تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی بۆ رایگشتیی بڵاوکردەوە

یادی ٣٣ یەمین ساڵ رۆژی راپەڕین پیرۆزبێت

بەبۆنەی ٣٣ هەمین ساڵ رۆژی راپەڕینی ٥ \ ٣ \ ١٩٩١ گەلی بەهەڵوێست و وڵاتپارێزی دەڤەری راپەڕین، بنەماڵەی سەر بەرزی شەهیدان، ئێوە بوون بەرۆحییەت و ئیرادەیەکی بەهێزەوە لەبەرامبەر دڕندەتریین رژێمی داگیرکەر و رەشەکوژی بەعسدا راپەڕین تان دەست پێکرد. سوپایەکی زەبەلاح و پڕچەکتان بەچۆکداهێنا و بۆهەتاهەتایە ئەو رژێمە دیکتاتۆرەتان لە گۆڕنا، هاووڵاتییانی دەڤەری بەهەڵوێستی راپەڕین و کوردستان، بڕیاری راپەڕینی ٥ی ئازار، لە دژی رژێمی بەعسی ستەمکار و داگیرکەر راست ودروست بوو، بەئامانجێکی پیرۆز و رۆحییەتێکی شۆڕشگێڕانەوە دەستیپێکرد ئەو ئیرادە و یەکبوونەی گەل بوو راپەڕینەکەی سەرخست و چۆکی بەدڕندەتریین سوپای سەرکوتکەری ئەو زەمانەدا دا. پێنجی سێ ئەو راپەڕینە بوو، دوای دەیان ساڵ لە شۆڕش و سەرهەڵدان، شکست و بێ هیوابوون، جارێکی دی گەلی کوردی لە باشوری کوردستان دەست لەملانێی سەرکەوتن و ئازادیی کردەوە. ئاشکرایە ئەو سەرکەوتنە بۆ گەلی کورد، وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو، گۆڕانکاریی و دەرفەتی مەزن و بایەخداری بەدوای خۆیداهێنا. بژاردەترین ودڵسۆزترین رۆڵەکانی گەل بۆ ئەو ئامانجە پیرۆزانە گیانیان فیداکرد، ئێستاش کوردی ئازاد، بەهەمان رۆحییەت لەسەر هێڵی تێکۆشانی شەهیدان، لەدژی ستەم و داگیرکاریی و نادادیە، لە سەنگەری پاراستنی کوردستان و کەرامەتی کورد بووندا، درێژە بەو بەرخۆدانە ئەدەن. مەخابن جۆش و خرۆشی سەرکەوتنی راپەڕین زۆری نەخایاند، هەر زوو کەوتە بەر نەشتەری خیانەت و دووبەرەکیی و ناکۆکیی حیزبە بەرژەوەندییخوازەکان.
ئۆباڵی بەلا ڕێدابردنی راپەڕین، بۆ دەسکەوتی حیزبیی و ناوچەگەریی و بەرژەوەندییخوازیی و تاڵانیی، لە ملی ئەو دەسەڵاتەدایە کەسیی و سێ ساڵە باشوری کوردستانی تووشی دەیان کێشەی سیاسیی، ئابوریی، کۆمەلایەتی کردووە و نەیتوانیوە دەسکەوتەکان بپارێزێت، بەڵکو دەسکەوتەکان لەدەست ئەدەن و لە دژی بەرژەوەندییەکانی گەل و نیشتمان سیاسەت بەڕێوە ئەبەن. ئیدی ساڵ لە دوای ساڵ راپەڕینیان لەئامانجەکانی دورخستەوە و مۆڵ بوون، لەسەر خوێن خەبات و رەنجی دەیان ساڵەی گەلی ستەم دیدەی کوردستان، ئەو گەلەی بەرگەی کیمیاباران و ئەنفال وسیاسەتی پاکتاوی نەژادیی گرتبوو. ئەو عەقڵیەتە خۆپەرست و دەسەڵاتخوازە، لە پێناو دەسەڵات و مانەوەی خۆیدا بە شەڕی ناو خۆ، خیانەت، خۆفۆشیی و تاڵانیی و بە هەدەردانی سامانی گەل و سەرکوتی ئازادییەکان و بێبەهاکردنی پیرۆزییەکانی کۆمەڵگە، لاپەڕەکانی مێژووی رەش کردووە. هەر بەوەشەوە نەوەستان لەپێناو قایم کردنی دەسەڵاتیان، خۆیان سپاردە دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستان، چەندین جار سوپای داگیرکەرانیان هێناوەتە سەرخاکی کوردستان بۆ یەکلا کردنەوەی شەڕی یەکتری و بۆ شەڕی هێزە شۆڕشگێڕەکانی بەشەکانی دیکەی کوردستان، پێش لەشکری داگیرکەران کەوتوون. ئێستاش بەردەوامن لەچاوساغیی و هاوکارییکردنی سوپای داگیرکەری تورکیا، دژبە بزوتنەوەی ئازادیی و تیرۆرکردن ئازادییخوازانی کورد باشوری بەخوێن رزگار کراویان کردە زەمینێکی واڵا بۆ خۆفرۆش و جاش و خیانەتکاران، بۆ ئازادییخوازان و شۆڕشگێڕان و وڵاتپارێزانیش بووەتە مەیدانی سەرکوت و تیرۆر و زیندان. بەکورتیی ئەوەی دوژمنان پێیان نەکرا بوو، ئەوانەی لە دوای راپەڕین بوونە دەسەڵات کردیان، لە هەمووشی خراپتر بێ هیواکردنی خەڵک و تێکدانی شیرازەی کۆمەڵایەتیی و بەتاڵان بردنی سەروەت وسامانی گشتیی و برەودان بەسیخوڕیی و گەندەڵیی و دەیان دەردی دیکەیان خستە جەستەی شەکەت و ماندوی کۆمەڵگەی باشوری کوردستان کە تادەگات بە رۆژی ئەمڕۆ بەردەوامیی هەیە. ئەو زهنیەتە خێڵەکییە دەسەڵاتدار و بەرژەوەندییخوازە، بەپێچەوانەی ئامانجەکانی راپەڕین، بە توندوتیژیی رووبەرووی داخوازییە رەواکانی گەل بووەتەوە سەرکوتی دەنگە ئازادەکانی کردوە توندویتیژی دژ بە ژنان پەرەپێداوە، بێکاریی و هەژاریی و پەرواێزخستنی گەنجان و بەناچار کۆچکردنی بۆ کردوونەتە قەدەرێکی نادیار.
هاووڵاتییانی بەهەڵوێست و خۆڕاگری راپەڕین و تەواوی کوردستان، بۆ وەستانەوە لە بەرامبەر ئەو چەواشەکاریی و ستەمکارییە، بۆ پاراستنی دەسکەوت و ئامانجی شەهیدانی راپەڕین، هیچ دەرفەتێک و بژاردەیەکی دیکەمان لەبەردەم نییە بێجگە لە یەکگرتوویی و خۆ بەرێکخستنکردن، بۆ گێڕانەوەی کەرامەت و بەهای ئازادییمان، پێویستمان بەراپەڕینێکی زهنیی و رێکخستنی و هۆشیاریی هەیە، دەبێت ستەمکاران و داگیرکەرانی کوردستان بزانن راپەڕینی گەل بەردەوام دەبێت تا داگیرکەران لەسەرخاکی کوردستان بمێنن، تا خیانەت و خۆفرۆشیی و ستەم و نادادیی بنبڕ دەکرێت. لەسەر ئەو بنەمایە لەپێناو ئامانجە پیرۆزەکانی راپەڕین، وەک تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، هەموو هێزی هزریی و رێکخستنی دەخەینە خزمەت گەل و چارەسەری کێشەکانی کۆمەڵگە و پێشەنگایەتیی بۆ دەکەین، بۆئەوەش داوا لە تەواوی چین و توێژەکانی کۆمەڵگە، ژنان و گەنجان، کەسانی ئازادییخواز دەکەین بەرۆحییەتی راپەڕینەوە خۆیان لە ئەنجومەنەکانی گەل و گرووپ و دەستەکاندا رێکبخەن و بەرێباز و هزرێکی ئازادەوە پەرە بە تێکۆشانی دیموکراتییانە بدەن، لە پێناو بەدیهێنانی ئامانجەکانی راپەڕین کە لەئازادیی و سەروەریی خاک و گەلدا خۆی بەرجەستە دەکات، نەمریی و شکۆداریی بۆ شەهیدانی راپەڕینی پێنجی سێ و تەواوی شەهیدانی رێگای ئازدیی کوردستان.
دەستەی بەڕێوبەرایەتیی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
٢٠٢٤/٣/٤
، لەدژی ستەم و داگیرکاریی و نادادیە، لە سەنگەری پاراستنی کوردستان و کەرامەتی کورد بووندا، درێژە بەو بەرخۆدانە ئەدەن. مەخابن جۆش و خرۆشی سەرکەوتنی راپەڕین زۆری نەخایاند، هەر زوو کەوتە بەر نەشتەری خیانەت و دووبەرەکیی و ناکۆکیی حیزبە بەرژەوەندییخوازەکان.