی فاشیست و داگیرکەر تیرۆرکرا و شەهیدبوو. لە تێکۆشانی مێژوویی حیلواندا پەیوەستبوونی راست و دروست بە خاوەنداری یادی شەهیدان بەرەوپێش چوو.

تێکۆشانی زیندانەکان؛ وەک نمونە ئاماژە بە چوارەکان بکەین، یاخود فەرهاد کورتای و هەڤاڵانی.. تێکۆشانی مەزڵوم دۆغانی بە ١٤ی تەمموزەوە بەستەوە. بووە مایەی ئەوەی تێکۆشانی مێژوویی لە زیندانەکان بەو رادەیە گەورە بێت.  لە ١٧ی ئایاردا روویدا. بۆچی؟ چی پاڵنەری فەرهاد کورتای و هەڤاڵانی بوو؟ ساڵیادی شەهیدبوونی حەقی قەرار و ئەو هێزەی لە شەهیدیان وەرگرت. خاوەنداری راست و هەوڵی زیندووهێشتنەوەی یادی ئەو بووە پاڵنەری ئەوە و تێکۆشانی گەورەی زیندانەکان هاتە ئاراوە. پەیوەست بە تێکۆشانی حیلوان، تێکۆشانی زیندانەکان و دواتریش هەڵمەت و قەڵەمبازی ١٥ی تەباخ (ئاب) مانگی ئایار بووە مانگی چالاکی. لە هەموو رۆژەکانی ئەم مانگەدا بە دەیان چالاکی ئەنجامدرا و خۆی گەیاندە رۆژی ئەمڕۆمان. سوپایەکی گەورەی شەهیدان دروستبوو و هاتەئاراوە.

شەهیدان فەرماندەیی ئەم تێکۆشانە دەکەن

شەهیدان سەرپەرشتی ئەم تێکۆشانە دەکەن. شەهیدان ئەم گەلە پەروەردە دەکەن و بە دەوری یەکترەوە کۆیان دەکەنەوە. شەهیدانمان ئەو کەسانەن کە بە شێوەیەکی هەرە راست بەشدارییان لە خەباتی رێبەرایەتیدا کرد و بە راستترین شێوە جوڵانەوە. بۆ تێگەیشتنی دروست و هێنانەدی سەرکەوتووانەی راستی رێبەرایەتی بەر لە هەموو شتێک پێویستیمان بە تێگەیشتنی دروست و گرتنەبەری رێبازی شەهیدان هەیە. زۆر گرێدراوی یەکترن. لەبەر ئەوە ١٨ ی ئایار وەک رۆژی شەهیدان پەسەند کراوە.

لەم مانگەدا ژمارەیەکی زۆر شەهید پێشکەشکراون. تاڕادەیەک هەموو رۆژێکی ئەم مانگە ساڵیادی شەهیدبوونی دەیان شەهیدە. لەبەر ئەوە مانگی ئایار بووەتە مانگی شەهیدان. تەنیا بڕیار و پێناسەیەک نییە، هەروەها راستیەکی ژیانە. بەڵێ پێناسەکردنیس هەیە بەڵام راستیەکی ژیانە. ئێمە دەبینین کە تێکۆشانی حەقی قەرار هەنگاو بە هەنگاو تێکۆشانێکی رێکخراوی بونیادنا. سوپایەکی شەهیدان بووە پێشەنگی ئەم تێکۆشانە. ئەوان تێکۆشانیان بەڕێوەبرد. لەبەر ئەوە هەر وەک چۆن بزوتنەوەکەمان ١٨ی ئایاری وەک رۆژی شەهیدان قەبوڵ کرد، پێویستە گەلەکەشمان مانگی ئایار وەک مانگی شەهیدان قەبوڵ بکەن. لەسەر ئەو بنەمایە لە مانگی ئایاردا یادیان دەکەینەوە، بەرزی رادەگرین و خاوەنداری لە شەهیدان دەکەین.

بێگومان دوو رێگەی راست بۆ خاوەنداری لە یادی شەهیدان هەیە. یەکیان تێگەیشتنی دروست و بەشداری دروستە لە راستی شەهیدان واتە راستی رێبەرایەتی. درک کردن بە هەڵە و چارەسەرکردنی کەموکوڕیەکان. پەیوەست بە هێڵی شەهیدان رەخنەلەخۆگرتن و خۆنوێکردنەوەیە.

رێبەر ئاپۆ وتویەتی: “پێویستە هەموو وڵاتاپاڕێزان و شۆڕشگێڕان ئەوە بکەن. لە مانگی ئایاردا ئێمە وەک گەل و بزوتنەوە، شۆڕشگێڕان و وڵاتپارێزان هەموو بەو جۆرە دەجوڵێینەوە. پێویستە بەم جۆرە بکەین. گەر بمانەوێت بە دروستی لە شەهیدانمان تێبگەین، پێویستە خۆمان بە راستی شەهیدانەوە نوێ بکەینەوە، خۆمان بگۆڕین و بە راستترین شێوە بجوڵێینەوە و ئەو کاتە ئێمە لەو راستیە نزیک دەبینەوە. گەر هەست، رامان، هۆشمەندی و جوڵەکانمان دوور لە راستی شەهیدان بن پێویستە ئێمە خۆمان لەوانە قوتار بکەین. پێویستە ئێمە خۆمان بپێوین، رۆح، هەست و رامانی شەهیدان برەوپێبدەین. بەوانەوە لە ژیانی شەهیدان نزیک ببینەوە. ئێمە خۆمان دوور رانەگرین”. هەموو کات لە نزیک شەهیدانمانەوە بژین. لەسەر هێڵی شەهیدان بژین و خەبات بکەین. تێکۆشانمان درێژە پێبدەین.

