ئەردۆغان: زیاتر لە هەزار ئەندامی حەماس لە تورکیا چارەسەریی پزیشکی وەردەگرن

56
0
هاوبەشی :

 

ئاریان تیڤی

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ڕژیمی داگیرکەری تورکیا، ڕۆژی دووشەممە ١٣ ئایاری ٢٠٢٤ لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەش لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی یۆناندا ڕایگەیاند، زیاتر لە هەزار ئەندامی گروپی ئیسلام‌گەرای حەماس لە تورکیا لەجژێر چاودێری پزیشکیدان.

ئەردۆغان وردەکاریی زیاتری لەبارەی شوێنی برینداربوونی ئەو ئەندامانەی حەماس و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان و هەروەها چۆنیەتی گواستنەوەیان بۆ تورکیا نەخستەڕوو.

زۆرێک لە شارەزایان و ڕۆژنامەنووسان لە تورکیا پێیانوایە ئەردۆغان ئەو کەشوهەوایەی کە لە دوای شەڕی غەزە دروست بووە بۆ باشترکردنی کەمبوونەوەی “جەماوەر”ی خۆی لە نێو کۆمەڵگەی ئیسلامیی تورکیادا بەکاردەهێنێت.

ئەردۆغان پێشتریش لە تورکیا گوشارێکی زۆری لەسەر بوو کە سیاسەتی بانێک و دوو هەوایی (دووفاقی) پەیڕەو بکات و لە هەمان کاتدا کە بەرگری لە گرووپی حەماس دەکات، لە هەناردەکردنی کاڵای بازرگانی و چەک بۆ ئیسرائیل بەردەوامە.

لە ٣ی مانگی مەیەوە تورکیا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە هەناردەکردنی کاڵای بۆ ئیسرائیل ڕاگرتووە. بەڵام ئەو زانیاریانەی کە کۆمپانیاکانی کەشتیوانی تۆماریان کردووە دەریدەخەن کە هێشتا ژمارەیەکی بەرچاو لە کەشتیەکان ڕۆژانە تورکیا بەرەو ئیسرائیل جێدەهێڵن.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا چەندین جار لەسەر پرسی غەززە، ئیسرائیل و تورکیە دەمەقاڵەیان لێ پەیدا بووە. وەک کاردانەوە بەرامبەر بە قسەکانی ئەردۆغان، ئیسرائیلیش تاوانە دژە مرۆییەکانی تورکیە لە دژی کورد وەبیر دێنێتەوە.

هاوبەشی :