داگیركەری تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی، دوو جار شارباژێڕی سەر بە پارێزگای سلێمانی بۆردوومان. كرد

100
0
هاوبەشی :

 

کەمێک پێش ئێستا، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، دوو جار لەسەریەک ناوچەی مەدەنینشینی لە شارباژێڕی سەر بە پارێزگای سلێمانی بۆردوومان کرد.

کامەران حەسەن، قایمقامی ماوەت لەبارەی بۆردوومانەکەوە ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، تورکیا دووجار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ناوچەی شارباژێڕی بۆردوومان کردووە، سەرەتا خانوویەکی بەتاڵی لە گوندی کرنەگرگاش کردووەتە ئامانج، کە هیچ کەسێکی تێدا نەبووە و جگە لە زیانی ماددیی بۆردوومانەکە زیانی گیانیی نەبووە.

ئاماژەی بەوەشدا، لە بۆردوومانی دووەمدا، دارستانی تەژە و شیلانەی لە سنووری شارباژێڕ کردووەتە ئامانج و تەنها زیانی ژینگەیی و ماددیی هەبووە.

هاوبەشی :