ژنانی عەرەبی شەنگال: ڕێبەر ئ*ا*پ-ۆ ئازادیی پێشکەش به ژنان کرد
لە ساڵیادی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی دژ بە ڕێبەری گەلان عە*بد*وڵا ئ-ۆ-ج-ا-لان، ڕێپێوانێکی جەماوەریی لە ناوچەی عەرەبی شەنگال بە پیشەنگایەتی ژنان ڕێکخرا، ئەو ژنانەی بەشدارییان لە ڕێپێوانەکەدا کرد رایانگەیاند: ڕێبەر ئ-اپۆ هیوا و ئازادیی پێشکەش بە ئێمەی ژنان کرد.
لە شەنگال ڕێپێوانێکی جەماوەریی بە پێشەنگایەتیی ژنان بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی دژی ڕێبەری عە*بد*وڵا ئ-ۆ-ج-ا-لان ڕێکخرا، ڕێپێوانەکە بە بەشداریی ئەنجومەنی ژنانی عەرەبیی و ئەنجومەنی گەلی عەرەبیی بە دروشمی “ژیان بەبێ سەرۆک بوونی نییە” و خۆپیشاندەران لە گوندی خەلەفەوە بۆ گوندی بار لە شەنگال رێیان پێوا.