سەرۆکی دەوڵەتى تورک و سەرۆکی حکومەتی ماوە بەسەرچووى هەرێمى کوردستان لە دوبەی كۆبونەوە و ژەهەمان كاتدا داگیركەری تورک كوردستان بوردومان دەكات

141
0
هاوبەشی :

سەرۆکی دەوڵەتى تورک و سەرۆکی حکومەتی ماوە بەسەرچووى هەرێمى کوردستان، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی حکومەتی جیهانی لە دوبەى کۆبوونەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ زیاد لە جارێک دەوڵەتى تورک ناوچە سنوورییەکانى هەرێمى کوردستانى بۆردومان کردووە.

ئەمڕۆ، ئەردۆغانى سەرۆکی دەوڵەتى تورک و مەسرور بارزانى سەرۆکی حکومەتی ماوە بەسەرچووى هەرێمى کوردستان کۆبوونەوە.

کۆبوونەوەى بارزانى و ئەردۆغان لە شارى دوبەى لە میانەى پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی حکومەتی جیهانی لە دوبەى بەڕێوەچووە.

لە کۆبوونەوەکەى مەسرور بارزانى ئەردۆغاندا تەنها سەفین دزەیی ئامادەبووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕۆژانە دەوڵەتى تورک ناوچە جیاوازەکانى هەرێمى کوردستان بۆردوومان و تۆپباران دەکات، بەڵام خودى بارزانى و حزبەکەى بەرامبەر ئەو هێرشانە بێدەنگیان هەڵبژاردووە، کە بەهۆیانەوە ژمارەیەک هاوڵاتى شەهید و برینداربوون.

هاوبەشی :