لەسەر داوای هێزە خۆبەخشەكانی پیشمەرگەی ناوچەی مەخموور و قەرەچوخ ھاوپەیمانان و دژە تیرۆری عێراق ئۆپراسیۆنێکیان لەو سنورانە دەستپێکرد

100
0
هاوبەشی :

بە مەبەستى نەهێشتنى مۆڵگەى چەتەکانى د*اع*ش لە بەیانى ئەمڕۆوە ھاوپەیمانان و دژە تیرۆری عێراق ئۆپراسیۆنێکیان لە سنووری قەرەچوغ دەستپێکرد.

غـازی فەیسەڵ فەرماندەی خۆبەخشی ھێزی پێشمەرگە ڕایگەیاند، لەسەر داوای ئێمە، ھاوپەیمانان و دژەتیرۆری عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر مۆڵگەکانی د*اع*ش لە چیای قەرەچووغ و گوندی عەلیەڕەش لە چەند قۆڵێکەوە دەستی پێکرد.

دەشڵێت، لە ئێستادا وەرزی دروێنەی گەنم لەو سنورە دەستپێکردوە، مەترسی تیرۆریستانیش لەسەر ناوچەکە ھەیە، لەبەرئەوە ئەو ئۆپەراسیۆنە پێویستە.

هاوبەشی :