هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای ئازادی کوردستانی کە لە خواکورک شەهیدبوون، ئاشكرا كرد

73
0
هاوبەشی :

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە ناسنامەی دوو گەریلای ئازادی کوردستان کە لە خواکورک شەهیدبوون، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

هەپەگە ڕایگەیاند، لە ١٨ـی نیسانی ٢٠٢٤(گوڵان)دا لە دەرنجامی هێرشەکانی دووژمن بۆ سەر هەرێمی خواکوڕک مەروان و تۆفان شەهید بوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، مەروان و تۆفان لە هەر گۆڕەپانێک بووبێتن بە شێوەیەکی فیدای بەشدار بوون و بۆ ئەوەی هێڵی ئاپۆیی بە ژیانی بکەن ڕەنجی زۆرییان دا، لە دژی قڕکردنەکانی دوژمن لە بەرامبەر گەلەکەماندا گورزی کوشندەیان لە دوژمن وەشاند.

هاوڕێیانمان بە ڕێز و پێزانینەوە یاد دەکەینەوە، کە وابەستەی سەرکەووتن بوون و شێوازی فیدایی ئاپۆییان کردبوو بە بنەمای تێکۆشانی خۆیان.

لە کۆتایدا هاتووە، بەڵێنی خۆمان دووبارە دەکەینەوە تێکۆشانی هەڤاڵانمان بە مانا و بڕیاردارییەوە بەردەوام بکەین.

ناسنامەی شەهیدان بەمجۆرەیە

ناسناو: مەروان زێرەڤان
ناو و پاشناو: ئەحمەد ئیبراهیم ئەل ئەحمەد
شوێنی لە دایکبوون: حەلەب
ناوی دایک و باوک: فاتمە- ئیبراهیم

ناسناو: تووفان کۆچەر
ناو و پاشناو: ئەحمەد بایار
شوێنی لە دایکبوون: سێرت
ناوی دایک و باوک: تایبەت- عەبدوڵا

هاوبەشی :