هەپەگە: گورز لە هەلیکۆپتەرێک وەشێندرا
هەپەگە رایگەیاند: “٢٥ی نیسان کاتژمێر ٢٢:٠٠ هێزەکانمان هەلیکۆپتەرێکییان کردە ئامانج کە دەیویست لە گۆڕەپانی بەرخودانی شێلازێ بنیشێتەوە، لە ئەنجامدا گورز لە هەلیکۆپتەرەکە وەشێندرا”.
راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:
لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ:
٢٥ی نیسان کاتژمێر ١٦:٣٠ بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی وەشێندرا.
لە هەرێمی مەتینا؛
٢٥ی نیسان کاتژمێر ٢٢:٠٠ هێزەکانمان هەلیکۆپتەرێکییان کردە ئامانج کە دەیویست لە گۆڕەپانی بەرخودانی شێلازێ بنیشێتەوە، لە ئەنجامدا گورز لە هەلیکۆپتەرەکە وەشێندرا. هەلیکۆپتەرە گورزلێوەشێندراوەکە، ناچار بوو لە گۆڕەپانەکە دوور بکەوێتەوە.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
٢٦ی نیسان گۆڕەپانی بەرخودانی دەرگەلێ، شێلازێ و بێشیلی هەرێمی مەتینا ٤ جار، گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهاری هەرێمی شەهید دەلیل رۆژئاوای زاپ ٢ جار، گۆڕەپانی لۆلان، سنین و بەردەسۆری هەرێمی خواکورک ٨ جار، بە گشتی ١٤ جار ئەو شوێنانە بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
٢٥ و ٢٧ ی نیسان گۆڕەپانی بەرخودانی شێلازێ، قەسرۆک، گۆلکا و شاخی چارچەل بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران”.