دەم پارتی ٧٥ شارەوانی بەدەستهێنا
بە گوێرەی ئەنجامە نافەرمیەکان دەم پارتی لانیکەم ٧٥ شارەوانی بەدەستهێناوە، کە سێ لەوانە گەورە شارەن و ٧یشیان شارن.
پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) سەرباری هەموو ساختەکار و گزییەکانی دەسەڵات لە هەڵبژاردنی خۆجێییدا سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا. ئاکەپە-مەهەپە کە لە سەرتاسەیر باکووری کوردستان زیاتر لە ٥٥ هەزار پۆلیس و سەربازیان گواستبووەوە، دیسان نەیانتوانی ئەنجام بەدەستبهێنن. گەلی کورد لەو بازنانەی هەبژاردن کە هەڕەشەی ئۆپراسیۆنی دەرەوەی سنووریان لێدەکرا، چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان و وتیان “دەمپارتی”.
بە گوێرەی ئەنجامە نافەرمیەکان دەم پارتی تائێستا شارەوانیەکانی ٣ گەورە شار، ٧ شار، ٥٨ ناوچە و ٧ شارۆچکەی بە دەستهێناوە.
لە بێدلیس ژمارەیەکی زۆر لە دەنگەکانی دەم پارتی پوچەڵ کراونەتەوە و کێبڕکێ هێشتا بەردەوامە. ٩ هەزار سەرباز و پۆلیس گواسترابوونەوە بۆ شڕنەخ و دەم پارتی لەو بارەوە بەردەوامە لەسەر تانە و سکاڵاکانی.
بە پێی ئەنجامە نافەرمیەکان، ئەو شارەوانیانەی دەم پارتی بەدەستیهێناون ئەمانەن:
گەورە شارەکان:
ئامەد
وان
مێردین
شارەکان:
١-ئاگری
٢-ئێلیح
٣- جۆلەمێرگ
٤- ئیدر
٥- موش
٦- سێرت
٧- دێرسیم
ناوچە:
١-گیادین/ ئاگری
٢- بازید/ ئاگری
٣- ئاڤکەڤر/ ئاگری
٤- چاردێران
٥- تاتوان/ بێدلیس
٦- رەزان/ ئامەد
٧- بسمل/ ئامەد
٨- خانا ئاخپار/ ئامەد
٩- پیران/ ئامەد
١٠- ئەرخەنی/ ئامەد
١١- هێنێ/ ئامەد
١٢- پەیاس/ ئامەد
١٣- کاراز/ ئامەد
١٤- پاسور/ ئامەد
١٥- لجێ/ ئامەد
١٦- فارقین/ ئامەد
١٧- سور/ ئامەد
١٨- باژێرێ نو/ ئامەد
١٩- دەپ/ خارپێت
٢٠- قەرەچۆبان/ ئەرزروم
٢١- قەرەیازی/ ئەرزڕوم
٢٢- تاتۆس/ ئەرزڕوم
٢٣- گەڤەر/ جۆلەمێرگ
٢٤- دیگۆر/ قەرس
٢٥- قازخمان/قەرس
٢٦- ئارتوکولو/ مێردین
٢٧- کەربۆران/ مێردین
٢٨- دێرک/ مێردین
٢٩- قۆسەر/ مێردین
٣٠- شەمرەخ/ مێردین
٣١- نسێبین/ مێردین
٣٢- ئاکدەنیز/ مێرسین
٣٣- کۆپ/ موش
٣٤- ملازگر/ موش
٣٥- گمگم/ موش
٣٦- بێرەجوک/ رحا
٣٧- هەواگ/ رحا
٣٨- سەرێکانی/ رحا
٣٩- خەلفەتی/رحا
٤٠ حیلوان/ رحا
٤١- پرسوس/ رحا
٤٢- وێرانشار/ رحا
٤٣- مسرج/ سێرت
٤٤- جزیر/ شڕنەخ
٤٥- هەزەخ/ شڕنەخ
٤٦- سلۆپی/ شڕنەخ
٤٧- مسک/ وان
٤٨- ئەبەخ/ وان
٤٩- شاخ/ وان
٥٠- ئارتەمێتان/ وان
٥١- ئەردیش/ وان
٥٢- وەستان/ وان
٥٣- پایزاڤا/ وان
٥٤- رێیا ئارموشێ/ وان
٥٥- بێگرێ/ وان
٥٦- قەلقەلی/ وان
٥٧- سەرای/ وان
٥٨- توشبا/ وان
شارۆچکە
١-خەلەفەلی/ ئیدر
٢- سرتکۆی/ هەزەخ
٣: ئیکیکوپرو/ بەشیری
٤- کۆمر/ سەمسور
٦- ئاڵنۆڤا/ کورکوت
٦- سەرگۆلان/ چێلکان
٧- داغپنار/ دیگور