هەپەگە ئاماری مانگی ئاداری ئاشکرا کرد: ٤٣ داگیرکەر سزادران
هەپەگە ئاماری شەڕی مانگی ئاداری ئاشکرا کرد. لە چالاکییەکاندا ٤٣ سەربازی داگیرکەری سزادراون، چەندین چەک و جبەخانە دەستیان بەسەردا گیراوە یان تێکشکاون، ٢ گەریلا شەهیدبوون.
ڕاگەیاندراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:
“گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە جۆشێکی مەزن و بە ڕۆحی بەرخۆدانی کاوەی هاوچەرخ مەزڵوم دۆغانەوە پێشوازیان لە مانگی ئادار و جەژنی ژیانەوەی نەورۆز کرد. گەریلاکانمان لە مانگی ئاداردا دژی هەموو جۆرە هێرشە ئاسمانیی و زەمینییەکانی دەوڵەتی داگیرکەر و چەوسێنەری تورک وەڵامی پێویستیان دایەوە و بەرخۆدانیان مەزن کرد. لە هەرێمەکانی باکوری کوردستان تا هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە هەموو جێگەیەک بە ڕۆحی فیداکاریی ئاپۆیی درێژەیان بە تێکۆشان دا و مانگی ئاداری ٢٠٢٤دا هەنگاوی گرنگیان هاویشت.
١٩ ی ئادار لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی لە زاپ بە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید جوان-شەهید ئەندۆک گورزێکی سەختییان لە دوژمن وەشاند. هێزەکانمان کە بە ئۆپەراسیۆنیکی شۆڕشگێڕی واتادار پێشوازیان لە نەورۆز کرد، نەورۆزیان بە جۆشێکی مەزنەوە پیرۆز کرد و مەراسیمی سەربازیان ئەنجامدا. گەریلاکانمان بەم مەراسیمانە لەلایەک جەژنی ژیانەوەیان پیرۆزکرد، لەلایەکی ترەوە دڵسۆزیان بۆ ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان نوێ کردەوە، دووپاتیان کردەوە لە هەموو ڕوویەکەوە بۆ تێکۆشانی ساڵی نوێ ئامادەن.
“لە نەورۆزدا ڕامانگەیاند گەیشتووین بە هێز و هونەری لێدان لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی شەڕکەر”
هێزەکانی پاراستنی گەلی کوردستان لە نەورۆزی ئازادی مزگێنییەکی مەزنیان دایە گەلی کوردی وڵاتپارێز و دۆستەکانیان. ڕایانگەیاند گەیشتوون بە ئاست و هێزێک کە ماشێنەکانی مردنی بخەنە خوارەوە کە بە سیها ناودەبرێن و لەلایەن دەوڵەتی قڕکەر و چەوسێنەری تورک و هێزەکانی پشتییەوە دژی گەلەکەمان و بزووتنەوەکەمان بەکاردەهێنرێن. ئاماری گشتی لێدان لە سیهاکانی دەوڵەتی تورک کە لە ١٣ ی شوباتی ٢٠٢٣ دەستی پێ کرد، لە نەورۆزی ئەمساڵدا ئاشکرا کرد. گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە سیها هەرە پێشکەوتووەکانی دەوڵەتی تورک، لە هەموو جۆرە سیهاکان وەک ئاکینجی و ئاکسونگور و ئانکا و بایرەقدار TB2، ١٥ دانەیان خستۆتە خوارەوە، چوونەتە سەر پاشماوەکانیان و بەم ڕەنگە تێکۆشانی ئازادیمانیان دژی چەوسێنەران گەیاندە ئاستێکی نوێ. ئەم هەڵمەتەی گەریلا کە پاراستنی گەلی کوفد بەهێز دەکات و تێکۆشان مەزن دەکات، لەنێو گەلی وڵاتپارێزماندا بە جۆش و کەیفخۆشییەکی مەزنەوە پێشوازی لێ کرا و ئەمەش کاریگەری لەسەر هەموو گۆڕەپانی نەورۆز کرد.
ئاستی پرۆفیشناڵی کە گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە ئاسمان و زەمیندا پێی گەیشتوون، جارێکی تر نیشانی دا کە پێداگری ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لەسەر شەڕ و سیاسەتی قڕکردن هیچ ئەنجامێکی نابێت. ئەمەش هیوای ئازادی و باوەڕی سەرکەوتنی گەلەکەمان هێندەی تر مەزن کرد.
ئۆپەراسیۆنێکی شۆڕشگێڕی و ١٤ چالاکی
لە مانی ئاداردا ئۆپەراسیۆنێکی شۆڕشگێڕی و ١٤ چالاکی گەریلا ئەنجامدران. لە تێکۆشانی مانگی ئاداردا هاوڕێیانمان ئەکین ڕۆدی و جانشێر شێراوا کە بە ڕۆحی فیداکاری ئاپۆیی چوونە سەر دوژمن، شەهیدبوون. دیسانەوە میدیای شەڕی تایبەتی تورک زیانەکانی سوپای داگیرکەری تورک دەشارێتەوە و بە هەواڵی درۆینە دەیەوێت ڕای گشتی فریوبدات. ئێمەش وەک پێشتر، ئەمجارەش و لێرە بەدواوە، بە زانیاری و بەڵگە و دیمەن، درۆکانی میدیای شەڕی تایبەتی تورک ئاشکرا دەکەین و ڕاستی شەڕ لە کوردستان بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەینەوە.
ئاماری شەڕی مانگی ئادار
ئاماری شەڕی مانگی ئادار بەم جۆرەیە:
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک
هێرشی فڕۆکەی شەڕ: ٢٢٦
هێرشی هەلیکۆپتەر: ٥
هێرش بە تەقەمەنی قەدەغەکراو: ٩
هێرش بە درۆنی شەڕکەر: ١٥
چالاکی گەریلا
چالاکییە گشتییەکانی گەریلا: ١٥
کوژراوانی دوژمن
ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی سزادراون: ٤٣
ژمارەی بریندارانی داگیرکەر: ١١
ئامێری تێکشکێنراو
کۆنتێنەر: ٣
سەنگەر: ٧
سیستەمی ڕادار: ١
کامێرای مۆبێس: ١٢
پرۆژێکتۆر: ٨
کامێرا: ٧
خێمە: ٢
بۆمبهاوێژی زنجیردار: ١
ئەو چەک و ئامێرە سەربازییانەی دەستیان بەسەردا گیراوە:
چەکی بی کەی سی نیمچە ئۆتۆماتیک: ١
زنجیری بی کەی سی: ١
فیشەکی بی کەی سی: ١٥٠
چەکی بۆمبهاوێژی B7: ١
چەکی فەردی MPT-55 : ٢
دووربینی ڕۆژ: ١
ئامێری دەستنیشانکردنی چەک: ١
سیستەمی دەنگ: ١
دەستکێش: ١
پاتری گەرمی: ٢
ئاداپتۆری گەرمی: ١”.