ژنە مامۆستایەکی زانکۆی تاران بەهۆکارێکی ناڕەوون کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لە میدیاکانی ناوخۆی ئێراندا بڵاو کراونەتەوە دکتور سەمیرا ئەلسەعیدی مامۆستای زانکۆ و جێگری سەرۆکی نەخۆشخانەی ئەمیرئەعلەم لە تاران کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.
بەگوێرەی ئامارەکان تەنیا لە ١٠ مانگی ساڵی رابردوودا نزیکەی ٢٠ کارمەندی کەرتی تەندرووستی لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێناوە.