داوا لە سی پی تی دەکرێت دەستبەجێ شاندێک ڕەوانەی دوورگەی ئیمرالی بکات.

82
0
هاوبەشی :

تۆڕی پشتیوانی نێودەوڵەتی، کە کامپینی “ئازادیی بۆ ع*ەبدوڵا ئ*ۆجالان، چارەسەریی سیاسیی بۆ دۆزی کورد”ـی دەستپێکردووە لە نامەیەکدا داوا لە ئالان میچێل،سەرۆکی سی پی تی کردووە، دەستبەجێ شاندێک ڕەوانەی ئیمرالی بکرێت.

تۆڕی پشتیوانی نێودەوڵەتی، کە لە ٩١ کەسایەتی و دامەزراوە پێکدێت، دەڵێت لە ماوەی ٣٦ مانگی ڕابردوودا هەوڵ دراوە کە ئیمراڵی بکرێت بە تابوتێک. ڕێبەری گەلی کورد ئێستا تەمەنی ٧٥ ساڵە، ٢٥ ساڵە لە ناو گۆشەگیرییەکی دژواردایە و ٣ ساڵیشە هیچ زانیارییەک لەبارەی سەلامەتی و تەندروستی ئەو بەدەستناهێندرێت.

تۆڕەکە ئەوەیان بە بیر سی پی تیدا هێناوەتەوە کە ئەوان ئەو مافەیان هەیە سەردانی هەموو زیندانەکانی تورکیا بکەن بۆیە لە چوارچێوەی خاڵی سێهەمی پەیمانی ئەنجوومەنی ئەوروپا دەبێت شاندێک ڕەوانەی ئیمرالی بکەن.

هاوبەشی :