سوپای پاسداران شەهید قاسملۆ بە شەهید دائەنێت كە خۆیان شەهیدیان كردوە، بە بیانوی ناوهێنانی ئەو شەهیدەوە هێرش دەكەنە سەر سەرۆكی شارەوانی هەڵبژێراوی ئامەد

92
0
هاوبەشی :

 

هێرشی میدیایی سپای پاسداران بۆ سەر سەرۆکی هەڵبژێردراوی شارەوانیی گەورەشاری وان

بەشێک لە میدیاکانی سەر بە سپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران، بەهۆی بڵاوکردنەوەی پۆستێک لەسەر پلاتفۆرمی ئیکس (تویتەری جاران) سەبارەت بە عەبدولڕەحمان قاسملوو، هێرشیان کردۆتە سەر “عەبدوڵڵا زیدان”.سەرۆکی هەڵبژێردراوی شارەوانی گەورەشاری وان.

لەم پۆستەدا کە عەبدولڵا زێدان بە بۆنەی ساڵڕۆژی تیرۆری ڕێبەری کۆچکردووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (حەدکا) بڵاوی کردۆتەوە، وێڕای بەرز ڕاگرتنی یادی دوکتور قاسملوو، بە شەهید ناوی بردووە و ئەم پرسە بووە بە بیانوویەک بۆ ئەوەی میدیاکانی سپای پاسداران هێرش بکەنە سەر زەیدان.

د.عەبدولڕەحمان قاسملوو، ڕێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران،لە ڕێکەوتی ٢٢ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوی لە شاری ڤیەننا پایتەختی نەمسا (ئۆتریش)، لەسەر مێزی دانوستاندنی ئاشتی، لەلایەن تیمی تیرۆری کۆماری ئیسلامییەوە شەهید کرا.

هاوبەشی :