بەرنامەکانی نەورۆزی ٢٠٢٤ ئاشکرا کرا

89
0
هاوبەشی :

بەرنامەکانی نەورۆزی ٢٠٢٤ لە ئامەد ئاشکرا کران. بە دروشمی ‘ڕاپەڕن کاتی ئازادی و سەرکەوتنە’ نەورۆزی ئەمساڵ پیرۆزدەکرێت.

بەرنامەکانی نەورۆزی ٢٠٢٤ کە ئەمساڵ لە ٥٧ ناوەند بە گشتی و سەدان جێگە پیرۆزدەکرێت، ئاشکرا کران. کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکرات (کەجەدە)، بزوتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا)، پارتی دیموکراتیکی هەرێمەکان (دەبەپە) و پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە ناوەندی کلتوری دیجلە فورات، بەرنامەکانی تایبەت بە نەورۆزی ٢٠٢٤ ئاشکراکرد. هاوسەرۆکی کەجەدە بەدران ئۆزتورک، هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە چیدم کلچون ئوچار، هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتیمۆگولار و چالاکوانی تەژەئا دیلان گوڤەنچ و چەندین کەس بەشداری ڕاگەیاندراوەکە بوون. ڕاگەیاندراوەکە بە زمانی کوردی لە لایەن هاوسەرۆکی کەجەدە بەدران ئۆزتورکەوە خوێندرایەوە.

ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:

“نەورۆز کە بۆ گەلانی میزۆپۆتامیا دەستپێکی بەهار و مزگێنی نوێبوونەوەیە، لە کەسێتی گەلی کوردا گۆڕاوە بۆ ئاگری بەرخۆدان کە بە سەدان ساڵە بەردەوامە. لە هەموو کاتێکدا گەلی کورد بەرامبەر سەردەستە، داگیرکەر و قڕکەران تێکۆشاوە و قوربانی گەورەی بەخشیوە. ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە وتنێکی خۆی ‘شەڕی ئێمە هیچ کاتێک بەرامبەر نەژاد، ئاین، مەزهەبی بەبووە، شەڕی ئێمە لە بەرامبەر نەزانی، ناحەقی، دواکەوتووی و لە بەرامبەر هەموو جۆرە گوشار و زۆرداریەک بووە’ شەڕی کوردی پێناسەکردوە. شەڕی گەلی کورد شەڕی هەموو گەلانی دنیایە، هەموو ژێردەستان و هەموو چەوساوەکانە.

نەورۆز کە بۆ گەلی ئێمە بە مانای لە دایک بوون و ژیانێکی نوێ و تروسکەی پاشەڕۆژێکی ئازاد؛ لای هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین، بووە بە ڕۆژێک کە هەموو گەلانی دنیا دڵنیایی خۆیانی تێدا دەبنینەوە، خاوەنداری لەم ڕۆژە دەکەن و پیرۆزی دەکەن. نەورۆز لە هەمان کاتدا بەمانای تێکۆشانی گەردوونیە لە بەرامبەر تێگەیی دەوڵەتی فاشیست، تاک پەرست، نەژاد پەرست و زایەندپەرست.

مەشخەڵێک کە بووە بە سیمبۆڵی تێکۆشان، تێکۆشانی کاوەی ئاسنگەرە بەرامبەر بە زوحاکی زۆردار. دوای سەدان ساڵ لە زیندانی ئامەد کە تاریکی و خراپەکاری و ئەشکەنجەی تێدابوو، ئێستا لە دەستی مەزڵوم دۆغاندایە و ئیستاش لە دەستیدایە. مەشخەڵی ئازادی کە زەکیە ئالکان و راشان دەمیراڵ بەرزیانکردەوە، ڕیگەیی هەبوونی پیشانی گەلی کورد داوە، نەورۆزی کرد بە نەورۆز و گەلی کوردیشی کردوە بە گەلی نەورۆز.

نەورۆزی کە بە باوەڕ و بەرخۆدانەوە پیرۆزی دەکەین؛ بۆ ئێمە کە لە ژێر گوشاری قڕکردنین، بۆ ئازادی تێکۆشان هەڵگری گرنگیەکی مێژوویە. ئەو زوڵمەی کە بووە هۆکاری نەورۆز وەک میراتیەکی بەرخۆدان لە مێژوودا لە ئەمرۆشدا بەردەوامە. دوژمنایەتی بەرامبەر ناسنامە، زمان، جوگرافیا، سروشت، ئاو و چیای گەلی کورد ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت. لەبەرامبەر هەموو جۆرە سیاسەتێکی قڕکردندا، هەڵوێستی گەلی کورد ڕۆژ بە ڕۆژ خۆی گۆڕیوە بۆ بەرخۆدانێکی بە شکۆ. گۆڕەپانی نەورۆز گۆڕەپانیکی زۆر گرنگی ئەم بەرخۆدانە بە شکۆیە. گەلی کورد کە گۆڕەپانەکان دەکات بە گۆنگرەی گەلان و ئیرادەی پیشان دەدات، نەورۆزی ئەمساڵ دەگۆڕێ بۆ کامپینی ‘ئازادی جەستەی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد’.

