بەسێ هۆزات: چووینەتە قۆناغی بەرخودانی کۆمەڵایەتی

112
0
هاوبەشی :

هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە بەسێ هۆزات رایگەیاند کە بە نەورۆزی شکۆدارەوە پێیانناوەتە قۆناغی بەرخودانی کۆمەڵایەتی و وتی، “ئەوەمان بەدی کرد؛ گەلی کورد گەلێکی نەورۆزە، بەڵام گەلی نەورۆز گەلانی تورکیاش دەکاتە گەلی نەورۆز.”

هەڵسەنگاندنی هاوسەرۆکی کەجەکە بەسێ هۆزات

هاوسەرۆکی کۆنسەی بەرێوەبەریی کەجەکە بەسێ هۆزات لە ‘بەرنامەی تایبەت’ی کەناڵی میدیا خەبەردا هەڵسەنگاندنی بۆ گۆشەگیری چڕ لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، مەراسیمەکانی پیرۆزبایی نەورۆزی ٢٠٢٤ و پرۆسەی هەڵبژاردنی خۆجێیی کرد.

دیدارەکەی بەسێ هۆزات بەم جۆرەیە:

هەڵمەتی ‘ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ، چارەسەری بۆ پرسی کورد’ پێیناوەتە قۆناغی دووەمەوە. لەلایەکی دیکەشەوە سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵی بەردەوامە. لە رێگەی نەورۆزەوە هەڵمەتەکە چووە ناو قۆناغێکی باڵاترەوە. ئێوە ئاستی گۆشەگیری و هەڵمەتی ئازادی چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

بەر لە هەموو شتێک نەورۆز لە رێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەم. نەورۆز لە چوار پارچەی کوردستان، تورکیا و دەرەوەی وڵات بە شکۆمەندییەوە پیرۆز کرا. نەورۆزی گەلەکەمان و گەلان پیرۆز دەکەم. سڵاو لەو بەشدارییە بەرچاوە دەکەم. لە کەسایەتی مەزڵوم دۆغان و زەکیە ئاڵکاندا سەرجەم شەهیدانی نەورۆز بە رێز و پێزانینەوە یاد دەکەمەوە. لە هەمان کاتدا ئێمە لە هەفتەی قارەمانێتیداین. لە کەسایەتی مەزڵوم دۆغان و مەعسوم کۆرکمازدا شەهیدانی شۆڕش و ئازادی بە رێز و پێزانینەوە یاد دەکەمەوە.

بێگومان هەڵمەتی ئازادی گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر گرنگ. بە راستیش لە ئاستی هەنووکەییدا هەڵمەتی ئازادی بەجیهانیی بووە، بە گەردونی بووە. رێبەر ئاپۆ بووە رێبەرێکی گەردوونی. بەتایبەتی ١٠ی تشرینی یەکەم بە پێشەنگایەتی دۆستان هەڵمەتەکە دەستیپێکرد و گەیشتە ئاستێکی نێونەتەوەیی. لە سەر ئاستی جیهان خاوەنداری بەرچاو بۆ رێبەر ئاپۆ هاتە ئاراوە. پاڕادیگما، ئەندێشەی رێبەر ئاپۆ زۆر بە جیهاندا بڵاوبووەوە. ناسرا، لێوەوەیی فێربوون. ئەوەی خۆی لە خۆیدا خاوەنداری گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا. کۆنفڕانس، کۆڕبەند، کۆنسێرت لە ئاستی نێونەتەوەییدا سازکران. خوێندنەوەی پارێزنامەکانی رێبەرایەتی، هەوڵدان بۆ تێگەیشتن لە ئەندێشەکانی ئەو لەپێناو ئازادی رێبەرایەتی رۆژەڤێکی زۆر گرنگی ئافراند. ئەوەش زۆر گرنگ بوو. لە رێگەی ئەوەشەوە لە هەمان کاتدا لایەنی کۆمەڵایەتی هەڵمەتەکەش هاتە کایەوە. لە هەموو شوێنێک گەلەکەمان بەردەوام لەسەر پێ بوو. تێکۆشان، بەرخودانی کۆمەڵایەتی بەردەوام بوو. بەتایبەتی لە مانگەکانی دواییدا لەو بابەتەدا بەرزبوونەوەیەکی بەرچاو هاتە ئاراوە، لە بەرخودان و تێکۆشانی کۆمەڵایەتدا. بە تایبەتی رێپێوانی ئازادیی لە تورکیا، لە باکووری کوردستان زۆر واتاداربوو. لە ١ی شوباتدا دەستیپێکرد و تا ١٥ی شوبات بەردەوام بوو. لە سەرحەدەوە دەستیپێکرد، تا بۆتان، دێرسیم و لەوێوە لە دواییدا لە ئامەد گەیشتە بەرزترین ئاست. بەهەرشوێنێکیشدا تێپەڕدەبوون گردبوونەوەی گەل و کۆبوونەوە ساز دەکران. ناوچە مێژووییەکان، ئەو ناوچانەی بۆ گەلەکەمان گرنگ و پیرۆزن بەسەرکرانەوە. ئەوە زۆر واتاداربوو. هەربۆیە بە تایبەتی رێپێوانی ئازادی (باکوری کوردستان و تورکیا) لە قووڵکردنەوە و گەورەکردنی رێپێوانی ئازادیدا، رۆڵێکی گەورەی گێڕا. کاریگەری سیاسی و کۆمەڵایەتی رێپێوانەکە زۆر بەهێز بوو.