هەڵبەتە خاڵی دووەمیش تێکۆشانە. تێکۆشان لە پێناو خاوەنداری راست لە یادی شەهیدان و هێنانەدی ئامانجەکانیانە.

شەهید، شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیین. بە هەموو گیانیانەوە باوەڕییان بە ئازادی کودستان، ژن و کۆمەڵایەتی هەبوو، تێکۆشانیان کرد و هەموو بوونیان لەو پێناوەدا کردە قوربانی. هێندە گرێدراوی ئازادیبوون. هێڵی ئازادییان بەم شێوەیە پەسەندکرد کە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە پێناسەکرابوو. بەشێوەیەک لە دڵەوە بەشداربوون بە بێ دوودڵی تێکۆشانیان بەڕێوەبرد. ڕاستی شەهیدان سەلمێنەری ئەمەیە. حەقیقەتی تێکۆشانە. ئەو کاتە بەرخۆدان بکەین. تێکۆشان گەورەتربکەین. لە هەموو جێگایەک تێکۆشانی ئازادی، دەرفەتەکان لە ئاستی باڵادا بەرەوپێشەوەبەرین. ناکرێت بە هیچ شێوازێکی تر ڕێز لە یادی شەهیدان بگیرێت. مانگ و ڕۆژی شەهیدان بە شێوەیەکی تر ئەزموون و تێگەیشتن لێ ناکرێت. گەر ئامانجمان ژیانێکی دروستە، بێگومان ئەمە ژیانی دروستە. ژیانی ڕاستەقینە خوودی شەهیدە، ئەوکاتە ئێمەیش بە دروستی لە شەهیدان تێدەگەین و بە دروستی دەژیین و خۆمان بگەیەنین بەو شوێنە. ئامانجمان ئەمەیە. پەیوەست بەوە بژین و تێبکۆشین. جگە لەمە شێوەیەکی تر نیە و پێکنایەت.

پەیوەست بەمەوە بەتایبەت سڵاو لە کەسوکاری شەهیدان، بنەماڵەی شەهیدان و دایکان دەکەم. ئەوان باشتر لەم حەقیقەتە تێدەگەن و نوێنەرایەتی دەکەن. بۆ پێکهێنانی ئامانجی شەهیدان زۆر زیاتر خۆمان بەرێکخستن بکەین و تێبکۆشین. بۆ پەروەردەکردن و بەڕێکنخستنی کۆمەڵگەی لە سەر هێڵی شەهیدان و گرێدراوی حەقیقەتی ڕێبەرێتی زیاتر هەوڵبدەین و کاربکەین. پێویستە وەک پارت و کادر ئەوە بکەین. بەڵام ئەم ئەرک و بەرپرسیارێتە دەکەوێتە ئەستۆی خزمانی شەهیدانیش. پێویستە جارێکی تر ئەمە بڵێین. شەهیدانمان ڕێکمان دەخەن و کۆمان دەکەنەوە. لە هەموو کات و شوێنێکدا سەرچاوەی سەرەکی هێزمان خودی شەهیدانە و هێزمان لە شەهیدانەوە وەردەگرین. چارەسەری لە هێڵی شەهیداندا دەدۆزینەوە. ئەمە ڕاستیەکی ئاشکرایە و ئێمە هیچ سەرچاوەیەکی تری هێزمان نیە جگە لەمە.

حەقیقەتی ڕێبەرێتیش، دەبێتە حەقیقەتی گشتی شەهیدان. ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، “من وتەبێژی شەهیدانم” دەڵێت “بۆ ئەوەی هێڵی شەهیدان بە ڕاستی بەڕێوەبرێیت، لە ناو هەوڵداندام و دیسانەوە هەوڵدەدم بە شێوەیەکی دروست خاوەنداری لە هێڵی شەهیدان بکەم و  دروست لێ تێبگەیەنرێت.” هەموو شەهیدان لە کۆتا هەناسەدا بۆ ئەوەی هێڵی ڕێبەرێتی بخەنە میراتی شەهیدبوون. وتییان ‘بژی سەرۆک ئاپۆ’. بۆ ئەوەی هێڵی ڕێبەر ئاپۆ بپەڕێتەوە ناو ژیانەوە، بۆ سەرکەوتن هاوارییان کرد. بە ژیان و تێکۆشانی خۆیان، بە شەهیدبوونی خۆیان شاهیدی سەرکەوتن و حەقیقەتی هێڵی تێکۆشانن. شەهید بەمانی شاهیدە. شاهیدی چی؟ شاهیدی ڕاستی و سەرکەوتنی ئەو دۆزەی کە گیانیان لە پێناو بەختکرد. لە ئێستادا زیاتر لە ٥٠ هەزار شەهیدمان هەیە. لەو کاتەدا بیرۆکە و پارادایم و هێڵی پەکەکە-پاژک بە ئەوەندە شایەتحاڵ پشتڕاستکرایەوە، سەرکەوتنەکەیشی بە ئەوەندە شایەتحاڵ سەلمێندرا. پاشان گومانی تێدا نییە. هیچ ڕێبازێکی لاواز نییە. ئەم ڕاستیانە بوونیان هەیە، بۆیە ناتوانین بە شێوازێکی جیاواز بژین. ناتوانن پێوەر و ئامانجی جیاواز دابنێن. ئەمە تێگەیشتنی دروستە.

