هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهید ئاشکرا كرد هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی ئاشکرا کرد کە لە زاپ شەهید بووە و رایگەیاند، “هاوڕێمان خەبات بە هەموو خانەکانی جەستەیەوە بەشداری لە تێکۆشاندا کرد”. ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە شەهیدبوونی گەریلایەک راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە: “٢٣ی ئاداری ٢٠٢٤ لە هەرێمی شەید دەلیلی رۆژئاوای زاپ لە هێرشی دوژمندا هاوڕێمان خەبات تورکمەن شەهید بوو. رێبەر ئاپۆ بە ئەندێشەی نەتەوەی دیموکراتیک ئەو راستیەی نیشاندا کە بۆ هەموو گەلان و بەتایبەتی بۆ گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ژیانێکی ئازاد دەتوانرێت دەستەبەر بکرێت. لە رێگەی شۆڕشی ئازادیی رۆژئاوا ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆ کران بە کردەوە و جێبەجێ کران. لەبەر ئەوەش گەلانی باکور و رۆژهەڵآتی سوریا سەرباری هێرش و کۆمەڵکوژیش بە دەوری ئەو ئەندێشانەوە کۆبوونەوە و ژیانێکی ئازادیان بونیادنا. لە جیهانێکی تاریک کە چەتەکانی داعش هەوڵیان دەدا بیخوڵقێنێنن، هاوڕێمان خەبات تورکمەن لە رێگەی ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆ و شەری گیانبازانەی هێزەکانی ئازادی لە رۆژئاوا رووناکبووەوە، بە بێ ساتێک دڕدۆنگی و دوودڵی، بەشداری لە ریزەکانی تێکۆشاندا کرد و ژیانی ئازادی هەڵبژارد. هاوڕێمان چیاکانی کوردستانی وەک شوێنی مسۆگەرکردنی ئازادی بینی، لە هەموو ساتێکدا هەستی بە ئازادی کرد. هاوڕێمان خەبات کە دەیزانی بەشداربوون لەگەڵ رێبەر ئاپۆ پێویستە بە شێوەی گیانبازانە بێت، بە هەموو خانەکانی جەستەیەوە، بەشداری لە تێکۆشاندا کرد. هاوڕێمان لە هەڕێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ جێگەیەک نەمابوو کە بۆی نەچێت، لە چەندین سەنگەردا تێکۆشا و ئەرکی خۆی بەرامبەر بە سەردەم خۆی بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە بەجێگەیاند. بە کەسایەتی ساکار و لەخۆبوردە، بێگەرد، راست و رەنجدەرانەی تێکۆشا، لە ناو هاوڕێیانی خۆیدا بووە جێگەی رێز و خۆشەویستی. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژای هاوڕێمان خەبات و هەموو ئەو گەلانە دەکەین کە دڵیان بۆ ئازادی لێدەدات. زانیاری لە سەر ناسنامەی هاوڕێمان خەبات تورکمەن بەم جۆرەیە: ناسناو: خەبات تورکمەن ناو و پاشناو: محەمەد نیناوی شوێنی لەدایکبوون: رەقا ناوی دایک- باوک: وەخلە- هناوی کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٣ی ئاداری ٢٠٢٤/ زاپ
هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهید ئاشکرا كرد
هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی ئاشکرا کرد کە لە زاپ شەهید بووە و رایگەیاند، “هاوڕێمان خەبات بە هەموو خانەکانی جەستەیەوە بەشداری لە تێکۆشاندا کرد”.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە شەهیدبوونی گەریلایەک راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:
“٢٣ی ئاداری ٢٠٢٤ لە هەرێمی شەید دەلیلی رۆژئاوای زاپ لە هێرشی دوژمندا هاوڕێمان خەبات تورکمەن شەهید بوو.
رێبەر ئاپۆ بە ئەندێشەی نەتەوەی دیموکراتیک ئەو راستیەی نیشاندا کە بۆ هەموو گەلان و بەتایبەتی بۆ گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ژیانێکی ئازاد دەتوانرێت دەستەبەر بکرێت. لە رێگەی شۆڕشی ئازادیی رۆژئاوا ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆ کران بە کردەوە و جێبەجێ کران. لەبەر ئەوەش گەلانی باکور و رۆژهەڵآتی سوریا سەرباری هێرش و کۆمەڵکوژیش بە دەوری ئەو ئەندێشانەوە کۆبوونەوە و ژیانێکی ئازادیان بونیادنا. لە جیهانێکی تاریک کە چەتەکانی داعش هەوڵیان دەدا بیخوڵقێنێنن، هاوڕێمان خەبات تورکمەن لە رێگەی ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆ و شەری گیانبازانەی هێزەکانی ئازادی لە رۆژئاوا رووناکبووەوە، بە بێ ساتێک دڕدۆنگی و دوودڵی، بەشداری لە ریزەکانی تێکۆشاندا کرد و ژیانی ئازادی هەڵبژارد. هاوڕێمان چیاکانی کوردستانی وەک شوێنی مسۆگەرکردنی ئازادی بینی، لە هەموو ساتێکدا هەستی بە ئازادی کرد. هاوڕێمان خەبات کە دەیزانی بەشداربوون لەگەڵ رێبەر ئاپۆ پێویستە بە شێوەی گیانبازانە بێت، بە هەموو خانەکانی جەستەیەوە، بەشداری لە تێکۆشاندا کرد. هاوڕێمان لە هەڕێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ جێگەیەک نەمابوو کە بۆی نەچێت، لە چەندین سەنگەردا تێکۆشا و ئەرکی خۆی بەرامبەر بە سەردەم خۆی بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە بەجێگەیاند.
بە کەسایەتی ساکار و لەخۆبوردە، بێگەرد، راست و رەنجدەرانەی تێکۆشا، لە ناو هاوڕێیانی خۆیدا بووە جێگەی رێز و خۆشەویستی. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژای هاوڕێمان خەبات و هەموو ئەو گەلانە دەکەین کە دڵیان بۆ ئازادی لێدەدات.
زانیاری لە سەر ناسنامەی هاوڕێمان خەبات تورکمەن بەم جۆرەیە
:
ناسناو: خەبات تورکمەن
ناو و پاشناو: محەمەد نیناوی
شوێنی لەدایکبوون: رەقا
ناوی دایک- باوک: وەخلە- هناوی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٣ی ئاداری ٢٠٢٤/ زاپ