هەزاران کەس گۆشەگیری ئیمراڵی و هێرشی داگیرکاریان شەرمەزارکرد
لە قامیشلۆ و دەرباسیە گۆشەگیری ئیمراڵی و هێرشە داگیرکارییەکان شەرمەزارکرا.
چالاکییەکان لە ڕۆژئاوا
لە قامیشلۆ و دەرباسیە هەزاران کەس ڕژانە گۆڕەپانەکان و گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشی داگیرکاری سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان شەرمەزار کرد.
لە قامیشلۆ و دەرباسیە، هەزاران کەس بەشداربوون لە ڕێپێوانەکەی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ، قەدەغەی دیداری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی سیاسیان لەژێر ناوی “سزای دیسپلین”، هەروەها هێرشی داگیرکاریان لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەرمەزار کرد.
هەزاران کەس لەنێویاندا نوێنەری پارتە سیاسییەکان و ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان، گەنجان و ژنان بەشداری ڕێپێوانەکە بوون.
لە ڕێپێوانەکەدا پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پانکارتی “دژی خیانەتو داگیرکاری، سەربخە ئازادی” و “بێ سەرۆک ژیان نابێ” بەرزکرایەوە.
قامیشلۆ
ڕێپێوانەکەی قامیشلۆ لە چوارڕیانی شەهید ڕوبار دەستی پێ کرد و لەبەردەم مەزارگەی شەهید دەلیل سارۆخان ڕاوەستا. لەوێدا بەڕێوەبەری یەکێتی ژنانی گەنجانی کانتۆنی جەزیرە میدیا عەبدولرەحمان تیشکی خستەسەر پلانە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دژی کوردستان.
میدیا عەبدولرەحمان بەشداری پەدەکەی لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەرمەزار کرد و شێوازی پێشوازیکردن لە ئەردۆگان لە هەولێری بیرهێنایەوە.
میدیا بڕیاری دەسەڵاتی تورکی بۆ قەدەغەی دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بێدەنگی هێزە نێونەتەوەییەکانی بەرامبەر گۆشەگیری وەک سیاسەتی قڕکردن دژی کوردستان نرخاند.
هاوسەرۆکی یەکێتی گەنجانی پێشکەوتووخوازی سوریانی سوبحی مەلەک سڵاوی کرد لە بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی و قەسەدە، پشتگیری خۆیانی بۆ گەریلاکان دەربڕی.
سوبحی مەلەک ڕایگەیاند تا بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و لەناوبردنی پلانەکانی دەوڵەتی تورک درێژە بە تێکۆشان دەدەن.
دەرباسیە
لە دەرباسیە سەدان کەس لەبەردەم مزگەوتی حاجی سوڵتان دەستیان بە ڕێپێوان کرد. ڕێپێوانەکە لە بازاڕی ناوەندی وەستا. لەوێ ئەندامی دەسپێشخەریی گەل بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان لە دەرباسیە، ڕازیە محەمەد قسەی کرد و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و قەدەغەی دیداری لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزار کرد.
ڕازیە محەمەد گوتی هەتا بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دوورخستنەوەی داگیرکەر لە کوردستان، لە هەموو گۆڕەپانێک درێژە بە تێکۆشان دەدەن.