گەریلا تی.ڤی، دیمەنی خستنەخوارەوەی ژمارەیەک لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی داگیرکەری تورکیای بڵاو کردەوە
گەریلا تی.ڤی، میدیای تایبەتی هێزەکانی پاراستنی گەل، دیمەنی خستنەخوارەوەی ژمارەیەک لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕژیمی داگیرکەری تورکیا لەلایەن هێزەکانی گەریلای بڵاو کردەوە.
لە دیمەنەکاندا دەبیندرێت کە گەریلاکان بۆ لێکۆڵینەوە، دەچنە سەر ئاسنەواڵەی فڕۆکەکان.
ئەو فڕۆکانەی لەم ڤیدۆییەدا نیشان دراون ئەمانەن:
رۆژی ١٣ی فێبرییەی ٢٠٢٣ فڕۆکەیەکی بایراقدار ت.ب.٢ لە گارە خراوەتە خوارەوە.
ڕۆژی ٢٢ی ژوەنی ٢٠٢٣ فڕۆکەیەکی ئاکسۆنگور لە قەندیل خراوەتە خوارەوە.
لە ١٥ی تەباخی ٢٠٢٣ ئانکا،یەک لە رۆژئاوای زاپ، خراوەتە خوارەوە
ڕۆژی ٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣ بایراکدارێکی ت.ب.٢ لە شکەفتا برینداران لە زاپ خراوەتە خوارەوە.
بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە هێزەکانی گەریلا تەکنەلۆژیایی “بێکاریگەر”کردنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی رژیمی تورکیای دەست خستووە.
موراد قەرەییلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فوڕات ڕایگەیاندبوو کە ئەوان لە ڕۆژانی داهاتوودا بەبۆنەی نەورۆزەوە، مزگێنییەکی تایبەتیان بۆ گەلی کورد هەیە.
لینكی ڤیدێۆ لە فەیسبوكی دەرچە میدیایە