شەوی ڕابردوو دەوڵەتى داگیرکەری تورک بۆردوومانى سنووری برادۆستى کرد و بەهۆیەوە هاوڵاتی سەروەر حاجی قادر شەهید بوو
شەوی ڕابردوو دەوڵەتى داگیرکەری تورک بۆردوومانى سنووری برادۆستى کرد و بەهۆیەوە هاوڵاتیە شەهید بووە، ئەم بەیانییە تەرمەکەى دۆزراوەتەوە.
شەوی ڕابردوو فڕۆکەکانى دەوڵەتى داگیرکەری تورک بۆردوومانى سنووری برادۆست و بە دیاریکراوی گوندی ناودارۆکیان لە سنوورەکە بۆردوومان کردووە.
بەپێی ئەو زانیارەکان هاوڵاتییەکى گوندەکە لە سنووری برادۆست بەناوی سەروەر حاجی قادر بێسەرو شوێن بووە، بەڵام ئەم بەیانییە تەرمەکەى دۆزراوەتەوە و دەرکەوتووە بەهۆی بۆردوومانەکەوە شەهید بووە.
وەک هاوڵاتییانى سنووری گوندی ناودارۆک باسی دەکەن، شەوی ڕبرادوو بەهۆی سوڕانەوەى بەردەوامى فڕۆکەکانى دەوڵەتى تورک و بۆردوومانکردنى ناوچەکە نەیانتوانیوە بەدوای تەرمی ئەو هاوڵاتییەدا بگەڕێن، تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دۆزیویانەتەوە.