لە کۆتایدا دەڵێم. ١٦ گوڵان ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی هەولێرە. لە کەسێتی هاوڕێ ساڵەح. هێلین و ئۆزاندا شەهیدانمان لە کۆمەڵکوژییەکە یاددەکەمەوە.

خیانەت و هاوکاری چیە، با ڕاست لەمە تێبگەین. کۆمەڵکوژی هەولێر چۆن ڕوویدا؟ چیبوو و ئەمرۆ هاوکاری و خیانەت چی دەکات؛ وەڵامدانەوەی ئەمە گرنگە. حەقیقەتی شەهیدان ئەمەی پیشان داین. تێکۆشان لە دژی داگیرکاری، قڕکردن و فاشیزم، دابڕاو نیە لە تێکۆشان دژ بە خیانەت و هاوکاری. پێویستە ئەم ڕاستینە بزانین و بە دروستی لێی تێبگەین.

لەسەر ئەم بنەمایە لە کەسێتی هاوڕێ حەقی قەرار، لە محمەد قەرەسونگوور هەتا قاسم ئەنگین، هەموو شەهیدانی مانگی گوڵان بەڕێزدارییەوە هەموو شەهیدانمان یاد دەکەمەوە. لە خەباتی ئازادیدا یادکردنەوەیان بە زیندووی دەهێڵینەوە.

لە هەمان ئاست و بە هەمان ئامانجەوە هێرش لە دژی ڕێبەرێتی و گەریلاش دەکەن

کاتەکانی پێشووی شەڕ دەزانرێت. پێویست بە دووبارەکردنەوە ناکات. زۆر هەڵسەنگێندراوە و گفتوگۆی کراوە. لە ڕاستیدا زۆر زیاتر پێویستی گفتوگۆکردن و تێگەشتن هەیە. بەڵام گەر باسی بارودۆخی نوێ بکرێت، بڕیارگەی ناوەندی ئاشکرایان کردووە. لە ١٦ی نیسانەوە هێرشێکی داگیرکاری لە دژی مەتینا دەستیپێکردووە. لە ڕاستیدا هێرشی داگیرکاری لە دەوروبەری و لە شوێنە جیاوازەکاندا ڕوویداوە. هێرشێکی داگیرکاری هەیە بەش بەش بەردەوامە. ئەم هێرشە داگیرکارییانە بۆ بەرەوپێشبردنی هێرشەکانی پێشوو و داگیرکردنی تەواوی مەتینایە. ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەش زۆر جار ئەمەی ئاشکراکردووە. ڕۆژنامەوانان، خەباتکارانی چاپەمەنی ئەوەی کرابێت باسیان کردووە. بڕیارگەی ناوەندیمان تایبەتمەندی هێرشەکەی دیاریکردووە. ئاماژەیان بەوەدا هێرشێکی دابەشبووە. یانی هەنگاو بە هەنگاو جێگای جۆرا و جۆر دەگرن، بەیەکی دەخەن و دەیانەوێت بگەنە گشتاندنێک.

لە ڕاسیتدا دەیانەوێت بە داگیرکردنی مەتینا، زۆر زیاتر گەمارۆی قەڵای بەرخۆدانی زاپ بدەن. دەوترێت، حکومەتی عێراق لە ژێر ناوی هەرێمی پارێزاوردا لە سەر سنور ٢٠ کیلۆمەتری داوە بە تورکیا. دەیانەوێت بە تەواوی ئەو ٢٠ کیلۆمەترە داگیربکەن. گەریلا بە ساڵانە ئەوەندە شەهید دەبەخشێت و بۆ ڕێگریکردن لەم داگیرکارییە بەرخۆدان دەکات.

لە ئێستاشدا لە دژی ئەم داگیرکارییە، بەرخۆدانی گرنگ هەیە. لەدژی ئەمە لە مەتینا چالاکی ئەنجام دراوە. لە شیلادزێ هەتا گۆڕەپانەکانی تر گورزی باش وەشێنراوە. هەرکاتێک فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە هەنگاو بۆ داگیرکاری دەنێن، گەریلا فرسەتیان لێ دەسێنێ و گورزیان لێ دەدات. ڕەوشێکی لەم جۆرەی شەڕ و دژواری دەگوزەرێت.

 

هاوبەشی :