لە شاری ئێدنبەرە پایتەختی سكۆتلەند لە بەریتانیا، جەژنی نەورۆز و ساڵی ٢٧٢٤ كوردی پیرۆز كرا
ئەمرۆ یەك شەممە، ٢٤ ئاداری ٢٠٢٤ بەدەسپێشخەری ماڵی کوردان لە شاری ئێدنبەرەی پایتەختی هەرێمی سكۆتلەندە لە بەریتانیا، کۆمەڵەی کوردی و تەڤگەری ئازادی بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی کوردیی ٢٧٢٤ و جەژنی نەورۆز بەرز و پیرۆز ڕاگیرا.
لە سەرەتادا ئاهەنگەكە بە خولەكێك بۆ گیانی پاكی و شەهیدان دەستی پێكرد و دواتر ئامادەبوان دروشمی ئازادی جەستەی بۆ رێبەری گەلان عەبدوڵا ئۆجەلان و ژن ژیان ئازادی و شەهید نامرن و چەندین دروشمی تریان وتەوە و لە تا ئێوارەیەكی درەنگ ئاهانگەكە بەردەوام بوو.
ئاهەنگەكە بەپێی ئەو بەرنامەیەی دەستەی ئامادەكار و بەڕێوەبەری ئاهانگەكە پلانیان بۆ داناو بوو سەركەوتوانە بەڕێوە چوو.
لەم بۆنە نەتەوەییەدا چەندین وتارلە لایەن ڕێكخراوە بەشداربوەكان. خوێنرانەوە و چەندین چالاكی هونەری و هۆنراوە خوێندنەوەی تێدا پێشكەش بە ئامادەبوان كرا تا ئێوارەیەكی درەنگ بە هەڵپەركێ و دروشمی نەتەوایەتی ئاهەنگە بەردەوامی پێدرا.