ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل، هەپەگە، ڕایگەیاند کە لە چالاکییەکی گەریلاکانی یەژاستاردا لە رۆژئاوای زاپ، داگیرکەرێک کوژراوە.

137
0
هاوبەشی :

 

هەپەگە رایگەیاندووە لە دوو چالاکی گەریلاکانى یەژاستار و هەپەگەدا، کە رۆژانی ٢٤ و ٢٥ی مانگ لە ناوچەی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ و بەرەی بەرخودانی شاخی ئامێدی ئەنجام دراوە داگیرکەرێک کوژرا.

هەپەگە ئاماژەی بەوەش کردووە جگە لە کوژرانی ئەو داگیرکەرە لەچەند قۆڵێکەوە داگیرکەران تێکشکێندراوون.

هەپەگە سەبارەت بە جموجۆڵی سوپای داگیرکەری تورکیا و پیلانگێڕییەکانی بۆسەر مەتیان رایگەیاندووە لە بارودۆخی ئێستادا سوپای داگیرکەری تورکیا لە هەندێک شوێنی ناوچەکانی شیلازێ، کانی ڕەش و یەکماڵ لە ناوچەی مەتینا جێگیربووە، بە تەکنیکی جەنگ گۆڕەپانەکان بۆردوومان دەکات.

لەپاڵ ئەوەشدا هێزەکانی پەدەکە لە سێ شوێن جێگیر بوون بە ئامانجی دڵنیابوون لە سەلامەتیی ڕێگەی نێوان یەکماڵ و شاخی ئامێدی. هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بەم سێ شوێنەدا تێدەپەڕن.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە ٢٤ و ٢٥ـی نیسان چەندین ناوچە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەدەیان جار تۆپباران و بۆردوومان کراوون.

هاوبەشی :