تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی لەبارەی دەستگیرکردنی هاوسەرۆکانی گشتیی تەڤگەری ئازادیی و ئەندامانی تەڤگەرەوە بڵاوکردەوە

120
0
هاوبەشی :

دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی، راگەیاندراوێکی لەبارەی رێپێوانەکەی ئەمڕۆ و دەستگیرکردنی هاوسەرۆکانی گشتییەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند: ئێمە وەک تەڤگەری ئازادیی، بەتوندیی رەخنە لەو ھەڵسوکەوتەی ھێزە ئەمنییەکان دەگرین، دەکەین ھەرچی زووە، ھاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادیی “سەلام عەبدوڵا و تارا حسێن و ئەندامانی دەستەی بەرێبەریی تەڤگەری ئازادیی و هاوسەرۆکانی هەرێمی سلێمانیی و ئەندامانی تەڤگەر و چالاکوانانی مادەنیی ئازاد بکەن. ئەو جۆرەکردەوانە، جگە لە داگیرکەران و ناحەزان، ھیچ سودێکی بۆ کەس نییە.

دەقی راگەیاندراوەکە:
بۆ رایگشتیی
لەکاتێکدا ئەمڕۆ لە سەرتاسەری کوردستان و ئەوروپا و وڵاتانی دیکەی جیهان، تەنانەت لە ناو شارەکانی باکوری کوردستان و تورکیا، لەلایەن گەلی کوردو دۆستە ئازادییخوازەکانیەوە، بە رێپێوان و چالاکیی جۆراوجۆر، پیلانگێڕیی ١٥ شوبات شەرمەزار دەکرێت. ئەمەجێگەی داخ و شەرمەزارییە دەزگائەمنییەکانی شاری سلێمانیی، بەزەبری ھێز رێگرییان لەو رێپێوانەکرد، کە بڕیار بوو ئەمڕۆ کاتژمێر ٢ی دوانیوەڕۆ و ئەنجام بۆ ئازادیی رێبەر ئ-ۆج-الان ئەنجام بدرێت، کە لەلان کۆمیتەی ئازادیی رێبەر ئ-ۆ-ج-الانەوە رێکخرابوو، ئەو کۆمیتەیە لەتەواوی ئەوروپا و کوردستان نوێنەرایەتیی ھەیە و لە کەسانی ئازادییخوازی کورد و بیانیی پێکھاتووە، ئێمەیش وەک تەفگەری ئازادیی بەشداریی ئەو بانگەوازییە بووین و بە ئەرکی خۆشمان دەزانیین بەشداریی تێدابکەین، چونکە پێمان وایە ئازادیی رێبەر ئا-پۆ، زامنی سەقامگیریی و ئاشتیی و چارەسەریی پرسی کوردە.
ئێمە وەک تەڤگەری ئازادیی، بەتوندیی رەخنە لەو ھەڵسوکەوتەی ھێزە ئەمنییەکان دەگرین، داواش دەکەین ھەرچی زووە، ھاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادیی “سەلام عەبدوڵا و تارا حسێن و ئەندامانی دەستەی بەرێبەریی تەڤگەری ئازادیی و هاوسەرۆکانی هەرێمی سلێمانیی و ئەندامانی تەڤگەر و چالاکوانانی مادەنیی ئازاد بکەن. ئەو جۆرەکردەوانە، جگە لە داگیرکەران و ناحەزان، ھیچ سودێکی بۆ کەس نییە.
لەم کاتە ھەستیارەدا کە ناوچەکە و وڵاتەکەمانی پێدا تێدەپەڕێت، لەھەر کات زیاتر پێویستە لەمەترسییەکان تێبگەین و ھاوکاو ر ھاوپشتیی یەکتری بین، بۆ ئاشتیی
سەقامگیریی لە کوردستان.

دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
١٥ \ ٢ \ ٢٠٢٤

هاوبەشی :