لە هۆڵی کۆنفڕانسەکانی کامپی مەخموور کۆنگرەی سێیەمی ئەنجوومەنی گەلی دیموکراتییکی كامپی شەهید ڕۆستەم جودی

93
0
هاوبەشی :

دوێنێ لە هۆڵی کۆنفڕانسەکانی کامپەکە لە دوای شەش ڕۆژ و بە بەشداری ٤٢٠ ئەندام، کۆنگرەی سێیەمی ئەنجوومەنی گەلی دیموکراتییکی کامپی شەهید ڕۆستەم جودی- مەخموور، کە لە ٢١ شوباتی ٢٠٢٤ دەستی پێکردبوو کۆتایی هات.

لە کۆنگرکەدا ڕاپۆرتی دوو ساڵی ئەنجوومەنی گەل، ئەنجوومەنی عەشتار و ئەنجوومەنی گەنجان خوێندرایەوە، لەسەر ئەو بنەمایەش هەڵسەنگاندن ڕەخنە و پێشنیار بۆ کار و چالاکییەکانی دوو ساڵی ڕابردوو کرا، هەروەها ڕێکەوتنی کۆمەڵایەتی و ڕەشنووسی بڕیارنامەکان بە ڕەزامەندی نوێنەران خوێندرایەوە و پەسەند کران، دوای ئەوە هەڵبژاردن بۆ هاوسەرۆکانی ئەنجوومەن و هاوسەرۆکانی دیوانی ئەنجوومەن بەڕێوەچوو.

لە هەڵبژاردنەکاندا، فیلیز بوداک و ئەحمەد شەهباز وەک هاوسەرۆکی ئەنجوومەن، هەروەها عەلی بلەهی و نودەم یەمان وەک دیوانی ئەنجوومەن هەڵبژێردران.

هاوبەشی :