ئازادی ڕێزدار عەبدوڵا ئۆجالان کە پارادایمەکانی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی و ئازادی ژنان دەپارێزێت لە هەموو جیهاندا بڵابووەتەوە و قبوڵ دەکرێت، لە هەمان کاتدا ئازادی کوردان و هەموو گەلان. ڕێزدار عەبدوڵا ئۆجالان لە ژێر سیستەمی ئەشکەنجەی ٢٥ ساڵەی ئیمراڵیدایە، لە هەموو چاوپێکەتنێک کە لەگەڵیدا کراوە، ڕیگەی ئاشتیەکی بە حورمەتی نیشان داوە و ئەوەی دیاریکردوە لە پێناو ئەم شتەدا هەموو جۆرە بەرپرسیارێتیەک هەڵدەگرێ. بەڵام دابڕاندێکی ڕەهای گۆشەگیری ڕاگیراوە و دەخوازن پەیوەندی بە دنیاوە ببڕن. لەبەر ئەم هۆکارە بە دڵنیایی، بڕواداری و جەختکردنەوە لە گۆڕەپانەکانی نەورۆزدا ببنە گۆرەپانێک کە گۆشەگیری تێدا پارچەبکرێ، ئازادی بەڕێز ئۆجالان دەستەبەر بکرێ، کە پارێزەری و خەباتکارێکی ئاشتیەکی بە حورمەتە.

نەورۆز چەندە بەرخۆدان و ئازادی؛ یەکێتی و یەکبوونیشە. لە هەرچوار پارچەی کوردستان لە هەموو جێگایەکی جیهان خواستی سەرەکی و خەونی بەنرخ، یەکێتی نەتەوەییە. لە ناوی جەنگی سێهەمی جیهانی کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا سەلەنوێ دیزاین دەرێتەوە و چەندین قەیران و نەهامەتی تێداهەیە؛ بەرپرسیارێتی هەموومانە لە ژێر ئەم زۆردارییەدا یەکێتی پێکبهێنین و لە بەرامبەر خیانەت و هاوکاریکردنی نەیارانمان هەڵوێست پیشانبدەنین. ئەم هەڵوێستە لە بەرامبەر گەلماندا قەڕزێکە و دەبێت بیدەین. بەڵینی یەکێتی و ئازادی دەدین بە گەل و هەموو ئەو قارەمانانەی ئاڵای نەورۆزیان گەیاندوە بەم ڕۆژە.

ڕێپێوانی ئازادی کە لە مانگی تشرینی دووەم لە ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی نێونەتەوەی ئەنجام درا، لە مانگی تشرینی دووەمەدا هەتا گەملیک ڕۆشتبوو، لە ١ بۆ ١٥ شوبات بە هەموو شارەکانی کوردستاندا گەڕابوو، بە هێزەی کە لە گۆڕەپانەکانی ٨ی ئاداردا وەریگرتووە، لە نەورۆزدا دەپەڕێتەوە بۆ قۆناغێکی نوێ. لە کاتێکدا ئێمە بە رۆحی بەرخۆدانەوە بەرەوە نەورۆز دەچین، هەموو شار، ناوچە، گەڕەک و گوندەکانی کوردستان لە هەموو جێگایەک دروشمی ‘ڕاپەرە، کاتی ئازادی و سەرکەوتنە’ نەورۆز پیرۆز دەکەین. یەکەمین ئاگری نەورۆز لە ١٥ی ئاداردا لە دەپێ هەڵدەگیرسێنین کە وڵاتی کاوەی هاوچەرخی مەزڵوم دۆغانە، کە تاریکایەتی سەردەمی بە سێ داری نەوتاوی ڕوناک کردەوە و بۆ ڕێگەی گەلی کورد بوو بە ڕوناکی. لە هەمان ڕۆژدا لە سەر بورجی ئامەد و کادیفەکالیە ئیزمیر کە بوون بە سیموڵی نەورۆز، ئاگر دەکەینەوە. لە ڕۆژانی دوایدا لە شارەکانی وان، ئیلح، شڕناخ، ئەستەنبوڵ، ئیزمیر و مێرسین تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی گەش دەکەین و لە ٢١ی ئاداردا تاج لەسەر دەنێین. بەم بۆنەیەوە داوا لە هەموو گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەین ببنە پریشکی ئاگر لە نەورۆزی ٢٠٢٤دا.

کات کاتی شکاندی گۆشەگیری و ژیانی ئازادی ڕێبەرێتیە.

کات کات پێکهێنانی یەکێتی نەتەوەیی گەلی کوردە.

کات کاتی خاوەندارێتی زمانی دایک و ناسنامە و چاندە.

کات کاتی هەڵوێستە لە دژی داگیرکاری، پلانگێڕی و قڕکردنە.

کات کاتی تێکۆشانی هاوبەشی گەلانە، کە دەبێت بەرامبەر ستەمدا نیشانی بدات.

کات کاتی ئەوەیە نەورۆزی بەرخۆدان بگۆڕین بۆ نەورۆزی ئازادی.

نەورۆز پیرۆزبێ

نەورۆز پیرۆزبێ.”

هاوبەشی :