گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزدییەکان لە شەنگال دۆزرایەوە

118
0
هاوبەشی :

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی (پەتریكۆر) ئەمڕۆ هەینی ٣١ی خاکەلێوە ڕایگەیاند کە گۆڕێكی نوێی بە كۆمەڵ لە كۆمەڵگەی “سەیبا شێخ خدری”سەر بە هەرێمی شەنگال دۆزراوەتەوە و قوربانییەكانی هاوڵاتیانی ئێزدین، كە دوای ساڵی ٢٠١٤دا بێسەروشوێن بوون.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی، پەتریكۆر، لە بارەی دۆزیینەوەی گۆڕێكی بە كۆمەڵی ئێزدییەكان لە شەنگال ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە.

لە ڕاگەیاندراوێکی ئەو ڕێکخراوەیەدا لەوبارەیەوە هاتووە، سەرجەم قوربانییەكانى ناو گۆڕەکە هاوڵاتیانی ئێزدین، كە لە ساڵی ٢٠١٤وە لەلایەن چەتەكانی داعشەوە ڕفێندرابوون و لە ساڵی ٢٠١٩دا كۆمەڵکوژ کرابون.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاگادار کراونەتەوە تا ڕێکارى یاسایی پێویست لەو بارەیەوە بگرنە بەر.

لە کاتی هێرشی چەتەکانی داعش بۆسەر شەنگال لە ساڵی ٢٠١٤ هەزاران هاووڵاتیی ئێزدی لەلایەن ئەو گرووپە چەتەوە ڕفێندران و بێسەروشوێن کران.

هاوبەشی :