هەپەگە: گەریلای تێکۆشانی ئازادیی کوردستان ڤیان هەڵۆ شەهید بوو

174
0
هاوبەشی :

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل، هەپەگە، ڕایگەیاند کە گەریلای ئازادی ڤیان هەڵۆ (ئیلهام ساعد‌مووچشی) پەیوەستی کاروانی شەهیدان بووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا کە ئەمڕۆ هەینی ١٤ی بانەمەڕ (٣ی مەی) بڵاو کراوەتەوە، هاتووە: “هاوڕێمان ڤیان هەڵۆ لە ٢١ی ئاپریلی ٢٠٢٤ لە قەندیل شەهید بوو.شەهید ڤیان بە کەسایەتیی ڕاستبێژ و ئازادیخوازانەیەوە هەمیشە لە یاد دەمێنێتەوە”

هەپەگە ڕایگەیاندووە: “هاوڕێمان ڤیان کە ناوەکەی هاوواتایی بەرخۆدان و تێکۆشانی ئازادی بوو، ئەو ئەرک و بەرپرسیارێتییەی دەخرایە ئەستۆ، بە سەرکەوتنێکی مەزنەوە بەجێ دەگەیاند و بەم تایبەتمەندیانەیەوە بووە جێگەی نموونەی هەموو ژنانی گەنج.”

💢هەپەگە سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی ئەو شەهیدە تێکۆشەرە و هەموو گەلی کورد کردووە و جەختی کردۆتەوە کە “شەهید ڤیان لە خەیاڵی کوردستانی ئازاد دا بە زیندوویی دەمێنێتەوە.”

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە ناسنامەی گەریلای شەهید ڤیان هەڵۆ بەمشێوەیە:

💢ئیلهام ساعدمووچشی، ناسراو بە ڤیان هەڵۆ، لەدایکبووی شاری کامیاران، ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

هاوبەشی :