د. دریڤەر: بە پێش چاوی جیهانەوە دادپەروەری لە ئیمراڵیدا لە باردەبرێت

103
0
هاوبەشی :

سەرکان دەمیرەل ANF

مامۆستا لە زانکۆیی ڕیدینگ د. دییپا دریڤەر بێدەنگی دامەزراوە نێونەتەوەییەکانی بەرامبەر بە گۆشەگیری ڕەخنەکرد و وتی: “لە ئیمراڵیدا نەک بە تەنها ئەوەی هەوڵدەدەن ڕێبەرێک بە زیندووی بنێژن، بەڵکو بە پێش چاوی جیهانەوە کۆتایی بە دادپەرەوەری دەهێنرێت لە ئیمراڵیدا.”

گۆشەگیری لە ئیمراڵی

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانی ئیمرڵیدا ماوەی ٢٥ ساڵە لەژێر گۆشەگیری سەختی ئیمراڵیدایە، بە هەموو شێوەیە بە پاساوی دیسپلین ڕێگری دەکرێت لە چاوپێکەوتن. بۆ ماوەی ٣٨ مانگە بە هیچ شێوەیەک زانیاری لێیەوە بە دەست ناهێنرێت. هەڵمەتی “ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد” کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمەوە دەستیپیکردووە، لەسەر ئاستی نێونەتەوەی بە پشگیری دانی کەسایەتی جیهانی بەرفراوانتربووە. لەو بارەیەوە مامۆستا لە زانکۆیی ڕیدینگی بەریتانیا، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی پارێزەرانی سۆسیالیستی هەلدان لە بەریتانیا دییپا دریڤەر پەیوەست بە گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قسەیکرد و بێدەنگی دامەزراوە نێونەتەوەییەکانی بەرامبەر گۆشەگیری شەرمەزارکرد.

گۆشەگیری لاوازی ئەنجوومەنی ئەوروپا دەردەخات

د. دییپا دریڤەر ناڕازیبوونی بەرامبەر بە بارودۆخی گۆشەگیری ئیمراڵی نیشاندا و باسی لەوەکرد بە تەنها دەوڵەتی تورک بەرپرسیار نیە لە گۆشەگیری ئیمراڵی، دامەزراوە ئەرکدارەکانیش، بە بێدەنگی نواندنیان بەرپرسیارن و وتی: “ئەو بارودۆخەی کە بەڕێز ئۆجالانی تێدایە، نەک بە تەنها شکستی تورکیا و مەترسییە گەورەکانی بۆ سەر گەلانی تورکیا، بەڵکو لە هەمان کاتدا لاوازی ئەنجوومەنی ئەوروپا پیشان دەدات کە لە جیبەجێکردنی مافەکانی مرۆڤدا لە چ ئاستێکدایە. گۆشەگیری قورسی سەر بەڕێز ئۆجالان بێگوومان هەوڵدانە بۆ بەزیندوویی ناشتنی بەڕێز ئۆجالان و تا ئێستاش نازانین لە ئیمراڵیە یان لە جێگەیەکی تردایە. ماوەی سێ ساڵە هیچ چاوپێکەوتنێک لەگەڵ بەڕێز ئۆجالاندا نەکراوە. ئەم گۆشەگیرییە لە هەمان کاتدا بە مانای خنکاندی دادپەرەوەرییە. لەبەر ئەوە دەڵێین، رێگە نادەین ئەمە بەسەر بیرمەندێکی گەورەدا بێت، کە لە زینداندا چەندین کتێبی نووسیوە.”

چەندین دامەزراوەمان هەیە کە ڕۆڵەکانیان جێبەجێ ناکەن

د. دییپا ئاماژەی بەوەدا گۆشەگیر لە ئیمراڵیدا گەیشتووەتە ئاستێکی بڵند، بەڵام ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان بێدەنگی دەنوێنن و وتی: “لە ئێستادا ئەو شتەیی کە ڕووبەڕووی بوینەتەوە ئەوەیە چەندین ڕێکخراومان هەیە و ئەرکی خۆیان جێبەجێ ناکەن. شتی زۆریان وتوە بەڵام ئەوەی پێویستی بە ئەنجامدانە لە دژی ئەم بارودۆخە نەکراوە. بۆیە سەبارەت بەم دۆخە بوونیان هیچ سودێکی نیە.

چەندین ڕێکخرا و بەشی ئۆرگانیمان هەیە کە گرنگی بە مافی مرۆڤ دەدەن، بەڵام ئەوە بۆ ماوەی سێ ساڵە بەڕێز ئۆجالان لە دۆخێکدایە کە بەتەواوەتی لە پەیوەندی دابڕێندراوە. هەموومان لەم ڕەوشە ئاگاداریین، ئەنجوومەنی ئەوروپا ئاگادارە، هەمووان قسەدەکەن و لە تیڤیەکانەوە دەردەکەون و قسەدەکەن، بەڵام لە ئاستی پراکتیکدا چی دەکەن؟ ئەم سیاسەتمەدارانە چی دەکەن و لە هەڵبژاردنەکانی ئەوروپادا بۆ دەبێت سەرلەنوێ هەڵبژێرنەوە؟”

هاوبەشی :