کوردان ڕۆژی ١٣ی نیسان لە ستۆکهۆڵم چالاکی بەڕێوە دەبەن
کوردانی دانیشتووی سوید لە ١٣ی نیسان، لە چوارچێوەی هەڵمەتی ‘ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان’ چالاکی بەڕێوە دەبەن.
کوردانی دانیشتووی سوید لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی جەستەیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان چالاکییەکی ناوەندی لە ستۆکهۆڵم بەڕێوە دەبەن. لە چالاکییەکەدا سیاسەتەکانی حکوومەتی سوید کە گەلی کورد بە ئامانج دەگرێت، شەرمەزار دەکرێت.
ئامادەکارییەکانی چالاکییەکە تەواو بووە و بەشداریی لە هەموو لایەکی سویدەوە ئەنجام دەدرێت.
بزووتنەوەی ژنانی ئامارا NCD-K، پژاک، کەژار، پەیەدە، تەڤگەری ئازادی، مەسەدە، ڕێکخراوە چەپەکانی سوید، پەکان، یەنەکە، گۆران، کۆمیتەی ڕۆژئاوا و پارێزەران ئەوانەی لە کۆمیتەی چالاکییەکەدا بەشدارن، لێدوانێکیان دا و وتیان: ” سەرەتا گەلی کورد، داوا لە دۆستان و ڕای گشتی دەکەین کە لە دژی هێرشە فاشیستییەکان پەرە بە تێکۆشانی خۆیان بدەن و بەشداری ئەم چالاکییە بکەن. وەرن بە ناڕەزایەتی خۆمان دژی گۆشەگیریی گەلی کورد و سیاسەتەکانی تاوانبارکردنی گەلەکەمان نیشان بدەین.