هەپەگە یادی شەهید سەرحەد تێکۆشینی بەرزڕاگرت

121
0
هاوبەشی :

هەپەگە یادی سەمیح کایا (سەرحەد تێکۆشین)ی بەرزڕاگرت کە لە زاپ شەهیدبووە و سەرەخۆشیشی لە بنەماڵەکەی و گەلی کوردستان کرد.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە شەهیدبوونی ئەو گەریلایە رایگەیاند، ” رۆژی ٧ی ئاداری ٢٠٢٣ لە هێرشی دوژمن بۆ سەر هەرێمی شەهیددەلیلی رۆژئاوای زاپ هاوڕێمان سەرحەد تێکۆشین شەهیدبوو.

هاوڕێمان سەرحەد لەو کاتەوەی بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد تا ساتی شەهیدبوونی خاوەن بەشداربوونێکی بەهێز و رێپێوانێکی بێ پسانەوە و بێ وچان بوو. هێزی ئازادی لە دڵی ئەودا تیشکیدایەوە بۆ سەر هەموو ژیانی و بووە جەنگاوەرێکی باشی ئاپۆیی. هاوڕێ بەنرخەکەمان کە لە خواکورکەوە تا گارە و زاپ لە زۆر ناوچە شەڕی کرد، لە ژمارەیەکی لەرادەبەدەر لە چالاکیدا بەشداری کرد و گورزی قورسی لە دوژمن وەشاند. وێڕای تایبەتمەندیەکانی وەک شەڕڤانێکی ئازا، بە هۆی هاوڕێیەتی بەهێزیەوە جێگەی لەناو دڵی هاوڕێکانیدا کردبووەوە.

سەرەخۆشی لە گەلی وڵاتپارێزی ئەرزڕوم و کوردستان بە گشتی و بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێمان سەرحەد بەتایبەتی دەکەین کە میراتێکی گەورەی تێکۆشانی بۆ هاوڕێیانی جێهێشتووە.

زانیاری لە بارەی ناسنامەی هاوڕێمان سەرحەد تێکۆشین بەم جۆرەیە:

 

ناسناو: سەرحەد تێکۆشین

ناو و پاشناو: سەمیح کایا

شوێنی لەدایکبوون: ئەرزڕوم

ناوی دایک- باوک: پەریشان- رەشید

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٧ی ئاداری ٢٠٢٣/ زاپ

هاوبەشی :