سەید خالید: ئەنجامی سیاسەتی نا دیموکراتیی و وابەستەیی و گەندەڵکاریی ئەو دۆخەیان ھێناوەتە ئاراوە

103
0
هاوبەشی :

سەید خالید مستەفا هاوسەرۆکی هەرێمی راپەڕیینی تەڤگەری ئازادیی بە ماڵپەڕی تەڤگەری راگەیاند، لە ھەرێمی کوردستان ئەو مۆدێلە حیزبیی و خێزانییەی زیاتر لە سیی ساڵە حوکمرانیی دەکات، نەدەتوانێت خۆی نوێ بکاتەوە و نەدەشتوانێت بەردەوام بێت، بۆیە بەردەوام کێشە و قەیران دروست دەکات، جەختی کردەوە، دەرفەتێکی زێڕینە ئەڵتەرناتیڤی ئەو سیستمە دروستبکرێت.

سەید خالید هاوسەرۆکی هەرێمی راپەڕیینی تەڤگەری ئازادیی بە ماڵپەڕی تەڤگەری راگەیاند، لە ھەرێمی کوردستان ئەو مۆدێلە حیزبیی و خێزانییەی زیاتر لە سیی ساڵە حوکمرانیی دەکات، نەدەتوانێت خۆی نوێ بکاتەوە و نەدەشتوانێت بەردەوام بێت، بۆیە بەردەوام کێشە و قەیران دروست دەکات، جەختی کردەوە، دەرفەتێکی زێڕینە ئەڵتەرناتیڤی ئەو سیستمە دروستبکرێت.

سەید خالید مستەفا – هاوسەرۆکی هەرێمی راپەڕیین-ی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لەبارەی دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستانەوە بە ماڵپەڕی تەڤگەری راگەیاند: سەرەڕای تێبینیی و رەخنەکانمان لەسەر ئەدائی دامەزراوەکانی ھەرێمی کوردستان، گومانی تێدانییە نەمانی دامەزراوە ھەڵبژێردراوەکان شەرعییەت و رەوایەتیی دەسەڵاتداران دەخاتەژێر پرسیارەوە. ئەوەی لە ھەرێمی کوردستان دەگوزەرێت، بارودۆخێک نییە سەپێندرابێت لە دەرەوەی ئیرادەی خەڵک و حکومەت، بەڵکو خودی دەسەڵاتدارەکان، واتە ئەوانەی بەحیساب زۆرینەی پەرلەمان و حکومەتیان پێک ھێناوە لە ئەنجامی سیاسەتی نا دیموکراتیی و وابەستەیی و گەندەڵکاریی ئەو دۆخەیان ھێناوەتەئاراوە.

سەید خالید، وتیشی: لەسایەی ئەو عەقڵیەتە دەسەڵاتپەرستەوە ھەرێمی کوردستان لەبەرامبەر دەرەوە و ناوەوەشدا، لە ئێستادا لە ھەموو روویەکەوە لاواز و بێکاریگەر بووە! دواخستنی پرۆسەی ھەڵبژاردن، بێڕۆڵکردن، دەستوەردان لە دامەزراوەی دادگاکان، ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و کۆمسیۆن و نەبوونی دەستوورێک کە ھەمووان پێوەی پابەندبن، وایکردوە بەتەواویی لە ناوخۆدا لاواز بێت و پشتیوانیی گەل لەدەسبدات؛ ئەمەیش بووەتە هۆی ئەوەی نەتوانێت کێشە سیاسیی و ئابووریی و کۆمەڵایەتییەکانی چارەسەر بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ھەرێمی کوردستان ئەوەی دردەکەوێت، ئەو مۆدێلە حیزبیی و خێزانییەی زیاتر لە سیی ساڵە حوکمرانیی دەکات، نەدەتوانێت خۆی نوێ بکاتەوە و نەدەشتوانێت بەردەوام بێت؛ هەر بۆیە بەردەوام کێشە و قەیران دروست دەکات، لەھەوڵی چارەسەری کێشەکان دا نییە. بەم جۆرە دەیەوێت رۆژێک زیاتر تەمەنی خۆی درێژ بکاتەوە، لەدۆخێکی بەم شێوەیەدا کە دەسەڵاتداران و تەنانەت ھێزە بەناو دژبەرەکانیشیان شتێک نییە بیکەن و بیدەن بەکۆمەڵگە، واتە متمانەیان لەدەستداوە و باوەر بە بەڵێنەکانیان تاڕادەی سفر ھاتووە.

هاوسەرۆکی هەرێمی راپەڕیینی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو: لەو بۆشاییەدا دەرفەتێکی زێرینە بۆ ئەوەی کۆمەڵگە، لە دەرەی ئەو مۆدێلە شکستخواردووە، بەدوای چارەسەریی دا بگەڕێت و ھێز و ئیرادەی خۆی نیشان بدات. هاوکات ئەڵتەرناتیڤی ئەو سیستم و نوێنەرایەتییە ساختەیەی کە هەیە پێش بخات و سیستمێکی دیموکراتیی کۆمەڵایەتیی دروست بکات کە بتوانێت تەعبیر لە ئیرادەی زۆرینەی خەڵکی باشوری کوردستان بکات، بەوەش دەتوانرێت باشوری کوردستان لەو دڵەراوکێ و قەیرانە ئابووریی و سیاسیی و نا ئارامییە رزگار بکرێت کە ماوەیەکی دووروو درێژە، پێوەی دەناڵێنێت.

هاوبەشی :