عەلی نعمە: هێزەكانی توركیا بە قوڵایی ١٠٠ کیلۆمەتر هاتوونەتە ناو خاكی عێراقەوە و ناو بە ناویش بۆردوومانى چەند ناوچەیەک دەكەن

81
0
هاوبەشی :

ستێرك تیڤی

عەلی نعمە ڕایگەیاندووە، بەهۆی لاوازی سیستەمی بەرگری ئاسمانی و ڕادارەكانی عێراق، چەند دەوڵەتێك ئەم دەرفەتەیان قۆستووەتەوە و لەلایەن فڕۆكەى جەنگى و فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانیانەوە سەروەری وڵاتەکەمان پێشێل دەكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، هێزەكانی توركیا بە قوڵایی ١٠٠ کیلۆمەتر هاتوونەتە ناو خاكی عێراقەوە و ناو بە ناویش بۆردوومانى چەند ناوچەیەک دەكەن.

وتیشى، بەغدا بە مەبەستی بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری بڕیاری مۆدێرنكردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی و بەرزكردنەوەی تواناكانی چاودێریكردنى لە ڕێگەی ڕادارەكانەوە داوە، ئەمە، جگە لە پاراستنی سنوورەكان و كۆتاییهێنان بە هەر بۆشایییەكی ئەمنی.

باسی لەوەشكرد، دیدێكی ستراتیژی هەیە سەبارەت بە بەهێزكردنی تواناكانی بەرگری عێراق، جا لەڕێگەی هێزی ئاسمانی بێت یان بەرگری ئاسمانی بێت، چونكە ئەوانە ڕێگایەكی گرنگن لە بەرپەرچدانەوەی هەر مەترسییەك، كە مەترسی لەسەر سەقامگیریی عێراق درووست بكات.

جێگەی ئاماژەیە، دەوڵەتی داگیركەری تورك ڕۆژانە بەردەوامە لە بۆردوومانكردنی سنوورەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و كردنە ئامانجی هاوڵاتییانی مەدەنی، دەوڵەتی تورك تەنها بەكردنە ئامانجی هاوڵاتییانی مەدەنییەوە نەوەستاوە، بەڵكو زیانێکى زۆرى بە سرووشت و ژینگەی ناوچە سنوورییەكانیش گەیاندووە.

هاوبەشی :