هاوسەرۆكانی دەم پارتی: كات كاتی سەركەوتنە، خاوەنداری لە سندووقی دەنگەکان دەكەین و دەیان پارێزن

114
0
هاوبەشی :

ستێرك تیڤی

هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی، تولای حاتەم ئۆغۆلاری و تونجەر باقرخان، لەسەر پەڕەی فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵاتی ئێکس، بانگەوازییان بڵاو کردەوە بۆ خاوەنداری کردن لە سندووقی دەنگەکان.

تولای حاتەم ئۆغۆلاری وتی: “کاتی سەرکەوتنە دژی هاوپەیمانی ئاکەپە-مەهەپە، کە هەموو جۆرە ناهەقییەک ئەنجام دەدەن، بە شێوەیەکی بەهێز دەنگی خۆمان دەپارێزین، ئێمە باوەڕمان هەیە و بەهێزین، گۆڕەپانەکان جێناهێڵین”.

لای خۆیەوە تونجەر باقرخان ڕایگەیاند، “هاوشانی گەل و دیموکراسیخوازان وەک چاوی خۆمان پارێزگاری لە سندووقەکان دەکەین و وتی: “نابێت زانیارییەکانی سەرکەوتن ببێتە هۆی جێهێشتنی لیژنەی هەڵبژاردنی ناوچەکان، پێکەوە بە جۆش و خرۆشەوە سەرکەوتنمان پیرۆز دەکەین، بەڵام ئێستا کاتی ئاهەنگ نییە، کاتی خاوەندارییە لە سندووقەکان، پێداگرین و هیوامان بەرزە و لاواز نابین”.

هاوبەشی :