گەر تا “شوێنی نوێژ” زیاتر بكڕی نزیکتر بیت لە خواوە، مانای وایە تاوەکو پارەدارتر بیت باشتر بەهەشت مسۆگەر دەکەیت!
توانا عوسمان
گەر تا “شوێنی نوێژ” زیاتر بكڕی نزیکتر بیت لە
خواوە، مانای وایە تاوەکو پارەدارتر بیت باشتر بەهەشت مسۆگەر دەکەیت!
ئەم ئارگومێنتە پێچەوانەی رۆحی ئاینەکان و دژی ئایەتی “ان اكرمكم عند الله اتقاكم” ە، کە واتاکەی ئەوەیە “ڕێزلێگیراوترین کەستان ئەوەیە کە تەقوا و پابەندبوونی زیاترە”.
ئەگەر خوا بە پارە و دەسترۆیشتووی، دینداری مرۆڤی هەڵبسەنگاندایە، لەبری اتقاكم ئەیفەرموو اغناكم، اقواكم، اشرفکم هتد..
ئەو ئارگومێنتەی شوێنی پەرستن دەفرۆشێت، ئارگومێنێتێکی دونیاییە و دین و دونیا بە پارەی ئەمەریکی دەپێوێت.