هەوڵێکی چەتە دەستبەسەرکراوەکانی داعشیان بۆ هەڵاتن لە زیندانی شاری ڕەقە پووچەڵ کرایەوە.
ئاریان تیڤی
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا- ڕۆژئاوا ڕایگەیاندووە کە هێزەکانیان هەوڵێکی چەتە دەستبەسەرکراوەکانی داعشیان بۆ هەڵاتن لە زیندانی شاری ڕەقە پووچەڵ کردۆتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆدا لەوباریەوە هاتووە: “ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە گیراوانی داعش لە زیندانی ڕەقە بە نانەوەی بشێوی و هەوڵی ئاگرتێبەردانی زیندانەکە هەوڵیان داوە لەو زیندانە هەڵبێن. بەڵام هێزەکانمان دەستبەجێ کاردانەوەیان نیشان دا و هەوڵەکەیان پووچەڵ کردەوە.”
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە دۆخی ناو زیندانەکە ئێستا بە تەواوی لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆدایە.