یەبەشە: لە هێرشەکەی شەوی رابردووی ڕژیمی داگیرکەری تورکیا بۆسەر شەنگال شەڕڤانێکمان شەهید بووە.
فەرماندەیی یەکینەکانی بەرخودانی شەنگال، یەبەشە، لە رایگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە لە هێرشەکەی شەوی رابردووی ڕژیمی داگیرکەری تورکیا بۆسەر شەنگال شەڕڤانێکیان شەهید بووە.
ئێوارەی دوێنێ هەینی ٨ شوباتی ٢٠٢٤ گوندی ڕەزکا لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ڕژیمی تورکیاوە تورکیاوە بوردوومان کرا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لەو هێرشەدا هێزێکی یەبەشە لە کاتێکدا کە سەرقاڵی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان بوون، بە ئامانج گیراوە. لە ئەنجامدا شەڕڤانێک “بەناوی مەجدەل حەسەن خەڵەف خەلیل” ناسراو بە “مەجدەل فەقیر” لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٢ شەهید بووە.
یەبەشە سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی ئەو شەهیدە و تەواوی ئازادیخوازان کردووە و رایگەیاندووە: “ئەو هێرشانە لەسەر رێبازەکەمان ساردمان ناکاتەوە. بەڵێن دووپات دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لە تێکۆشان لە پێناو پاراستنی خاک و کۆمەڵگەی ئێزیدخان.”
هەر دوێنێ لە ئەنجامی هێرشێکی دیکەی ڕژیمی داگیرکەری تورکیا بۆسەر دەوروبەری ناوچەی شیلادزێ لە پارێزگای دهۆک دوو هاوڵاتیی مەدەنی شەهید و دوو هاوڵاتی دیکە بریندار بوون.