هەپەگە: لە مەتینا ٤ داگیرکەر سزا دران

114
0
هاوبەشی :

لە چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا، ٤ سەربازی داگیرکەری تورک سزا دران و ٣سەربازی تریش بریندار بوون. داگیرکەران کە لە لایەن هێزەکانی گەریلاوە گورزیان بەرکەوت، ١٢ جار بە چەکی قەدەغەکراوی کیمیایی هەرێمەکەیان بوردومان کرد.

زانیاری ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

“لە هەرێمی زاپ کە ماوەی سێ ساڵە بەرخۆدانی داستانی و مێژوویی بەڕێوەدەچێت، سوپای داگیرکەری تورک کە ناتوانێت لە بەرامبەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان خۆی ڕابگرێت، ماوەی ٣ ڕۆژە لە سەر تونێلەکانی شەڕ لە گۆرەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم چەکی کیمیایی قەدەغە کراو بەکاردەهێنێ. دژی ئەم هێرشەی نامرۆڤانەیەی سوپای داگیرکەری تورک، کە تاوانباری شەڕە، هێزەکانمان بە بەردەوامی بەرخۆدان دەکەن و سوپای داگیرکەری تورک ناتوانێت ئیرادەی گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە بە ڕۆحی فیدایی ئاپۆییەوە خۆیان پەروەردە کردووە بشکێنێت.

زانیاری ورد لەسەر چالاکیی و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

لە هەرێمی مەتینا؛

بەرەبەیانی ١١ی ئایار لە گۆرەپانی بەرخۆدانی گۆڵکا، بە چەکی قورس داگیرکەران کرانە ئامانج. لەم چالاکییەدا کە لەلایەن هێزەکانی ئێمەی یەژا ستارەوە ئەنجامدر، ٣ داگیرکەر سزا دراون و ٢ داگیرکەریش بریندار بوون.

ڕۆژی ١١ی ئایار،کاتی نیوەڕۆ، لە گۆرەپانی بەرخۆدانی گۆڵکا بە چەکی فەردی و نیمە ئۆتۆماتیکی داگیرکەران کرانە ئامانج. لەم چالاکییەدا داگیرکەرێک سزا درا و یەکی تریش بریندار بوو.

١١ی ئایار، سەعات١٦:٠٠ لە گۆرەپانی بەرخۆدانی گۆڵکا بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیکی داگیرکەران کرانە ئامانج. لە هەمان کاتدا شۆفڵێکی داگیرکەران کە هەوڵی دروستکردنی ڕێگایەکیان دەدا، تێکشکێندرا.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی قەدەغەکراو؛

١٢ی ئایار لە سەعات٢٣:٠٠ تا سەعات٠٤:٠٠ی ١٣ی ئایار لە هەرێمی شەهید دەلیل سەر بە ڕۆژئاوای زاپ، ١٢ جار گازی کیمیایی ژەهراوی بەسەر تونێلەکانماندا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم بەکارهێناوە.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک؛

لە ١٢ی ئایار لە هەرێمی مەتینا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی بێشیلی و دەرگەلێ دووجار بە فڕۆکە شەڕکەرەکانەوە بۆردومان کران.

هاوبەشی :