هەروەها رێپێوانی ١٧ی شوباتی کۆڵن زۆر شکۆداربوو. قاچی ئەوروپای رێپێوانی ئازادی بوو. لە بە کۆمەڵایەتیبوونی هەڵمەتەکەدا ئەوەش سەرەتایەکی گرنگی هێنایە کایەوە. هەم رێپێوانی ئازادی لە باکور هەمیش رێپێوانی کۆڵن لە ئەوروپا، بێگومان زۆر واتاداربوون. کاتێک مرۆڤ هەڵمەتەکە هەڵدەسەنگێنێت دەبێت ئێشکگریی ئازادی لە ستراسبورگ هەڵبسەنگێندرێت کە چەندین ساڵە بەردەوامە. هەفتانە وڵاتپارێزانمان، دۆستانمان بە نۆرە وریدەگرن و چەندین ساڵە ئەو چالاکییە بەردەوامە.

هەڵمەتی ئازادی ٢٥ ساڵەیە، واتە لە کاتی دەستپێکردنی پیلانگێڕییەوە دەستیپێکردووە. لەسەر هێڵی گیانبازانی ‘ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن’ قۆناغێکی بەرخودان، تێکۆشانە. ئەو بەرخودانە بێ پسانەوە بەردەوامە. لە رێگەی هەڵمەتی ١٠ی تشرینی یەکەمەوە، بە جیهانی بووە. هەربۆیە چەندین ساڵە لە ستراسبورگ چالاکی هەیە، ئێشکگریی ئازادی هەیە. لە بەجیهانیبوونی هەڵمەتی ئازادیدا، لە راگەیاندنی ئەندێشە و فەلسەفەی رێبەرایەتیدا بۆ جیهان رۆڵێکی زۆر گرنگی گێڕاوە. پیرۆزباییان لێدەکەم. لەو بڕوایەدام پێیناوەتە هەفتەی ٦٢٠یەمین. رەنج و ماندووبوونی زۆریان کێشاوە. هەروەها لەم مانگانەی دواییدا دایکانمان ئێشکگریی دادپەروەیی دەکەن. بە تایبەتی لە ئامەد، لە زۆر شار، لە زۆر شاری کوردستان و هەندێک شاری تورکیا چالاکی ساز دەکرێت. ئەوەش هەستیاربوونێکی کۆمەڵایەتی بەرچاوی خوڵقاند. پاڵپشتیەکی گەورەبوو بۆ هەڵمەتی ئازادی. بە راستیش دایکانمان، ویژدان و ئەخلاقی ئازادی کۆمەڵگاکەمانن. بەو چالاکیەش ئەوەیان نیشاندا. روویان کردە ویژدانی کۆمەڵگا. وشیاریەکی گەورە و جموجۆڵێکی گەورە هاتە کایەوە. سڵاو لەو چالاکیەی دایکانیشمان دەکەم. هەروەها لە زیندانەکانیش نزیکەی ٤ مانگە لە سەر هێڵی گیانبازی بەرخودانێک لە ئارادایە. سڵاو لەو بەرخودانەی هاوڕێیانمان دەکەم و پیرۆزباییان پێدەڵێم. لە سەرەتاوە و ماوەی چەندین ساڵە هاوڕێیانمان لە ناو هەلومەرجی ئەشکەنجەدا بەرخودانێکی گەورە دەکەن، لە سەر هێڵی گیانبازی، فیداکاری گەورە دەکەن. چەندین ساڵە هەڵمەتی ئازادی کە لە هەموو سەردەمێکدا بەڕێوەدەچێت، بوونە بەشێک لەوە و بەشدارییان کردووە. لە کاتی جیاجیادا بەشێوەیەکی بەهێزیش پێشەنگایەتیان کردووە. بە پێشەنگایەتی لەیلا گوڤەن لە ساڵی ٢٠١٨دا قۆناغێک کە دەستیپێکرد، کاریگەری گەورەی دانا. ئێستا لەسەر هەمان رێباز، لە سەر هێڵی گیانبازی ١٤ی تەمووز. لە سەر هێڵ و رێبازی رێبەر ئاپۆ بەرخودانێکی گەورە لە ئارادایە. سڵاو لەوە دەکەم. ئەوەش هێزێکی گەورەی بە هەڵمەتەکە بەخشی بێگومان ئەوە واتادارە.

