جووڵەی هێزی چەکدار لەژێر ئاڵای عێراق و هەرێمی کوردستان لە سنووری ئامێدی

105
0
هاوبەشی :

ڕۆژی یەك شەممە ١٢ ئایاری ٢٠٢٤ كەناڵی تەلەگرامی سەنگەر چەند گرتە ڤیدیۆییەكی بڵاو كردۆتەوە ، هەروەها ئاریان تیڤیش بڵاوی كردۆتەوە ،كەتێدا هێزە چەکدارەکانی ناسراو بە “پاسەوانیی سنووریی عێراق” دەبینرێت ، بەرەو ناوچەکانی نێروە و ڕێکان لە سنووری شارۆچکەی شێلادزێی ئامێدی جووڵەیان پێ کراوە.

سەرچاوە هەرێمییەکان باس لەوە دەکەن کە هەتا ئێستا لانیکەم ٩ خاڵی سەربازیی ئەو هێزە چەکدارانە لە نێروە و ڕێکان دانراوە.

Screenshot

هاوبەشی :