لە هێرشەکەی ١٤ی ئاپریلی داگیركەری تورك جەوانێکی وڵاتپارێز شەهید بوو ، سێ ماڵی ناو گوندەکە بە بەتەواوەتی خاپور بوو.

69
0
هاوبەشی :

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، یەرەکە، لەبارەی هێرشە ئاسمانییەکی ڕژیمی داگیرکەری تورکیا بۆسەر گوندی گەڵاڵە لە ناوچەی ئاسۆس ڕاگەیەندراوێکی بۆ ڕای گشتی بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی یەرەکەدا هاتووە کە لە هێرشەکەی ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی ئاپریلدا جەوانێکی وڵاتپارێز بەناوی محەمەد سەید شەهید بووە . هەروەها سێ ماڵی ناو گوندەکە بە ئامانج گیراون و هەر سێ ماڵەکە بەتەواوەتی رووخێندراون.

یەرەکە سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی شەهید محەمەد سەید و هەموو گەلی کورد کردووە.

یەرەکە بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەو هێرشەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە ساڵڕۆژی ئەنفالدا ئەنجام دراوە، ڕایگەیاندووە: “ئەمە جاری یەکەم نییە ڕژیمی داگیرکەری تورکیا خەڵکی سڤیل بە ئامانج دەگرێت. ئامانجی ئەو ڕژیمە لەم هێرشانە چۆڵکردنی گوندەکانە. بەڵام خەڵک پێداگرە لەسەر ئەوەی گوندەکان ئاوەدان بکاتەوە.”

هاوبەشی :