” کاتی ئەوەیە زیاتر لە دەوری فیکر و ڕێبازی ڕێبەر ئا-پۆ کۆببینەوە”

138
0
هاوبەشی :

لە ساڵیادی پیلانگێڕییە شومەکەى ١٥ـی شوبات دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆ-جا-لان، ئەندامی دیوانی سەرۆکایەتی کۆنگرەی تەڤگەری ئازادیی داوا لە ژنان و گەنجانی ئازادییخواز و ڕۆشنبیران دەکات، زیاتر لە دەوری فیکر و ڕێبازی رێبەر ئا-پۆ کۆ ببینەوە، دەشڵێت: ڕێبەر ئا-پۆ زیندانی کرد بە فێرگە بۆ ئایدیۆلۆژیای ئازادیی هەر چواربەشی کوردستان.

حسێن کەرکوکیی بەرپرسی نووسینگەی بەغدادی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان قسەی رۆژنیوز کرد و وتی: فیکر و ڕامانی ڕێبەر ئا-پۆ چارسەریی کۆی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، بۆیە دووژمنانی کورد، ئامانجیان بوو لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا کۆتایی بە گەلی کورد بهێنن.

“دوژمنان خوێندنەوەییەکى هەڵەیان لەسەر رێبەر ئۆجالان کردبوو”

وتیشی: سەرەتا دروود و ڕێز بۆ ئەو هەڤاڵانەی بوون بە پارچەیەک گڕ و بازنەیەکی ئاگرین بۆ پاراستنی گیانی ڕێبەر ئا-پۆ، بێگوومان ئەو پیلانگێڕیە نێودەوڵەتیە شەرمەزار دەکەین، دوژمنان ویستیان زیانێکی گەورە بە گەلی کورد بگەیەنن لە کەسایەتی ڕێبەر ئا-پۆدا، بۆ ئەمەش خوێندنەوەیەکی هەڵەیان کردبوو، چوونکە پێیانوابوو بە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی سەر ڕێبەر ئا-پۆ کۆتایی بەو شۆڕشە دێنن کە بەرپای کردبوو، هاوشێوەی شۆڕشەکانی پێشووتر کە لە بەشە جیاوازەکانی کوردستان بە پیلانگێڕی لە ناویان بردبوو.
وتیشی: دووژمنان وایان دەزانی بە زیندانیکردنی فیزیکی ڕێبەر ئا-پۆ دەتوانن کۆتایی بەو هێڵە ئایدۆلۆژییە بهێنن کە بنیادی ناوە، بەڵام بە پێچەوانەوە بینیمان ڕێبەر ئا-پۆ زیندانیکرد فێرگە بۆ ئایدیۆلۆژیای ئازادیی هەر چواربەشی کوردستان.

” فیکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئ-ۆ-جا-لان بووە بە بنەمای ئازادیی”

باسی لەوەش کرد، ئێستا فیکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئۆ-جال-ان بووە بە بنەمای ئازادیی سەرجەم ئازادییخوازان لە سەرانسەری دونیادا، وەکوو ئەوەی ئێستا دیارە لە تەواوی دونیادا چالاکییەکان دەستی پێکردووە وەکوو هەڵمەتێک ئازادییخوازان داواکای ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆ-جا-لا-ن و چارەسەرکردنی پرسی کورد دەکەن.
کەرکووکی پێیوایە کە تەنیا ڕێگا بۆ گەلی کورد و گەلانی ئازادیخواز فیکر و ڕامانی ڕێبەر ئۆ-جا-لا-نە، بە تایبەتی بۆ ئێمەی گەلی کورد کە گۆڕانکاری جدیی لە ناوچەکدا هەیە، وەکوو رێبەر ئ-ۆ-جا-لان ئاماژەی پێکردووە، ئیتر پرسی کورد بە دەستی کورد خۆیەتی.
کەرکوکیی ئەوەشی ڕوونکردەوە کە پێشتر پرسی کورد وەکو کارتی فشار بە دەست دەوڵەتەکانەوە بوو، بەڵام ئیتر کورد خۆی چارەنووسی خۆی دیاریی دەکات، پێویستەکات لەم قۆناغەدا بانگەوازی بۆ ژنان و گەنجانی ئازادییخواز و ڕۆشنبیران ئەوەیە زیاتر لە دەوری فیکر و ڕێبازی رێبەر ئا-پۆ کۆ ببینەوە.

“تەنیا ڕێگە چارە فیکر و ڕێبازی ڕێبەر ئۆ-جا-لانە”

دەشڵێت: ئێمەش ببینە بەشێک لە ڕێپێوانەکانی ئازادیی و تەواوی ئەو چالاکیانەی لە دژی زیندانیکردنی فیزیکی و گۆشەگییریی ڕێبەر ئۆ-جا-لان ئەنجام دەدرێن لە تەواوی دونیادا، چوونکە ئازادیی ڕێبەر ئۆ-جا-لان ئازادیی ئێمەی گەلی کوردە، هاوکات پێویستە پاڵپشتی چالاکی زیندانیان بکەین کە دەستیان بە مانگرتن کردووە بۆ ئازادیی فیزیکی ڕێبەر ئۆ-جا-لان.
ئەوەشی خستەڕووو: زیاتر لە ١٠٠ ساڵە دووژمنان پیلانگێڕیی و کۆمڵکووژیی و نەهامەتی بە سەر گەلی کوردا دەسەپێنن، هەتا دەگاتە کیمیاباران و ئەنفال، بۆیە جارێکی دیکە دووژمنان ویستیان لە کەسایەتی ڕێبەر ئا-پۆدا کۆتایی بە دۆزی ڕەوای گەلی کورد بهێنن، لەو ناوچانەی پێیان دەوترێت کێشە لەسەر، وەکو کەرکوک و خورماتوو و خانەقین و شەنگال و مەخموور و شوێنەکانی دیکە، تەنیا ڕێگەچارە فیکر و ڕێبازی ڕێبەر ئ-ۆجا-لانە، بۆیە پێوستە تیکۆشان بکەین، ڕێبەر ئۆ-جا-لان بە فیزیکی ئازاد بکەین.

هاوبەشی :