هەرێمەکانی پاراستنی میدیا ٢٤ جار بۆردوومانکراوە
فرۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک ٢٤ جار بۆردومانی هەرێمەکانی پاراستنی میدییان کرد.
ڕاگەیاندراوی هەپەگە
ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیە:
“پێش هەموو شتێک بە هەستی شۆڕشگێڕیمانەوە، جەژن لە دایکی شەهیدانمان، بنەماڵەی شەهیدانمان، گەلی وڵاتپارێزمان و هەموو هاوڕێیانمان پیرۆزدەکەین.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک؛
لە ڕۆژانی ٨، ٩ و ١٠ی نیسانی ٢٠٢٤دا لە هەرێمی گارە لە گۆرەپانەکانی گوزێ، دەشتی کافیا ٨ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی لە شێلازێ، دەرگەل، بێشیلی، بازێ، باناکا ١١ جار، لە هەرێمی زاپ لە گۆڕەپانی شەهید ئیبراهیم یەکجار، لە هەرێمی خواکورک لە گۆڕەپانەکانی خنێرێی ژوروو، کۆلیت و کەندەکۆلا ٤ جار؛ فرۆکە جەنگیەکان بە گشتی ٢٤ جار بۆردوومانیان کردووە.