‎ڕێكخستنەكانی تەڤگەری ئازادی لە بەریتانیا بەشداری پیرۆزكردنی ئاهەنگەكانی لە دایك بوونی ڕێبەری گەلان و دامەزراندندنی پژاك-یان كرد لە لەندەن

104
0
هاوبەشی :

‎ئەمڕۆ شەممە ٦ نیسانی ٢٠٢٤ ئاهەنگی پیرۆز كردنی ڕۆژی لە دایك بوونی ڕێبەر ئۆج ئالان و پیرۆز كردنی دامەزراندنی پژاك لە كۆمەڵەی كوردی لە شاری لەندەن بەڕێوەچوو ٠

‎هەر بە بۆنەی لە دایك بوونی ڕێبەر ئاپۆ لە ٤\٤ ، واتە دوو ڕۆژ لەمەوپێش ئاهەنگی پیرۆز كردنی ڕێبەری مرۆڤایەتی بەڕێوە چوو لە كۆمەلەی كوردی لە لەندەن٠
‎لە هەردوو مەڕاسیمەكەدا هەڤاڵانی ڕێكخستنەكانی تەڤگەری ئازادی لە بەریتانیا بەشداریان كردو لە لایەن هەڤاڵ شوان ئاوارە وتاری تەڤگەری ئازادی لە هەردوو بۆنەكەدا خوێندرایەوە وە
‎لە مەراسیمەكاندا چەندین وتاری تر خوێندرایەوە لە لایەن هەڤاڵانی جڤاكی گەل و كژار و پژاك و نوێنەرانی بەلوج٠
‎هەر لە مەراسیمەكەدا بەرپرسیاری ئەوروپای كژار هەڤاڵ مریەم فەتحی بەشداری كرد بەشرۆڤەیەكی تێر و تەسەل دەربارەی مێژووی دامەزراندنی پژاك و شۆڕشی ژن و چەند بابەتێكی تر٠
‎لەكۆتایدا مەراسیمەكان بە ئاهەنگ و هەڵپەڕكێ و بە سلۆگانی شۆڕشگێڕی بژی ڕێبەر ئاپۆ و ژن ژیان ئازادی و چەندین سلۆگانی تر بەسەركەوتوویی كۆتایی هات٠

هاوبەشی :