ڕژاک لە سلێمانی ،لە یادکردنەوەی شەهید لەیلا قاسم هەریەک لە شەهیدان “هۆزان مزگین و شیرین عەلەمهوولی”ـیان بەبیرهێنایەوە.

91
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ، لە شاری سلێمانی، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا لەبارەی یادکردنەوەی لەیلا قاسم ژنە شۆڕشگێڕیی باشووری کوردستان ئەنجامدا و هەروەها هەریەک لە شەهیدان “هۆزان مزگین و شیرین عەلەمهوولی”ـیان بەبیرهێنایەوە.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا، بەیاننامەی ڕژاک لەلایەن شەیما نەبیل خوێندرایەوە و تێیدا هاتبوو، لەیلا قاسم ژنێک پڕ لە خۆڕاگریی و دڵ پڕ لە هەوڵی تێکۆشان بۆئازادیی، ژنێک لەناو تاریکە شەوی زوڵم و زۆرداری داگیرکاراندا ڕێگای تێکۆشانی نیشانی ژناندا و لەناو جەرگەی عەقڵی پیاوێتی ستەمکار و ڕژێمی دیکتاتۆردا نیشانیدا کە ژن بە ئیرادە و ئازادییخوازە، بووبە بڵێسەی ئاگر بۆ سووتاندنی ئەو عەقڵە فیوداڵیەی کە ژن بە کەم تەماشا دەکەن.

ئاماژەیان بەوەشدا، ژنی کورد وەک هەمیشە لە تێکۆشان بۆ خاک و نیشتیمان بەشداربوون ئەگەر ژمارەشیان کەم بووبێت، بوون بە شانازیی بۆ هەموو کورد، بوون بە چرای ڕێگا تاریکەکان، لەیلا قاسم یەکێک بوو لەو ژنە تێکۆشەرانەی خۆنەویستانە و چاونەترسانە ڕێگای گرتەبەر بەرامبەر ڕژێمی ئەو کاتەی بەعس.

هاوبەشی :