هەپەگە: لە دوای خۆیان میراتییەکی دەوڵەمەندی تێکۆشانیان بەجێهێشت

141
0
هاوبەشی :

 

هەپەگە ناسنامەی دوو شەهیدی ئاشکراکرد کە لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە خواکوڕک شەهیدبوون و وتی: “هەتا کۆتا هەناسەی ژیانیان بە هۆشمەندییەکی بەهێز و دڵسۆزییەکی قوڵەوە تێکۆشان و لە دوای خۆیان میراتییەکی دەوڵەمەندی تێکۆشانیان بەجێهێشت.”

پەیوەست بە شەهیدان

ناوەندی ڕاگەیاند و چاپەمەنی هەپەگە پەیوەست بە شەهادەتی دوو گەریلاوە ڕاگەیاندراوێکی دا. ڕاگەندراوەکە بەم شێوەیە:

“هاوڕێیانمان دەنیز و ڕۆستەم لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١دا لە هەرێمی خواکوڕکدا لە دژی هێرشی دووژمن گەیشتن بە کاروانی شەهیدان.

ڕۆڵەی قارەمانی گەلی کوردستان هاوڕێیانمان دەنیز و ڕۆستەم کە لە دژی هێرشە قڕکارییەکانی سەر گەلەکەمان، بە بەشداربوون لە ناو تەڤگەری ئازادیماندا ویستییان ببن بە وەڵامدەرەوە، لە هەر گۆڕەپانێک کە بووبێتن هەڵوێستێکی نموونەییان پیشاندا. لە شەڕە زۆر سەختەکاندا ویستییان بووە لە بەرەی پێشەوەبن و پێشنیاری ئەوەیان دەکرد. لە گۆڕەپانی جیاوازی کوردستان ڕۆڵی شۆڕشگێڕییان بە بێ دوو دڵی بە جێهێنا.هاوڕێیانمان دەنیز و ڕۆستەم بە هێزی ناونشینی ئایدۆلۆژیایی ڕێبەر ئاپۆوە چەندین ئەرکی زەحمەتیان ئەنجامدا و بوون بە میلیتانێکی بە بڕیار و سەرکوتوو. بۆ پکهێنانی ئامانجی شەهیدانمان، تێکۆشانی ئازادییان بە خواستێکی مەزنەوە بەهێزکرد. هەتا کۆتا نەفەسی ژیانیان بە هۆشمەندییەکی بەهێز و دڵسۆزییەکی قوڵەوە تێکۆشان و لە دوای خۆیان میراتییەکی دەوڵەمەندی تێکۆشانیان بەجێهێشت.

هاوڕێیانمان دەنیز و ڕۆستەم لە دژی هێرشەکانی دوژمن، ژیانێکیان لەسەر هێڵی فیدایەتی بەڕێوەبرد و گەیشتن بە کاروانی نەمران. سەرساغی بۆ بنەماڵەی هێژایی هاوڕێیانمان دەنیز و ڕۆستەم و تەواوی گەلی کورستانی وڵاتپارێزمان دەخوازین. بەڵێنمان دووبارەدەکەینەوە تێکۆشانی هاوڕێیانمان بە بڕیاردارییەوە بەردەوام بکەین.

زانیارییەکان لەسەر ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم شێوەیە:

ناسناو: دەنیز ئاراس کۆبانێ

ناوی پاشناو: نەجلە عادل بوزی

شوێنی لە دایکبوون: کۆبانێ

دایک-باوک: غەزال- عادل

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ / خواکوڕک


ناسناو: ڕۆستەم جودی

ناوی پاشناو: ئاپۆ ئاشکان

شوێنی لەدایکبوون: جولەمێرگ

دایک-باوک: جازیە- رەجەب

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ / خواکوڕک.”

هاوبەشی :