ئەمریكا و ئیسڕائیل ڕایانگەیاند هێرشىان نەکردووەتە سەر بارەگاى حەشدى شەعبى لە عێراق

66
0
هاوبەشی :

کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی لە زارى سەرچاوەیەکى ئەمنى ئیسرائیلەوە زانیارى لەبارەى بۆردوومانکردنى بارەگایەکى حەشدى شەعبى لە عێراق خستەڕوو.

ئەو سەرچاوە ئەمنیەى ئیسرائیل بە کەناڵى سى ئێن ئێنى ڕاگەیاندووە، ئیسرائیل هێرشى نەکردووەتە سەر بارەگاى حەشدى شەعبى لە عێراق.

هاوکات، هەر ئەمڕۆ فەرماندەی ناوەندی سەربازی ئەمریکا (سێنتکۆم) بڵاوی کردەوە، کۆمەڵێک هەواڵ و زانیاری بڵاوبوونەتەوە باس لە هێرشی وڵاتەکەمان بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی لە عێراق دەکەن و هەربۆیە ڕایدەگەیەنن ئەو هەواڵانە دوورن لە راستییەوە.

جێگای ئاماژەیە، درەنگانى شەوی ڕابردوو لە باکووری پارێزگاى بابل بنکەیەکی سەربازی حەشدی شەعبی بەناوی کالسۆ لە ڕێگەی چەند مووشەکێکەوە بۆردوومانکرا.

هاوبەشی :