هەپەگە: سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی کیمیایی هێرشی ئەنجامدایەوە٠ گەریلاكانی یەژاستار لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە نیشانەشکێنی لە داگیرکەران درا، داگیرکەرێک بە سزا گەیەندرا.
سوپای تورکی داگیرکەر بە گازی کیمیایی و تەقەمەنی قەدەغە هێرشی کردە سەر تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانی گەریلا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:
“لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛
١٠ی ئایار کاتژمێر ١٠:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە نیشانەشکێنی لە داگیرکەران درا، داگیرکەرێک بە سزا گەیەندرا. چالاکیەکە لەلایەن گەریلانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
١١ی ئایار کاتژمێر ٠٩:٣٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.
١١ی ئایار کاتژمێر ١١:٥٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.
لە هەرێمی مەتینا؛
١٠ی ئایار کاتژمێر ٠١:٠٠ بە چەکی نیوئۆتۆماتیک دەستوەردان بەرامبەر بە هەلیکۆپتەرێکی هێرشبەر ئەنجامدرا، کە گۆڕەپانەکانی بەرخودانی گۆلکا و دەرگەلێی بۆردومان دەکرد.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە تەقەمەنی قەدەغە؛
١٠ی ئایار کاتژمێر ١٥:٠٠ لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم ٣ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران. کاتژمێر ١٧:٠٠ تا کاتژمێر ٠٤:٠٠ رۆژی ١١ ی ئایار گازی کیمیایی ژەهراوی بەرامبەر بە تونێلەکانی شەڕی ئێمە بەکارهێنران.
١١ی ئیار لە کاتژمێر ٢١:٠٠ تا کاتژمێر ٠٢:٠٠ی رۆژی ١٢ی ئایار لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ لە بەرامبەر تونێلەکانی شەڕی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم گازی کیمیایی بەکارهێنرا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
١٠ و ١١ی ئایار لە هەڕێمی خواکورک گۆڕەپانی سنین ٤ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی سێدارێ، چەمرۆبۆتکی، کانی بۆتکێ، دەشتی کافیا ٧ جار، لە هەڕێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی بێشیلی، شێلازێ، دەرگەلێ، بازێ ٦ جار، لە هەڕێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی جارێک؛ بە گشتی ١٧ جار بە فڕۆکەی شەڕ ئەو شوێنانە بۆردومان کران.
١٠ و ١١ی ئایار لە هەڕێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی گۆلکا و دەرگەلێ بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کرا”.