هەروەها بەرخودانی گەریلا، لە سەرەتاوە، چەندین ساڵە، بە دەیان ساڵە، بەرخودانێکی گەورەی گەریلا لە ئارادایە. تێکۆشانی ئازدیی کورد، تێکۆشانی کۆمەڵایەتی، تێکۆشانی سیاسی بە گشتی بە دەوری تێکۆشانی گەریلاوە بەو رادەیە بەرفراوان و بەرین بووە، قووڵبووەتەوە، تێکۆشانمان بە کۆمەڵایەتی و جەماوەری بوو. گۆڕدرا بۆ وەها تێکۆشانێک کە شکست ناهێنێت. هەربۆیە گەریلا وەک هەموو جارێک، بە تایبەتی لەم هەشت ساڵەی دوایی واتە لە کاتی دەستپێکردنی هێرشی هەمەلایەنەی قڕکردنەوە، گەریلا بە قارەمانێتیەکی زۆر گەورەوە خۆڕاگری دەکەن. چالاکی زۆر بەهێز دەکەن. دوژمن بە تەکنەلۆژیا و هەموو توانا خۆیەوە هێرش دەکات. بە پشتیوانی ناتۆ، هێزە نۆکەر و خائینەکان، بە پشتیوانی پەدەکە، کە راستەوخۆ بەشداری لە شەڕدا کردووە، هێرش دەکات. سەرباری ئەو هەموو دەرفەتانە دوژمن هێرش دەکات، بەڵام ناتوانێت گەریلا لاواز بکات. گەریلا خۆڕاگری دەکات و گورزی گەورە لە دوژمن دەوەشێنێت. بێگومان ئەوە زۆر واتادارە. لە بەرەوپێشبردن، بەهێزکردن، بە جیهانیبوونی هەڵمەتی ئازادیدا، لە پڕکردنەوەی رۆژەڤدا بەرخودانی گەریلا رۆڵێکی گەورەی هەبوو. سڵاو لەوەش دەکەم، پیرۆزبایی لە هاوڕێیان دەکەم.

هەڵمەتەکە ئێستا گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر گرنگ. رێپێوانی ئازادی، رێپێوانی کۆڵن، نەورۆز، نەورۆز کە بە ملیۆنان مرۆڤ تیایدا بەشداربوون سەرەتای قۆناغی دووەمی هەڵمەتی ئازادییە. هەربۆیە سەرەتای ئەوەیە. ئێمە لێرەوە دەبینین کە لە ئێستا بەدواوە هەڵمەتی ئازادی بە شێوەی بەهێزتر، بەشێوەی کۆمەڵایەتی و جەماوەری بەرەوپێش دەچێت. بێگومان گەریلاش رۆڵی خۆی جێبەجێ دەکات. گەلەکەمان لە هەموو شوێنێک خۆڕاگری دەکات، ئەو بەرخودانە گەورە دەبێت. لە هەمان کاتدا تێکۆشانی یاسایی، دیپلۆماتیک، سیاسی وەک کۆڵەکەیەکی بنچینەیی هەڵمەتەکە بەرەوپێش دەچێت و گەورە دەبێت. لە ساڵی ٢٠٢٤دا هەڵمەتەکە سەردەکەوێت. واتە ئاستی هەنوکەیی هەڵمەتەکە ئاستی دووەمە. بە بەرخودانی کۆمەڵایەتی شکۆدار دەستمان بە قۆناغی دووەم کرد. ئەوە لە هەمان کاتدا دەریدەخات کە ئەو هەڵمەتە دەبێتە هەڵمەتێکی سەرکەوتن، ئەنجامێک کە سەلامەتی و ئازادی رێبەرایەتی مسۆگەر دەکات، لە هەمان کاتدا لە چارەسەری پرسی کورد، لە دیموکراتیکبوونی تورکیادا، بوار و زەمینەیەکی دەخوڵقێنێت. خۆی لە خۆیدا ئازادی رێبەر ئاپۆ بە واتای چارەسەری پرسی کورد، دیموکراتیکبوونی تورکیا، دیموکراتیکبوونی رۆژهەڵآتی ناوەڕاستە. هەربۆیە ئەو تێکۆشانەی بە دەوری رێبەر ئاپۆوە بەڕێوەدەچێت، لەگەڵ خۆیدا شۆڕشێکی دیموکراسی دەخوڵقێنێت. لەئێستا بەدواوە ئێمە ئەو هەڵمەتە بەشێوەی بەهێز بەڕێوەدەبەین.

هاوبەشی :